نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی چوارەم

وتار/ 09/02/2021 403 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی چوارەم  

************************
✍🏻 زنجیرەی چوارەم  4️⃣
بەخشینی سیفەتی پیرۆزبوون بە بوارێك ‌و دەست گرتن بە بەشێك لە هۆكارەكانی راپەڕاندن تەسلیم بوونە بە واقیعێك كە هەستیاری گۆرانكاریمان تێدا بزر دەكات ‌و ، دیاردەیەكە پێچەوانەی بەردەوامیەتی ئەم پەیامەیە ‌و، ئامانجمان زۆر لێ‌ دوور دەخاتەوە ، بۆیە هەموو پەیكەرێكی رێكخراوەیی ‌و ئوسلوب ‌و ناونیشان ‌و هۆكارێكی راپەڕاندن ملكەچی یاسای گۆرانكارین نابێت وەك بەها پیرۆزەكان سەیر بكرێن.
زۆر جار هەندێك  لە هۆكارەكانی راپەڕاندن دەبنە بناغەی هەنگاوەكانی قۆناغێك ‌و ناتوانرێـت فەرامۆش بكرێن ، چونكە گرفتی سەر هەڵدراوی ئەو قۆناغەیان پێ‌ چارەسەر دەكرێت ، بەڵام كاتێك زەمەن ‌و گرفتەكان گۆڕانكاریان بەسەردا هاتوو ،  شێوە و پێكهاتەی كۆمەڵگاش بە دیوێكی تردا سوڕا ، دانیشتن بەدیار ئەو هۆكارانە و دەستەوسان بوون لە گۆڕینیان جەنگێكە لە دەرەوەی گۆڕەپانی جەنگ ‌و ، ئەمەش دەبێتە هۆی خۆخواردنەوە ‌و بە فیڕۆدانی توانا و تەمەنی كادیران.
جا داهاتوومان بەهارێكی پڕ گوڵزارە ، نابێت بە خۆزگە و ئاوات پێشوازی لێ‌ بكەین ، بەڵكو هەوڵ ‌و تێكۆشانی بەردەوامی پێویستە [ لِنَبْلُۆهُمْ أَیُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً] الكهف 7 .....   بۆ هەنگاوەكانی داهاتووش پێویستە راستیەكان پێوەر بن نەك خەیاڵ و ئەندێشەكان ، داڕشتنی بەرنامە ‌و نەخشەی داهاتوومان دەبێـت تیشكێك بێت تەپوتۆزی سەر فیكر ‌و خەیاڵ ‌و ئەندێشەی كادیرانمان ڕاماڵی ‌و هوشیارییەكی پاك ‌و بێ‌ خەوش ‌و درەوشاوە ئاوێتەی هزریان بكات ‌و بیان كاتە بیرمەندێكی ڕاستەقینەی واقیعی ، كە بە بەرچاوی جەماوەرەوە عەشوائیەت زیندە بەچاڵ بكەن.
نوێبوونەوە و بەخۆدا چونەوەی بەر رۆشنایی شتە نوێكان دەمانخاتە ئاستێكی نوێی بەرزتر كە چالاكی زیاتری پێوە دیار بێـت ‌و بۆ قۆناغەكانی داهاتووش هەگبەمان لێوان لێو دەكات ... تا بە نەخشەیەكی نوێی پتەوەوە خۆمان لە سێبەری نەوەی داهاتوودا هەڵنەخەین ناتوانین تەعبیری لێ‌ بكەین ‌و پێداویستیەكانیمان پێ‌ ناخەمڵێت ، بۆیە پێویستە بە ئەزموونێكی زیندوی ناو واقیعێكی راستەقینە نەخشەی داهاتوومان بكێشین ‌و ڕوكاری كاروان سەرایەك بنەخشێنین هەتا دەنگی نەوەی داهاتوو لە رێگا هەڵدیرەكانەوە نەبیستین .
هەموومان دەزانین كە پاش چەند هەفتەیەك سەرگەرمی سەفەرێكین بەرەو گەیشت بە خەونەكان ، جا بۆ ئەوەی چرپەكان لەبارنەچن ، پێویستە بە ڕستەی كورت ‌و هەناسەسواری تەعبیر لە جیهانبینی خۆمان نەكەین ، چونكە ئەم قۆناغەی ئێمە لە بنەڕەتدا قۆناغی ووتە پچر پچرەكان ‌و هاوارە كاڵ و كرچ ‌و نەگەیوەكان نیە ، جا مەرج نیە ئەوەی ڕاستیە بووترێت ، بەڵام مەرجە ئەوەی دەوترێت ڕاستی بێت ، بۆیە پێویستە ئیمكانیاتی بەردەست بەفیرۆ نەدەین ‌و فرسەتەكانیش بقۆزینەوە.
كەواتە نوێكاری كاتێك دێتە ئاراوە كە گۆڕانكاریەكان لە ڕوخساردا نەبن ، بەڵكو گۆڕانكاری ڕاستەقینە گۆڕانە لە جەوهەردا.
                                                                                                                   چاوەڕوانی ( زنجیرەی پێنجەم  5️⃣  ) بن

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌