نوێكاری و بەخۆداچونەوە/زنجیرەی سێیەم
وتار/
08/02/2021
370 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆداچونەوە/زنجیرەی سێیەم
موحسین حوسێن
*************
✍🏻 زنجیرەی سێیەم 3️⃣ / شێوازەكانی گۆڕانكاری
دوو جۆرمان لە شێوازی گۆڕانكاری هەیە:
1️⃣ گۆرانكاری لە شێوەدا ( لە ڕوخساردا ) : هەنگاوێكی
كاتی پچڕپچڕە و لەسەر ڕوبەری كێشەكان كار
دەكات ، وە لەلایەن كەسانێكی هەلپەرستەوە لە پاش هاتنە پێشی ڕووداوەكان بیری لێ دەكرێتەوە
، ئەو جۆرە كەسانەش دەیانەوێت لەم ڕێگایەوە ئیرادەی خۆ تازەكردنەوەی خۆیان تاقی بكەنەوە
، بۆیە دەبینین بە مەبەستی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ناوەوە و دەرەوەی
پارتەكەیان كەشێك دروست دەكەن تا خەڵكانی خوارەوە بكەونە شكاندن و غەیبەتكردنی سەركردەكان
و ڕەخنەگرتن لە حزبەكەیان.
2️⃣ گۆرانكاری لە جەوهەردا ( نوێ بوونەوە ) : بریتییە
لە گۆڕانێكی بنەچەیی لە هزر و هۆشی تاكەكانی پارتێك ( یان ڕێكخراوێك ) بەمەبەستی گۆڕینی
ئەو واقیعەی تیایدان ، هەتا بتوانن لەم ڕێگایەوە پارتەكەیان لە لادان و خزان بپارێزن
و بیگێڕنەوە سەر فیترەی ڕاست و رەوانی خۆی ، هەنگاوێكی لەم جۆرەش پێویستی بەقەناعەتی
عەقڵی و عەزمی دڵ و ژیانەوەی هیمەت هەیە و ، كۆمەڵێك زەخیرەی فیكری پێ دەگوێزرێتەوە
سەر ئەرزی واقیع ، ئەم زەخیرە فیكریەش دەبێتە ئاراستەكەرێكی جوان و سەركەوتوو بۆ ڕابوونەكە.
ئەم هەنگاوەش دەخوازێت كە دڵسۆزانی ڕابوون لەكاڵای خۆیاندا لە ئاستی ئیسلامدابن
و بۆ دارشتنی پرۆگرام و چۆنیەتی جوڵە و دەركی سروشتی گۆرانكاریەكان هاوچەرخ بن.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی چوارەم 4⃣ ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021