نوێكاری و بەخۆداچونەوە/زنجیرهی دووهم
وتار/
07/02/2021
491 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆداچونەوە/زنجیرهی دووهم
موحسین حوسێن
هەستیاری گۆرانكاری لەهەر دڵسۆزێكدا نیشانەی زیندوویەتی رابوونە و ، ئیرادەی
هەر كادیرێكی دڵسۆزیش دەوری سەرەكی دەبینێ لە پڕۆسەی گۆرانگاریدا ، هەر كاتێكیش
واز لە نوێ بوونەوە هێنرا دڵسۆزانی رابوون هەستیاری خۆیان لە دەست دەدەن و وەك
عامەی خەڵكەیان لێ دێت و ناتوانن هەڵوێست لەمەڕ ڕووداوەكان وەربگرن.
سەفەرێكی بەرەو رابردو و وە چەمینەوە بەسەر ڕووداوەكانیدا نەخشی جێ پێی بێ
نەخشەیمان وەك زامێكی قوڵ لە لاشەی شەكەتی ئەم رابوونە نیشان دەدات ، بۆ گەیشتن بەمانای عبودیەت و ڕەزامەندی پەروەردگارمان
دەخوازێت پابەندبوونمان بە رێبازی پیغەمبەران ( علیهم السلام ) بكەینە مەنهەجی گۆڕانكاری
، بۆیە پەی بردنێكی هەمە لایەنە و گشتگیر بە ڕووەكانی تێڕوانینی ئیسلامیی گرنتی بەردەوامی
ئەو گۆڕانكاریەن و هەموو كورت هەڵهێنانێكیش لادان دێنێتە كایەوە.
جێنشنیەتی ئادەمیزاد و تەمكینی ئەم ئوممەتە و وەسەتیەتی كاری ئیسلامیی دەخوازێت
مەنهەجێكی گۆڕانكاریمان هەبێت كەوەستابێتە سەر كۆمەڵێك ئامانج و بناغە و پایە ،
بۆ بەهرەمەندبوونیش بەتوانا و زانایایی و ئەزموونی دڵسۆزانی ڕابوون پێویست دەكات
كە دەروازەیەك بۆ گفتگۆ بكەینەوە تا بە پێشنیاز و هەنگاوە بە نرخەكانیان كارێكی بەرهەمهێن
بهێنینە ئاراوە و رابوون لەم شێوازە كلاسیكیە دەركەین و شێوازێكی نوێ بدەینە
بانگەواز .
كورت بینی و هەڵەش لەوەدایە وابزانین رەخنە و داوای بەخۆداچوونەوە تەشویشی
رێزی موسڵمانان دەكات و كارەكان پەك دەخات ، هەر كۆمەڵێكیش ترسی لەم هەنگاوە هەبێـت
و واهەست كات ئەمە هەڕەشەیە لەكیانی متمانەی لە دەست داوە و مستحقی مانەوە نیە و
بۆ هەڵگرتنی ئەو پەیامەش ناشێت.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سێیەم ) بن .....
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021