نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی یەكەم
وتار/
04/02/2021
405 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا
چوونەوە/زنجیرەی یەكەم
شێخ موحسین
حوسێن
مافی جێنشینیەتی
ئادەمیزاد لەم سەر زەویەدا پەیوەستە بە هەڵگرتن و پارێزگاری كردن لە ئەمانەتێك ،
هەروەك پەروەردگارمان دەفەرمووێت [ إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ
عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا
وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْأِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُوماً جَهُولاً ] الأحزاب:72
واتە: ئێمە
ئەم ئهمانەتییەمان لە بەرامبەر ئاسمانەكان و زەمین و ئەو هەموو كێوانە ڕانا ، كەچی
هیچیان لە خۆیان ڕانەبینی بچنە ژێری و لێی دەترسان بۆیە دەستیان پێوە نا ، بەڵام
مرۆڤ لە ئەستۆی خۆی گرت و هەڵیگرت ، كە نەیزانی سەبارەت بە خودی خۆی غەدری كرد .
جا بۆ ئەوەی
هەڵگرتنی ئەمانەتەكەی كەمەكێك لەسەر ئاسان بكات ، پەروەردگارمان ژیری و توانایەكی
بەخشیە ئادەمیزاد تا لایەق بێت بەوەی بتوانێت بەجوانترین شێوە سەر زەوی ئاوەدان
بكاتەوە و بینای ژیانی تێدا بكات و چڵەپۆپەی شارستانی بۆ خۆی بپچڕێت .
بۆ بەرز ڕاگرتن
و پارێزگاری ئەو ئەمانەتەش لەسەر مرۆڤەكان پێویست كراوە كە لە سنوری چوارچێوەیەكی
دیاری كراودا هەنگاو هەڵگرێ و جوڵە دروست بكات و نوێكار بێت ، بێ ئەوەی بۆ سەركەوتن
و هەنگاوەكانی چاوەرێی موعجیزە و موفاجەئات بكات .
جا ئەوەی پێویستە
لە هەنگاوەكانمان ئاگاداری بین بریتیە لەوەی كە رۆژگاری ئەمرۆمان ژیانی وابەستە
كردوین بە زنجیرەیەك شێوەی لێك جیا ، كە لەدەرەوەی خۆمان بریاری لەسەر دراوە و رۆڵمان
لەسازدانیدا نەبووه.
دیارە كەسێكی
خاوەن پەیامیش كە ڕاسپێردراوە پارێزگاری لە ئەمانەتێك بكات دەبێت لەناوەندێكی وادا
پێداویستییەكانی ژیانی بەرەنج و قوربانیدان بكرێت و ، نابێت هەموو كردار و چالاكیەكانی
پابەندی ئەو هەل و مەرجانە بێت كە ڕووداوەكان بەرهەمیان هێناون ، بەڵكو دەبێت ئازادیەك
بداتە خۆی هەتا لە دەرگای شتە نوێكان بدات و شێوازێكی گونجاو بۆ هەنگاوەكانی هەڵبژێرێت
.
پێویستە ئیعترافیش
بەوە بكەین ، كە زۆر هەنگاوی دەق پێوە گرتوو هەن كە هەڵگری كارەسات و نا ئومێدین
بەڵام بەناوی ( پێویستی ) یەوە قەناعەتمان بە خۆمان كردووە كە لەسەریان بەردەوام بین
و دەست بەرداریان نەبین ، بێ ئاگا لەوەی كە كەوتووینەتە زەمەنێك كە دەخوازێت دڵسۆزانە
( پێویستی ) سنوردار بكەین ، چونكە چەمكی ( پێویستی )چەمكێكی فرە ڕەهەندە و یەك
مانا و یەك دۆخی دەركەووتنی نییە .
یەكەمین تۆوی
گۆرانكاری و نوێبوونەوە لە پەراوێزی ئەو ئەزموونەوە هەڵدەوەرێت كە لەكاتی نەهامەتی
و ناخۆشیەكاندا هەستی پێ دەكەین و پاشان لە هزرماندا چەكەرە دەكات و ، كاتێكیش
كەشێكی هێدی و گونجاو دروست بوو لەسەر ئەزری واقیع سەوز دەبێـت و ، هەر كاتێكیش
هەنگاوەكە كرایە كردار سەر لە نوێ پێدەگرینەوە و تێهەڵچونەوەمان بۆكارو چالاكی بە
شێوازێكی گونجاو پێ دەبەخشێتەوە .
ڕووداوە تاڵ
و شیرینەكانی ڕابردووش هەموومانی فێری جۆرێك لە خۆناسین و بەخۆداچوونەوە كردوە و
بوونەتە ئەزموونێك گەشەی بەعەقڵمان داوە ، بۆیە ئەمجارە نابێت تەنها هەستەكانمان
بدوێنین و راپێچی ناو یادەوەریەكانی بكەین ، بەڵكو دەبێت هوشیاریمان بیدار بكەینەوە
تا ئاراستەی نیگامان لەتەماشاكردنی لاشە شەتەك و ماندووەكان بگوێزینەوە بۆ تەماشاكردنی
ئاسۆكانی بەردەوامی .
چاوەڕوانی (
زنجیرەی دووەم ) بن .....
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021