مه‌رگه‌ساتی قه‌یران

وتار/ 02/02/2021 453 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

مه‌رگه‌ساتی قه‌یران

سه‌لیم میراوده‌لی
قه‌یران ئه‌و ناوه‌ شومه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی و هه‌ژاران پێیه‌وه‌ گیرۆده‌ بوون و ده‌ناڵێنن ته‌نانه‌ت چه‌ندین كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێكه‌وتۆته‌وه‌، كه‌ هه‌رگیز به‌داخه‌وه‌ قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌ چه‌ند جۆر قه‌یران هه‌یه‌، كامیان مه‌ترسیدارترن ؟

1- قه‌یرانی وشكه‌ساڵی كه‌ ئه‌وه‌ شتێكی سروشتیه‌ و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌بووه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌گه‌ر پلانێكی تۆكمه‌ی ئیداری هه‌بووبێت به‌ كه‌مترین زیان كۆتای پێهاتوه‌ ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانیش له‌گه‌ڵی ڕاهاتون و زیاتر كاریان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ڕابگرن ،
2- قه‌یرانی جه‌نگ و شه‌ڕ ئه‌وه‌یان مه‌ترسیداره‌ و زۆربه‌ی ژێراخن و سه‌رخانی وڵاتان ده‌ڕوخێنێت ته‌نانه‌ت زیانی گیانیشی پێوه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئاسه‌واری ده‌رونی له‌سه‌ر هاونیشتیماناندا ده‌مێنێته‌وه‌ ،وه‌لێ ئه‌گه‌ر كه‌سانی به‌توانا و دڵسۆز و ئابوری ناس و خه‌مخۆرانی نیشتیمان هه‌بێت ، ده‌توانن ئه‌و گرفته‌ش به‌ر و كه‌می به‌رن نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ جیهاندا زۆرن كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی جیهانی وێران بوون به‌ڵام كاتێك كه‌ سه‌ركه‌وتون شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی پێشكه‌وتو خواز و دیموكراسی و ئابوریه‌كی به‌هێزیان پێكهێناوه‌ ئه‌مڕۆله‌ به‌خته‌وه‌ریدا ده‌ژین ،
3- له‌ هه‌موویان مه‌ترسیدارتر قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی متمانه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌یان له‌ كوردستاندا به‌ زه‌قی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و نه‌بوونی ئینتیمای نیشتیمانی و ده‌یان كاره‌ساتی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌بێت هاونیشتیمانان به‌ زیاده‌وه‌ باجی هه‌ڵه‌ی سیاسی و گه‌نده‌ڵه‌كان بدات ،
به‌ڵكو له‌وه‌ش ترسناكتر ده‌بێت نه‌وه‌ی داهاتو كه‌ هیچ تاوانی نیه‌ له‌ناو وڵاتێكی داته‌پیو و قه‌رزدار و نه‌خوێنده‌وار له‌ دایك ده‌بێت ئائه‌وه‌یه‌ كاره‌سات و ماڵوێرانی ،
بۆ ڕێگرتن و كۆتای هێنان به‌و دیارده‌ ترسناكه‌ كه‌ ته‌نها هه‌ژاره‌كان و نه‌وه‌ی داهاتو زه‌ره‌ر مه‌ندن ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی وشیار بن بۆ ستاندنی مافه‌كانیان ده‌رس له‌ ڕابردویان وه‌ربگرن و به‌ وشیاریه‌وه‌ داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و نیشتیمانیان خۆشبوێت ڕێز له‌ خه‌باتی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بگرن ، چاودێربن به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی ئابوری نیشتیمان ،كه‌سانی دڵسۆز و ده‌ستپاك بكه‌نه‌ نوێنه‌ریان ، با چیتر گه‌نده‌ڵچیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رسته‌كان یاری به‌ چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان نه‌كه‌ن ، كورد گوته‌نی بۆخۆمان ده‌بێت خروی خۆمان بشكێنین ، نابێت چاوه‌ڕوانی خێر له‌ هیچ كه‌سێك و وڵاتانی زلهێز بكه‌ین كه‌ ئه‌وان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌پارێزن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌