کۆڕۆنای سیاسی

وتار/ 25/01/2021 413 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

کۆڕۆنای سیاسی

عەلی قەڵادزەیی
لەکۆتا  کۆبونەوەی  لوتکەی  نێوان  هاوسەرۆکانی  یەکێتی و ڕێکخەری  گشتی  بزوتنەوەی  گۆڕان  زۆر  بەجیدی  جەخت  لەسەر  ناردنی  وەفدێکی  دانوستانکاری  هەرێمی  خاوەن  بڕیار و خاوەن  واژۆ  بۆ  بەغدا  کرایەوە، بێگومان  ئەم  جەختکردنەوەیەش  بۆ  ناکارایی  شاندەکەی  هەرێم  ڕاستەوخۆ  ئاماژەیە  بۆ  نیگەرانی  هاوسەرۆکانی  یەکێتی  لەسەرۆکایەتی  کردنی  شاندی  هەرێم  لەلایەن  بەڕێز  قوباد  تاڵەبانی، چونکە  لەدیدگای  خەڵکەوە  ئەم  پۆستە  تەشریفاتیەو  تەنیا  کاری  بریتیەلە  ڕۆڵ  بینینی  کۆترێکی  نامەبەر  لەڕێگەی  گواستنەوەی  داواکاری و ڕاسپاردەکانی  نێوان  هەردوو حکومەتی  ناوەند و  هەرێم  بۆ  یەکتری، لەبنەڕەتدا  ئەم  ڕۆڵە  بەریدیەش  زیادکردنی  نوقتەیەکی  ڕەشی  تر  بۆ  مێژوی  یەکێتی  نەبێت  هیچی  تری  لێ  سەوز  نەبۆتەوە.

ڕێک  لەدوای  ئەم  کۆبونەوە  لوتکەیە و لەتەوقیتی  دوبارە  گەڕانەوەی  شاندەکەی  هەرێم  بۆ  بەغدا  بەڕێز  قوباد  تاڵەبانی  وەک  سەرۆکی  شاندەکە  لەپڕێکا  ئیعلانی  توشبونی  خۆی  بەڤایرۆسی  کۆرۆنا  کردو  کەرەنتینەکردنی  خۆی  ڕاگەیاند، بێشک  ئەم  هەنگاوەی  مامی  بچوک  جۆرێک  لە ڕاوێژکارێتی  تێدایە و  جۆرێکیش  لەجیهانبینی  هاوسەنگی  سیاسی  لەخۆی  دەگرێت، چونکە  کاک  قوباد  توانی  بەم  هەنگاوەی  نیگەرانیەکانی  جەماوەری  یەکێتی و فشارە  جیدیەکانی  هاوسەرۆکانی  یەکێتی  لەسەر  خۆی  کۆتایی  پێبهێنێت، لەولاشەوە  ویستی  دڵی  پارتی  هاوپەیمانی  لەخۆی  نەڕەنجێنێت، بەڵام  هەر  زوو  ئەم  دەستە  سیاسیەی  ئەم  بەرپرسە  ئاشکرا  بوو، چونکە  پارتی  نیگەرانی  خۆی  لەپرسی  خۆ  کەرەنتینەکردنی  نەشاردەوە و کۆڕۆناکەی  بەکۆرۆنای  سیاسی  لەجێگەی  کۆڤید  ١٩  پێناسە  کردوە.

یەکێتی  لەکاتێکدا  توانی  لەڕێگەی  کۆرۆنای  نوێوە  ئامانجێکی  سیاسی  بپێکێت و نوێنەرەکەی  لەسەرۆکایەتی  شاندی  ئەمجارەی  هەڕێم  بۆ  بەغدا  دوربخاتەوە، بەم  هەنگاوەش  بڕیارو  ڕاسپاردەکانی  خۆی  لەگەڵ  گۆڕان  جێبەجێکرد و تاڕادەکیش  توانی  مقۆمقۆ و ڕوانینەکانی  خەڵک  لەسەر  خۆی  دەربخاتەوە، بەڵام  پرسیارە  گرنگەکە  لێرەدا  ئەو  خاڵەیە:  ئەی  بۆچی  دەبێت  بزوتنەوەی  گۆڕانیش  هاوشێوە  ڕێز  لەبڕیارو  ڕاسپاردەکانی  خۆی  لەکۆبونەوە  لوتکەییەکەی  لەگەڵ  یەکێتی  نەگرێت و ڕێگە  نەدات  نوێنەرەکە  کەوەزیری  داراییە  لەحکومەتی  هەرێم  ببێ  بەبەدیلی  سەرۆکی  وەفدەکەی  پێشوو  بۆ  بەغدا؟ دەبێ  عەقڵمەندێک  نەبێت  ئەمڕۆ  بەگۆڕان  بڵێ  دەئێوەش  ڕێز  لە  مەرەکەبی  سەر  کاغەزەکەتان  بگرن و مەبنە  بەشێک  لەو  گەمەیەی  کەساڵانێکە  حزبی  کوردی  تەقلیدی  بەئەنقەست  سیاسەت و بڕیاردانی  سیاسەکان  لەکوردستان  بێبەها  دەکات و ڕۆژ  دوای  ڕۆژ  خەڵک  ڕەشبینتر  دەکات.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌