بەرپرسی کورد کائینێکی سادیزم
وتار/
03/01/2021
614 جار بینراوە
عەلی قەڵادزەیی
بەرپرسی کورد کائینێکی
سادیزم
عەلی قەڵادزەیی
سادیزم ئەو پەتا دەرونیە هاوچەرخەیە کەلە جەوهەردا مانای لەزەت وەرگرتنی لەئازاردانی مرۆڤەکانی بەرامبەر هەڵگرتووە، لەم سۆنگەیەوە ئاساییە کەبڵێین بەداخەوە سادیزم ئەمڕۆ بەتەواوی لەکەسایەتی بەرپرسی کورددا ڕەنگی داوەتەوە، چونکە ئەزمونی کردار و لێدوانەکانیان هەمیشە دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە کەبەرپرسانی کورد لەزەت دەبینن لەپرسەکانی برسیکردن و گاڵتەکردن بەژیانی مەمرەو مەژی مرۆڤی کورد، بەداخەوە ئەم نەخۆشی سادیزمە لەم جیهانبینیەی بەرپرسانەوە سەرچاوەی گرتووە کەلایان وایە درێژەدان بەم جۆرە حکومڕانێتیە پڕ ڕەفاهیەتەی ئەوان خۆی دەبینێتەوە لەبرسیکردنی خەڵک و بەردەوامی خۆدەوڵەمەندکردنیان.
گەر پەتای سادیزم نەبێت چیتری جیاوازتری عەقڵانی پێدەگوترێت کە (مەلا) یەکی بەرپرس چێژ ببینێت لەبەردەوامێتی بێموچەیی و دۆخی برسی بونی خەڵک،
لەکاتێکدا بەپێی سەرچاوەکان مانگانەکەی خۆی خوا نەیبڕێت نزیکەی (٣٠) ملیۆن دینارە لەبەغدا وەک جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق، کەچی لەمینبەری مزگەوتەکەیەوە بەخەڵک دەڵێت گۆشتی ڕانی خۆتان بخۆن، (شێخ) ێکی بەرپرسیش سەرباری ئەوەی موچەی مانگانەی پۆستەکەی وەک جێگری سەرۆکی هەرێم چەندان ملیۆن دینارە و خاوەندارێتی ڤێللایەکی شاهانەو زەویەکی چەندان هەزار دۆنمی لەڕاقیترین شوێنی پارێزگای سلیمانی دەکات، کەچی بەجۆرێک گاڵتە پێکردنەوە بەخەڵکی کوردستان دەڵێت بڕۆن دەرگا و پەنجەرەی خانوەکانتان هاوشێوەی نەوەدەکان لەجیاتی موچە بفرۆشن.
بەڵام لێرەدا پرسیاری من و هاوڵاتیانی کورد لەم بەرپرسە ئەوەیە: باشە ئەی ئەگەر مرۆڤێک خانوشی نەبوو ئەوکات چی بکات؟ لەمبارەیەوە هاوڵاتیەک لەپۆستێکی فەیسبوکەکەیدا بۆ ئەم بەرپرسە دەڵێت: خارە من کرێچیم کەواتە دەرگاو پەنجەرەم نیە بۆ فرۆشتن، دەرگاو پەنجەرەکانی کابرای خاوەن خانوش لەحاڵێکدا گەر پێم بدات هەمووی (٥٠) هەزار دینار ناکەن بۆ دابینکردنی بژێوی مانگێکی خێزانەکەم، ئەی کەواتە چارەم چی یە؟
نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی
-
عەلی قەڵادزەیی
17/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
05/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
29/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
22/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
16/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
07/08/2021