(تەعەهودە) کوردیەکەی یەکێتی

وتار/ 20/12/2020 394 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

(تەعەهودە) کوردیەکەی یەکێتی

عەلی قەڵادزەیی
تەعەهود  ئەو  چەمکە  دزێوە  عەرەبیەیە  کەهەمیشە  چەکی  دەستی  دەسەڵاتە  تۆتالیتارو  دیکتاتۆرەکانی  دونیای  سێی  بووە  بەئامانجی  بێدەنگکردنی  سەرجەم  دەنگە  ناڕازیە  ستەملێکراوو  برسیەکانی  وڵاتەکانیان، بەر  لەسی  ساڵ  لەمەوبەر  ڕژێمی  دڕندەی  بەعسیزم  بەدرێژایی  سەردەمی  حکومڕانێتی  خۆی  بەئامانجی  بیناکردنی  سەردەمێکی  بێدەنگی  لەعێڕاق  بەردەوام  پەنای  بۆ  مومارەسەی  تەعەهود  پڕکردنەوە  بەمرۆڤە  ئازادیخوازەکان  بردوە، ئەم  هێزە  دڕندەیە  کاتێک  مرۆڤی  کورد  ئازارو  ناڕەزایەتیەکانی  دەگەیشتە  ڕادەی  خۆپیشاندان و مانگرتنی  سەرشەقام، لەبەرامبەردا  بەعسیە  دڕندەکان  دوای  دەستگیرکردنی  ئازادیخوازان و دارکاریکردن و ئەشکەنجەدانیان  بەپڕکردنەوەی  تەهەعودێک  بەزمانی  عەرەبی  کەجارێکی  تر  ئازادیخوازەکان  جورئەتی  قسەکردنیان  نەبێتەوە  بڕیاری  ئازادکردنیانی  دەدا.

دوای  سی  ساڵ  لەڕمانی  بەعسیزم  والەحکومڕانێتی  کوردیدا  ئەم  کلتورە  تۆتالیتێرەی  بەعسیەکان  (تەعەهود) زیندوو  ڕاگیراوە و لەبەرگێکی  کوردیدا  کەبەڵێننامەیە  کوردێنراوە، ئەوە  نیە  ئەو  ئازادیخوازانەی  ئەمڕۆ  لەگۆشەی  زیندانەکانی  سلیمانی  قایمکراون  بەتۆمەتی  قسەکردن  لەتاو  سکی  برسی و گیرفانی  بەتاڵی  مرۆڤی  کورد، بەڵام  تاکە  مەرجی  یەکێتی  بۆ  ئازادکردنی (عەبدوڵای  مەلا  نوری و شێرکۆ  حەمە  ئەمین و عەزیز  ڕەئوف) ئەمڕۆ  بریتیە  لەپڕکردنەوەی (تەعەهودێکی) بەعسیانە  بەڵام  بەزمانی  شیرینی  کوردی، ئاراس  فەتاح  گوتەنی  تاکە  جیاوازی  نێوان  ئەم  دوو  تەعەهودانە  ئەوەیە  کەجاران  بەعسیەکان  بەزمانی  عەرەبی  تەعەهودەکەیان  پڕدەکردەوە، بەڵام  ئەمڕۆ  لەسلیمانی  تەعەهودەکە  بەزمانی  کوردی  پڕدەکرێتەوە.

زەمەن  دەرخەری  ئەو  حەقیقەتەیە  کەهێدی  هێدی  واخەریکە  کەلێنە  سیاسیەکانی  نێوان  عەقڵیەتی  حکومڕانێتی  بەعسیزم و عەقڵیەتی  حکومڕانێتی  هەردوو  بنەماڵەی  فەرمانڕەوا  بچوکتردەبێتەوە بەجۆرێک  واخەریکە  ئەم  بچوکبونەوە  بەردەوامە  لەکۆتایدا  بەتەواوی  لەئەزمونی  دزێوی  حکومڕانێتی و ستەمکردنی  بەعسەکان  نزیکمان  دەخاتەوە، کەئەو  کات  بێگومان  هیج  مانایەک  بۆ  ڕاپەڕینی  کورد  دژی  ستەم و دڕندەیی و دیکتاتۆریەتی  بەعسیزم و هەروەها  هیچ  بەهایەک  بۆ  ئاوازی  ناخۆشی  دیموکڕاسیەتی  کوردی دوای  ڕاپەڕین و هەمدیسان  هیچ  مانایەکیش  بۆ  پڕۆژەی (نوێ و نوێبونەوە)ی  حزبی  کوردی  لەدوای  کۆنگرە  نامێنێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌