ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی خۆت خۆشبوێت شتی گه‌وره‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ی

وتار/ 03/12/2016 650 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی خۆت خۆشبوێت شتی گه‌وره‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ی
 سه‌لیم میراوده‌لی
له‌ درێژه‌ی ئه‌و ماوه‌ی كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ سنوری ده‌شتی نه‌ینه‌وا و به‌رده‌ڕه‌ش به‌ پێویستم زانی سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕۆشه‌نبیر و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌و ماوه‌یه‌دا ئاشنابم به‌ كار و چالاكی و ته‌نانه‌ت خه‌م و گرفته‌كانیان ، یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه‌ جه‌نابی موختاری به‌رده‌ڕه‌ش بوو ڕێزدار( علی سلێمان گرزه‌) كه‌ بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی خاتون ئه‌میره‌ توانیویانه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌شی ئه‌و سنوره‌ و به‌رده‌ڕه‌ش بكه‌ن ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ڕۆشه‌نبیریه‌كان و ئیدار و جه‌ماوه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بوون ته‌نانه‌ت ماڵه‌كه‌یان بۆته‌ په‌ناگه‌ی لێقه‌وماوان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ لایه‌ن به‌شێكی زۆری كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئیداری ده‌یان سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شی به‌ڕێز موختاری به‌رده‌ڕه‌ش كردوه‌ ، لێره‌وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌بینین كه‌ ده‌ڵێن هه‌ر پیاوێكی سه‌ركه‌وتو ئافره‌تیكی گه‌وره‌ی له‌ پشته‌ ئه‌وان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن له‌پێناو ژیانێكی نوێ و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌یان ، منیش سوپاسیان ده‌كه‌م كاتێك سه‌ردانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌م كرد به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازیان لێ كردم و ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان دڵه‌ جوانه‌ گه‌وره‌كه‌یان بۆ واڵا كردم ، لێره‌وه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌خوازم كه‌ له‌ناخی دڵیانه‌وه‌ كار و ئه‌ركه‌كانیان به‌ دڵسۆزی ڕاده‌په‌ڕێنن بێ گومانم له‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ پێشكه‌شی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ نمونه‌ی جوانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ئێمه‌ن هیوادارم سه‌ركه‌وتو بن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌