تكایە یەكیتی و گۆڕان چاو لە پارتی مەكەن

وتار/ 08/12/2020 631 جار بینراوە

دانا مەنمی

تكایە یەكیتی و گۆڕان چاو لە پارتی مەكەن

دانا مەنمی
پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەوای سەر مەریخ و پشت هەور سیاسەت دەكات ، پارتی لە بانگەشەی كوردایەتی فشەڵ  و خراپی ئیدارەدان و بەرێوەبردن لە هەرێمی كوردستان دەیانەوێت دەستكەوتشیان هەبێت ،پارتی حەفتاو سێ ساڵە كورد بێ هیوا دەكات و هەوری ڕەشە بەسەر ئاسمانی نەتەوەیەكی بێبەشكراو لە مافی چارەنووس، تەنان پارتییەكانی ناو پارتی دیموكراتیش هیوابڕاوبوون لە ئەزموونی ئیدارەدان و بەڕیوەبردنی حزبەكەیان ،خەڵك زەینی ڕوونەو زاكیرەی خەفە نەكراوە وبە زمانی شاعیری ناوداری كلاسیكی كورد"مەحوی" دەڵێین: "شكور هۆشیارە خەڵكی كوردستان تێدەگات دونیا چییە".

تكایە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئێوە چاو لە پارتی مەكەن و خۆری ئازادی لەئاسمانی خۆتاندا ئاوا مەكەن ،ئێوە وەك بزاڤێكی جەماوەریی بەرفراوان هاتنە مەیدان، دروشمەكانی ئێوە "مافی چارەی خۆنوسین و ئارامی و هەلیكارو ڕیزگرتن لە بەها و ئازادییەكان وهۆشیاركردنەوەی چاوكردنەوەی خەڵك بوو ،ڕەواندنەوەی ترس و دژ بە زوڵم بوون.....هتد" لەكاتێكدا ئیلهام و ڕێبازو كەلەپوری پارتی دیموكراتی كوردستان چوارچێوەیەكی بۆ كۆیلایەتی داڕشتووەو ئاوێتەی كردووە بە دروشمی كوردایەتی و كوردایەتیشی ڕەنگڕێژ كردووە بە توندڕەوی ئایدیۆلۆژی و دەرگای بە ڕووی هەموو بەها بەرزەكان و پرنسیپە ئازادیخواز و پێشكەوتووخوازەكانی مرۆڤایەتی داخستووە ،پارتی حزبێكی ئایدیۆلۆجی بەرتەسكە .

گرێی دەرونی پارتی گرێی نائومێدبونە و گرێیەكە لە سەروی بەژەوەندی نەتەوەییەو بە گرنگترو موقەدەستری دەزانن ،گرێی پارتی گرێی ئاوت سایدكردنی ئێوەیە وەكو یەكێتی و گۆڕان ، پارتی دەیەوێت لە هێزو پێگەی جەماوەری ئێوە كەم بكاتەوە و ببنە هێزێكی دژ بە بەها دیموكراسییەكان و ئازادییەكان ،گرفتی پارتی بڕوانەبوونە بە بنەكاكانی دیموكراسی و یەكتر قبووڵنەكردنەو خەونی پارتی خەونی لەباربردنی دەوڵەتی كوردی و سەربەخۆی و یەكڕیزی و تەبای كوردە ، پارتی بە ڕوانگای ڕق و گومان و بێ متمانەییەوە سیاسەت دەكات ،لە مێژە دەلێن :ڕقێك ماڵ ئاوەدان دەكات و ڕقێكیش ماڵ وێران دەكات. گرێی دەرونی و ڕقی پارتی بە درێژایی حەفتاو سێ ساڵە ماڵی كورد وێران دەكات .

ناكرێ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خۆی بە بەشێك بە خەڵك و لەگەڵ مافە رەواكانی خەڵك و تەمەنێك لە پێناو ئازادیدا خەباتی كردبێت ! وەیان بزوتنەوەی گۆران خۆی بە كلیلداری كردنەوەی دەرگای چاو و عەقڵی هاوڵاتیان بزانێت ! ببنە بەشێك لە شانۆگەرییەكانی پارتی وشەرعیەت بە هەر جۆرە یاریكردنێكی سیاسی بدەن كە لەبەرژەوەندی خۆیان و جەماوەرو قەڵەمڕەوییەكەیان دا نەبێت ، بارەگا سوتاندن یەكەمجار لە بادینان و لەسەردەستی پارتی سەریهەڵدا ،پەلاماردان و هیرشكردن و كوشتنی رۆژنامەنوس داهێنانی پارتی بوو ،ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەكانی تەلەفیزیۆن و داخستنی رۆژنامە ئازادو سەربەخۆكان كاری پارتی بوو ،شەڕە جنێو سوكایەتی كردن و ناوزراندن داهێنانی مێژووی حەفتا ساڵەی پارتی یە ،ئازادییەكەی پارتی لە ئازادییەكەی كۆماری ئیسلامی دەچێت ، لەقەڵەمڕەوی پارتیدا دەتوانیت لەبری ڕەخنە جنێو بە یەكێتی و یەكێتیەكان ،گۆڕان و گۆڕانخوازان ،ئیسلامی و ئیسلامیەكان بدەیت ،بەڵام وەكو تر لە هەولێر نەكەی ڕەخنە لە ئەندامیكی بنەماڵەی بارزانی بگریت ! نەكەی باسی رێكەوتنی پەنجا ساڵی نەوت لەگەڵ توركیا و شیرینی نەوت و قاچاخچێتی نەوت بكەیت !نەكەی باسی شكستی ڕیفراندۆم و كابینەكەی براگەورەو بەڵێن و دروشمەكانی كوردستانێكی بەهێز بكەیت !یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا لە ناو تونێلێكی داخراوی سیاسی و كابینەیەكی شكست خواردودان كە قەزیەی كوردی و ژیان و گوزەرانی خەڵك بەرەو داڕمان دەبات .

نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌