شۆرش و شاعیران شۆرشی كورد لە رزگاریخوازییەوە بۆ خۆپەرستی

وتار/ 25/11/2020 666 جار بینراوە

دانا مەنمی

شۆرش و شاعیران شۆرشی كورد لە رزگاریخوازییەوە بۆ خۆپەرستی

دانا مەنمی
زۆرن ئەو شاعیرانەی كە بەهۆی شیعرەكانیانەوە نانیان كەوتووەتە ڕۆن زۆرتریش ئەوانەن كە شیعر نانی بڕیون ئەحمەدی خانی باوكی ناسیۆنالیزمی كورد وپەشێو شاعیری بەرگری و هەڵوێست ،شیعریان لە ئەدەبیاتی میلەتەكەی خۆیان دانەبڕیوەو هێندەی شاعیربوونیش سیاسییەكی باش بوون ، هەمیشە ورەی گەلیان بەرز كردووەتەوەو خاوەن هەڵوێستی كوردانە بوون ،ئەگەر ئەدەبیاتی ئەو شاعیرانە وهەڵوێستی چەند نوسەر و ڕۆژنامەنوسێكی هەقبێژ لە مێژوی میڵەتەكەمان دەربكەین ، دەتوانین بڵێین كورد هیچ شانازییەكی نییە كە ئەمڕۆ شانازی پێوە بكات ،ئەو شۆرشانەی كە ئەمرۆ حیزبەكانی شاخ شانازی پێوە دەكەن پانتاییەكی گەورەی بۆ شەڕی ناوخۆ و یەكتر كوشتن داگیركردووە ، ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ خۆمان به‌جه‌نگ هاتوین ،ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵ دوژمن و داگیركه‌ران به‌جه‌نگ نه‌هاتوین ، شۆرشگێرەكانی شەڕی ناوخۆ ئێستاش شانازی بەهێرش كردن و پەلاماردان وجەنگی یەكتر كوشتنەوە دەكەن ، ساڵانە یادی ئەو داستانانە دەكەنەوە كە بە هاوكاری و كۆمەكی وڵاتانی داگیركەر یەكتریان پێ لەناو دەبرد! پسپۆڕیكی بواری مێژوو بە ناوی "ڕینهارت کۆسێلێک"  لە بارەی شەڕی ناوخۆی گەلانەوە دەلێت : شەڕی ناوخۆ بە شۆڕش ناونابرێت .

ده‌بێ"فایه‌ق بێكه‌س" شاعیری نیشتیمان پەروەر نۆكەربوونی میلەتەكەی بۆ بیگانە و دڵپیسی و پارەپەرستی لە قەسیدەیەكدا باس دەكات و ده‌لێت :
كورد ئه‌به‌د ناگاته‌ مه‌قسه‌د نۆكه‌ری بێگانه‌یه‌
دوودڵن پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ك،بۆیه‌ وا بێ لانه‌یه‌
میڵه‌تێكن بۆ نه‌مانی یه‌كتری هه‌ر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن
داخه‌كه‌م ووردو درشتی شێت وشه‌یدای ئانه‌یه‌

من لەگەڵ ئەوەنیم كە هەرگیز دەستەواژەی (رزگاریخواز) بە شۆرشی كورد بلكێندرێت ،چونكە شۆرشەكانی كورد شۆڕش بوون لە ناوخۆپەرستی وخۆخۆری و ڕق و كینەو بوغزو تۆڵە كردنەوە لە یەكتر ،شۆرشی كورد لە ئامانجی پیرۆزی ڕزگاریخوازی لایداوەو بە عەقڵیەتی خێڵ پلانیان دژ بە یەكتر هەتا ئاستی سڕینەوە داناوە ، هیچ شۆرشێكی كوردی خوێندنەوەی بۆ سەرخان و ژێرخانی فیكری وكولتوری كۆمەڵگەكەی نەكردووە ،بەڵكو بەردەوام لە هەوڵی سەپاندنی ئایدۆلۆژیاو بیروڕای تایبەتی خۆیان بوون بەسەر كۆمەڵگادا ،ئەم عەقڵیەتە لەناو شۆرشدا گەشەی كردو شۆرشی لە قۆناغی رزگاریخوازییەوە گواستەوە بۆ خۆپەرستی وخۆخۆری و سەنگەر گرتن لە یەكتر و نائومێدبون و لەتبوونی كۆمەڵگا .

شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلان ئەوەیە كە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی دا بێت ، بە نمونە ووڵاتێكی وەكو جەزائیر بە شۆڕشێكی حەوت ساڵی توانی دوای "۱۳۰" ساڵ لە داگیركاری فەرەنسا سەربەخۆی بە دەست بهێنن ،هندییەكان توانییان كۆتایی بە حوكمی " ۳۰۰ " ساڵەی ئینگلیز بهێنن ، چونكە غاندی لەخۆی خێزانەکەیەوە دەستی بە چاكسازی کرد و  دژی توندوتیژی و زەبروزەنگ بوو،دەوڵەتانی ئاسیاو ئەفریقیا شۆڕشیان بۆ ڕزگاری نیشتمان و میلـلەتەكانیان بووە و توانیویانە دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆی خاوەن سەروەری دابمەزرێنن، شۆرشی ئۆكتۆبەر بە ڕابەرایەتی لینین سەرمایەداری هێنایە لەرزین و سەرتاپای جیهانی هەژاند ، شۆرشی ئۆكتۆبەر شۆرش بوو لە پێناو ڕزگاربوونی چینی چەوساوەی جوتیاروهەڵوەشانەوەی خاوەنداریەتی زەوی وزار و زیادكردنی موچەی كرێكارو كەمكردنەوەی كاتژمێری كاركردن بۆ ۸ كاتژمێر و وەستاندنی جەنگ لەگەڵ ئەڵمانیا، شۆرشی ئۆكتۆبەر توانی مافی منداڵان، بەخۆراییکردنی خوێندن، یەکسانی ژن و پیاو دەستەبەربكات و ڕوبەڕوی ڕەگەزپەرستی ببێتەوەو پەیماننامە نهێنیەكان لەگەڵ دەوڵەتان ئاشكرا بكات ،بەتایبەت ئاشكراكردنی پەیماننامەی سایکس- بیکۆ بە وردەكاری و تەواوی بڕگەو ماددەكانی بۆ گەلان ئاشكرا كرا ،بەمانە دەگوترێ (شۆرش لە پێناو ڕزگاریدا) .

نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌