قوتی خه‌ڵك

وتار/ 02/12/2016 631 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

قوتی خه‌ڵك
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ، ڕوون و ڕه‌وان وتی نه‌وته‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتون ڕاده‌ست كه‌ن و موچه‌و بودجه‌ وه‌ربگرن ، ئه‌مه‌ په‌یامێكیشه‌ بۆ پارله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی كورد له‌وێ‌ ، ده‌ی ئه‌گه‌ر خه‌می خه‌ڵك پێشینه‌ی كاره‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ ، با لانی كه‌م تا ئه‌و كاته‌ی له‌ ڕوی ئابوریه‌وه‌ سه‌ر پێده‌كه‌وین ، ئه‌و كاره‌ بكات ، به‌ڵام نایكات ، نایكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ، نه‌وتی كوردستان خراوه‌ته‌ قومارێكی ترسناكه‌وه‌ ، بیرتانه‌ ئاشتی هه‌ورامی ووتی به‌رمیلی ببێته‌ ملیۆنێ‌ دۆلاریش ئه‌م دۆخه‌ چاره‌سه‌ر نابێت ، ده‌ی ئاشتی هه‌ورامی زۆر شت ده‌زانێ‌ و نایڵێت .
ئه‌و قوماره‌ی به‌ نه‌وتی كوردستانه‌وه‌ كراوه‌ بۆ 100 ساڵ و 50 ساڵ ، ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی وڵاتان و كۆمپانیای زه‌به‌لاحی تیایه‌ بۆیه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌ ، نه‌وته‌كه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بكات ، خۆ زۆر ده‌مێك نیه‌ نێچیرڤان بارزانی ووتی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا بودجه‌و موچه‌ بدات نه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌نێرین ، ده‌ی ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی بیانووبڕی كرد ، بزانن ده‌ینێرن یان نا ، هه‌ڵبه‌ت ناینێرن ، ناردنی نه‌وت له‌ ڕێی عێراق و سۆمۆوه‌ ده‌بێ‌ سوڵتانی سه‌رته‌ختی توركیا ڕه‌زامه‌ندی بۆ ده‌ربڕێت ، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز ڕوونادات ، مه‌گه‌ر به‌ ئاشبه‌تاڵكردنێكی تازه‌ .
من چۆن دڵنیام ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێده‌كه‌م كوردیه‌ ، ئاوا دڵنیام كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ی هه‌رێم ناتوانێ‌ كێشه‌و گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر بكات ، ئه‌مه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌شی له‌ بۆنه‌ی جیاجیادا ده‌ریان بڕیوه‌ ، لێ‌ هیچ یه‌ك له‌وان ناتوانن ڕاشكاوانه‌ ئه‌و راستیه‌ ده‌ربڕن كه‌ له‌ ئێستادا چاره‌سه‌ری موچه‌و بودجه‌ له‌ به‌غدایه‌ ، به‌غداش ئه‌وه‌ی گرێداوه‌ به‌ ناردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ ، ده‌ی فه‌رمون ، ئه‌گه‌ر خه‌می خه‌ڵكتانه‌ هه‌نگاوێك بنه‌ن ، ئێوه‌ له‌ كوێ‌ و خه‌می خه‌ڵك له‌ كوێ‌ ؟.
له‌ راستیدا له‌م پرسه‌دا گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌ ناو یه‌كێتیشدا ئه‌وانه‌ی خه‌می موچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵكیانه‌، هه‌ڵبه‌ت پارتیش ئه‌وانه‌ی به‌ وردی كێشه‌كان ده‌خوێننه‌وه‌ ، ده‌بێت ئه‌و پێشنیازه‌ی به‌غداو وه‌زاره‌تی نه‌وت بقۆزنه‌وه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیش ، ئاخۆ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ كامیان زیاتر له‌ خه‌می خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندان ، خیانه‌ت ئه‌وه‌نیه‌ له‌ هه‌ر ده‌رگایه‌ك بدرێ‌ بۆ قوتی خه‌ڵك ، خیانه‌ت ئه‌وه‌یه‌ قوتی خه‌ڵك بدزرێ‌ و یاری به‌ هه‌ست و سۆزی بكرێت .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌