سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج چۆن له كیشه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كۆڵێته‌وه ؟
وتار/
02/12/2016
649 جار بینراوە
سه‌لیم میراوده‌لی
سه‌رۆك
وه‌زیرانی نه‌رویج چۆن له كیشه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كۆڵێته‌وه ؟
سه‌لیم
میراوده‌لی
ڕۆژانه
ده‌یان چیرۆكی كاریگه‌ر ده‌بیستین له سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی جیهان كه چۆن
ویستویانه له خه‌می گه‌له‌كه‌یان تێبگه‌ن چه‌ندین شێوازی سه‌رده‌میانه‌یان تاقیكردۆته‌وه
، له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج بۆخۆی شۆفێری ته‌كسی بووه و گفتوگۆی
له‌گه‌ڵ گه‌شتیاره‌كان كردوه و پرسیاری ئیداری و خزمه‌تگوزاری لێ كردون و له چۆنیه‌تی
چاره‌سه‌ری گونجاوی كۆڵیوه‌ته‌وه ، دواتر كردویه‌تیه پڕۆژه‌ی كاری خۆی و له یاداشته‌كانی
تۆمار كردوه به جۆرێك ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌و گه‌شته‌دا سودم بینیوه له‌هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌مبینیوه ، ئه‌و ده‌ڵێت ته‌نها هاوڵاتیانن كه بتوانن له
ئێش و ئازاری خۆیان تێده‌گه‌ن بێگومان چاره‌سه‌ریش لای ئه‌وانه و ئه‌گه‌ر بێت و
داواكاریه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت ، به‌داخه‌وه زیاتر له دوومانگه له پارێزگای
سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به گه‌رمای هاوین و به سه‌رمای زستان ژماره‌یه‌كی زۆر
هاونیشتیمانان و موچه‌خۆران داوای بچوكترین مافی سه‌ره‌تای خۆیان ده‌كه‌ن ، وه‌لێ
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم تا ئه‌مڕۆش به‌جدی نه‌هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت و ڕیز
له به‌های پیرۆزی هاوڵاتیانی خۆیان ناگرن ، وه‌كو شتێكی ئاسای سه‌یری ڕوداوه‌كان
ده‌كه‌ن بێ باكن له‌وه‌ی كه هه‌رچوار ده‌وره‌مان دوژمن و ده‌یانه‌وێت ڕاسته‌وخۆ
گه‌ل و ده‌سه‌ڵات لێك دووربكه‌نه‌وه .
نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی
-
سه‌لیم میراوده‌لی
21/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
16/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
14/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
02/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
20/06/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
07/06/2021