به‌ ئابوری خۆمان ده‌توانین سه‌روه‌ریه‌كان به‌گه‌ڕێنینه‌وه‌

وتار/ 02/12/2016 558 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

به‌ ئابوری خۆمان ده‌توانین سه‌روه‌ریه‌كان به‌گه‌ڕێنینه‌وه‌
 سه‌لیم میراوده‌لی
بێ گومان ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆمان بین و دڵسۆزبین به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و نیشتیمانمان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل بپارێزین و ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن به‌ گه‌له‌كه‌مان داوه‌ بێنینه‌دی و ڕاستگۆبین ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ و ده‌یان ئاسته‌نگی تر سه‌ربكه‌وین، گه‌لی كورد خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و خۆڕاگره‌ ، مێژوو ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها پێش ڕاپه‌ڕین به‌هۆی شاره‌زای و هێز و بازوی گه‌له‌كه‌مان خۆی به‌ڕێوه‌ بردوه‌ ئه‌وكات هه‌ر كه‌سه‌ و له‌ كارێك شاره‌زا بوو ده‌یتوانی به‌ داهاته‌كه‌ی بژی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی دابین ده‌كرد ، ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و باڵباڵێن و خۆبچوكردنه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی و هه‌ژاران به‌تایبه‌تی وه‌ك پێویست پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن ئه‌وش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ، له‌هه‌مووان گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی چه‌ندین كه‌سی شاره‌زا و پسپۆڕین له‌ بواری ئابوری و پلاندانان وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌به‌ر غروری خۆبه‌زلزانینیان ته‌نانه‌ت پێشخۆشیان نابینن ، ئه‌وش ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی هاونیشتیمانان كه‌ ته‌نها دوژمنان و چڵكاوخۆره‌كانیان لێی سودمه‌ند ده‌بن ، به‌ بۆچونی من كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ به‌ هێزێكی تۆكمه‌ و پته‌ و ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان و گرفته‌كانی سیاسی ئه‌مڕۆ ببینه‌وه‌ چونكه‌ وه‌كو نه‌خۆش وایه‌ تا زوو چاره‌سه‌ری بكه‌ین باشتره‌ ئه‌ویش به‌ گیانێكی لێبوردن ده‌كرێت سود له‌ ئابوری و توانای خۆمان وه‌ربگرین ئاسایشی ئابوریمان بپارێزین چونكه‌ هیچی فه‌رق نیه‌ له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتیمانی بێ گومان ئه‌گه‌ر ئابوریه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت و بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕای گه‌ل ئه‌وا سه‌ركه‌وتن و ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆیشمان زۆر نزیكه‌ چونكه‌ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی جیهان بریتیه‌ له‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئابوری یه‌كتر وه‌لێ له‌ سیاسه‌تدا به‌زه‌ی و سۆزداری هه‌ر بوونی نیه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌