بنچینه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت چیه ؟
وتار/
02/12/2016
691 جار بینراوە
سه‌لیم میراوده‌لی
بنچینه‌كانی
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت چیه ؟
ئایه
له ماوه‌ی 25 ساڵ حكومڕانی كوردی هه‌نگاومان ناوه به‌روسه‌ربه‌خۆی ؟
سه‌لیم
میراوده‌لی
بی گومان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
كوردستان خه‌ون و هیواو ئاینده‌ی هه‌موومانه ، سه‌دان ساڵه گه‌لی كورد خه‌بات ده‌كات
له‌پێناو كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و دیموكراسی و ته‌نانه‌ت به‌خته‌وه‌ریش بۆ ئه‌و گه‌ل
و نه‌ته‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر خاك و نیشتیمانی كوردا ده‌ژین ، وه‌لێ به‌شێوه‌یه‌كی
پراتیكی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی حیزبی و ته‌نانه‌ت یه‌كتر بچوكردنه و یه‌كتر
تواندنه به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش نه‌توانراوه ئه‌و ئاسۆیه‌ی كه هه‌موومان
چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین بێته‌دی ، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ندین هۆ كه هۆكار بوون بۆ دواكه‌وتنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ، له دوای ڕاپه‌ڕینی باشوری كوردستان كه توانرا
كورد به‌هۆی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه ببێته خاوه‌نی ئیداره و خۆبه‌ڕێ وبردنی خۆی
و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان و له دایكبوونی یه‌كه‌مین حكومه‌تی هه‌رێمی
هه‌ڵبژارد ، وه‌لێ به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ش بێ كه‌موكوڕی نه‌بوو و هه‌ر
زوو ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفتی ناوخۆ بۆوه ، ئه‌و ئومێده‌ی كه هه‌موومان پێمان
بوو وه‌كو پێویست نه‌بوو ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ده‌وڵه‌تی
سیستماتیك و شارستانیه‌ت به‌دی ده‌كرێت هانی هاوڵاتیان ده‌دات ئینتیمایان بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان
به‌هێزبێت و دڵسۆزبن به‌رامبه‌ر به ئه‌ركه‌كانیان و بێ گومان مافه‌كانیشیان به شێوه‌یه‌كی
شایسته هه‌بێت ، 1- به درێژای ئه‌وماوه‌یه نه‌بووینه خاوه‌نی ده‌ستورێكی سه‌رده‌م
كه ده‌ستور دایكی یاساكانه ئه‌گه‌ر ده‌ستور نه‌بێت واتا یاسا بوونی نیه و
ناتوانێت بچه‌سپێت . 2- نه‌بووینه خاوه‌نی ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ستێكی
ئه‌میندا بپارێزرێت و دووربێت له ده‌ستی حیزبی و كه‌سی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی
به‌كاری نه‌هێنن . 3- له‌شكر و هێزه‌كانی ناوخۆ ئه‌ركیان پاراستنی نیشتیمانه و
سنوره‌كانی ناو ئه‌و هه‌رێمه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌ویش نه‌توانراوه به شێوه‌یه‌كی
سیستماتیك و هاوچه‌رخ ڕێكبخرێت و بێ به‌ش نه‌بووه له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و شه‌خسی
ته‌نانه‌ت زۆرجاران ئه‌و هێزه‌ی خۆی به خاوه‌نی له‌شكر ده‌زانێت هه‌ڕه‌شه له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی
ده‌كات ئه‌وه‌ی له‌بیرچۆته‌وه كه ئه‌وانه موڵكی گشتین و ئاسایشی هه‌مووان ده‌پارێزێ
. 4- په‌یوه‌ندیه نیشتیمانیه‌كان بێ گومان زۆر گرینگه ده‌بوایه له چوارچێوه‌ی یاسا
ئه‌ركه‌كانیان دیاری بكرابانایه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه حیزبه‌كان ئه‌ویش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان به‌كار دێنن و بوونه‌ته هۆی ناشیرن كردنی ئه‌و ئه‌زموونه كه هه‌موو كورد
چاوی تێوه‌یه‌تی و خوازیاره پڕشنگی باشوری كوردستان هه‌موو كوردستان بگرێته و
پارچه‌كانتریش به پشتیوانی خۆیانی بزانن و سود له توانای ئه‌و هه‌رێمه وه‌ربگرن
.
نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی
-
سه‌لیم میراوده‌لی
21/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
16/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
14/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
02/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
20/06/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
07/06/2021