جەنگ و ململانێكانی توركیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا
وتار/
29/10/2020
595 جار بینراوە
دانا مەنمی
جەنگ و ململانێكانی توركیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا
دانا مەنمی
جەنگ بە تەنیا پێكدادانی چەكداریی نێوان لایەنەكان نیە،
بەڵكو ململانێی ئابوری و سیاسەت و پێكدادانی
ئایدۆلۆژیای لایەنەكانەكانیشە ،هەموو قەوارەیەكی جەنگیش دەگەرێنرێتەوە
بۆ ئامانجە سیاسیەكەی هەركاتێك وڵاتێك
بكەوێتە جەنگەوە جا چ ئەو
جەنگە خۆی هۆكاری هەڵگیرساندنی بێت یاخود بەسەریدا بیسەپێنرێت ،ئەوا دوچاری تێكچوون و داڕمانی دۆخی ئابوری دەبێتەوە ،چونكە خەرجییەكان زیاد دەكات بۆ جوڵاندنی هێزی سەربازی پێویستی
بە كڕینی كەلوپەلی سەربازی و كڕینی چەك و پێداویستییەكان ، سەرباری ئەو زیانانەی كە جەنگ لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت و لێكەوتەی جەنگ كاریگەری خراپی
لەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت هەیە و بۆ بنیاتنانەوەیان پێویستی بە خەرجی زۆرە ،جگە
لە زیانە مرۆییەكان كە هەموو ئەمانە
تێچووی زۆریان دەوێت .
گرنگترین ململانێ و پرسی ناكۆكی نێوان توركیا و ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا
و بەشێك لە وڵاتانی بەرەی عەرەبی بریتیە لە هاوكاریكردنی توركیا بۆ بزوتنەوەی
توندئاژۆو ڕادیكاڵەكان،پاشان پرسی
دەستێوەردانی توركیا لە كاروباری سوریا - ڕۆژئاوا ، لیبیا وعێراق - هەرێمی كوردستان ، فەلەستین و كڕینی سیستەمی موشەكی ئیس٤۰۰ و كێشەی پەكەكەو پرسی گازی
سروشتییە لە دەریای رەش دا ، توركیا لەگەڵ وڵاتانی بەرەی عەرەبی هەریەك لە ( میسر
و سعودیە و ئیمارات و بەحرەین وسوریا و لیبیا
و تونس و سودان و عێراق ) لە ململانێدایە و تۆمەتبار دەكرێت بە هاوكاریكردنی گروپە
چەكدارە تیرۆریستەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، لەلایەكی ترەوە ململانێی توركیا و
ئەمریكا پەیوەستە بە كرینی سیستەمی موشەكی (٤۰۰S) و پرسی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ڕۆژئاواو
پارتی كرێكارانی كوردستان ،دیوێكی تری ئەم
ململانێی نێوان توركیا و ئەمریكا
پەیوەندییەكانی توركیایە لەگەڵ روسیا و چین ،بەرەیەكی تری ململانێی توركیا لەگەڵ وڵاتانی
ئەوروپا پرسی كوردو ئەرمەن و مافەكانی مرۆڤ و پرسی گازی سروشتی یە لە دەریای ڕەشدا ،وڵاتانی (فەرەنسا
و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و هۆڵەندا و قوبرس و یۆنان ) و چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی دژی توركیا
بۆ دۆزینەوەو دەرهێنانی گازی سروشتی هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە .
توركیا لەگەڵ ڕوسیا لە ململانێدایە لەسەر كێشەی سوریا و
دەستێوەردان لە كاروباری ئەو
وڵاتە ،ڕوسیا توركیا تۆمەتبار دەكات كە ڕۆلێكی خراپ لە كێشەی سوریا دەگێرێت و
هاوكاری گروپە تیرۆریستەكانی (داعش، القاعیدەو بەرەی نوصرە)یە و ژێر بە ژێریش دژ بە
وڵاتەكەی هاوكاری گروپە چیچانیەكانە دەكات ،هەرچی وڵاتی ئیسرائیلیشە توركیا تۆمەتبار دەكات
بە هاوكاریكردنی بزوتنەوەی حەماس و دەستێوەردان لە كاروباری فەلەستین ،توركیا لەم
ململانێەدا لەگەڵ دژەكانی دەیەوێت هەژموون و پێگەی خۆی ڕابگرێت و ببێتە هێزێكی ئیقلیمی و بەشوێن كارتی سیاسیەوەیە ،توركیا دەیەوێت لە سوریا لەریگەی دەستێوەردان
ودژ بە بەرهەڵستیەكانی عەفرین پشتگیری هێزە ئیسلامییە توندرەوەكان بكات ، لە سودان بە پرۆژەی ئابوری درۆزنانەو لە قوبرس و یۆنان بە كردنەوەی سنورەكانی بەڕوی كۆچبەران و
دەرهێنانی گازی سروشتی و لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە لەشكركێشی و لە وڵاتانی تری
بەرەی عەرەبی بە سیناریۆی جۆراو جۆر خۆی بكاتە بەرەیەك لە فرە جەمسەریی (ڕوسیا ، ئەمریكا ، چین ، یەكێتی ئەوروپا).
لەنێوان نەئاشتی
و نەشەڕی ڕاستەوخۆ دیوێكی تری ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جەنگی بەوەكالەتە
كە زلهێزەكان جەنگی بەوەكالەت بە وڵاتی ئیقلیمیەكان ئەنجام ئەدەن و وڵاتانی ئیقلیمیش
لە رێگەی دەستێوەردان لە كاروباری ئەو
ولاتانەی كە سنورەكانی كراوەیە بۆ دەستێوەردان و ئاسایش و سەقامگیری تیدا نییە ،پەیوەندی بە هێزو گروپە جیاوازەكان لە ئەوپەری ئیسلامییەوە بۆ ئەو پەڕی عەلمانی و ناسیۆنالیزم دەكەن تا ببنە چاوساغیان و بەرژوەندییەكانیان
بپارێزن و مەرامی سیاسی خۆیان بهێننە دی ،ئەم سیاسەت و ستراتیژە بێ ئەوەی
ڕێساكانی بگۆڕدرێن بە گەمەكەری نوێ و سیناریۆی نوێوە مانگ و ساڵ بەڕێدەكات و
ململانێكان گەورەتر دەبن ،ئەوانەی
پێیان وایە جیهان شوێنێكە بۆ بێلایەنبون هەڵەن زۆرینەی دەوڵەت و حكومەتەكان لەژێرەوە
سەر بەم و بەو دەبن .
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021