شاره‌ جوان و دڵڕفێنه‌كه‌م قه‌ڵادزێ

وتار/ 02/12/2016 690 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

شاره‌ جوان و دڵڕفێنه‌كه‌م قه‌ڵادزێ
    سه‌لیم میراوده‌لی
ئه‌و شاره‌ی به‌ فه‌رهه‌نگ و ڕۆشه‌نبیری و سه‌رهه‌ڵدان و زانكۆ و شه‌هیدان و دیموكراسیه‌ت ناوبانگی ده‌ركردوه‌ ،
    كه‌ ده‌ڵێین فه‌رهه‌نگ واتا كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی تێكۆشه‌ر و پڕ زانست خزمه‌تی كورد و كوردستانیان كردوه‌ ، فه‌رهه‌نگ و ڕۆشه‌نبیریان تێكه‌ڵی ئه‌ڤین و عه‌شقی نیشتیمان كردوه‌ ،
    سه‌هه‌ڵدان و به‌رخودان له‌و شاره‌وه‌ بڵێسه‌ی سه‌ندوه‌ ته‌نانه‌ت ماڵی سه‌رجه‌م تێكۆشه‌ران و شۆڕشگێڕان بووه‌ قه‌ڵایه‌ك بووه‌ بۆ به‌رخودان و كوردایه‌تی ،
    زانكۆ و زانستی له‌ باوه‌ش كردوه‌ و له‌وێوه‌ پڕشنگی داوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان ئه‌مڕۆ گه‌ر بڵێی قه‌ڵادزێ زۆر تاوانه‌ زانكۆ و شه‌هیدانیش له‌ یادبكه‌یت ،
    ئه‌و شاره‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئه‌نجومه‌نی دیموكراسی و خۆبه‌ڕێوبردن بووه‌ ، مێژووی ئه‌و شاره‌ پێمانده‌ڵێت یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌نی پیاوماقوڵانی پشده‌ر نمونه‌ی دیموكراسی بووه‌
    ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ شارێك خاوه‌نی ئه‌و مێژووه‌ سه‌روه‌ریه‌بێت بێ به‌رخودان و گیانفیدای نابێت هه‌ر بۆیه‌ شه‌ره‌فی شاری شه‌هیدانی كوردستانی به‌ركه‌وتوه‌
    ئه‌و شاره‌بوو دوژمنانی دڵ له‌قینی به‌عس به‌ خاپوركردنی نه‌وه‌ستا و دانیشتوانانه‌ تێكۆشه‌ره‌كی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م شار و شارۆچه‌كه‌كانی له‌ ئۆردوگای زۆره‌ملێ دابه‌ش كردبوو ،
    هه‌ر ئه‌و شاره‌ بوو له‌ سه‌رتای نه‌وه‌ته‌كان هه‌ستی به‌ مه‌ترسی گه‌نده‌ڵی و به‌ فیڕۆدانی سامانی گشتی نیشتیمانه‌كه‌مانی كردبوو بۆیه‌ ده‌بێت مێژوو بنوسێته‌وه‌ یه‌كه‌م شاریش بوو ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵچیه‌كان بۆوه‌ ،
    سڵاو له‌ به‌رخودان و ڕاپه‌ڕینت
    شاری شه‌هیدان و پڕ له‌سه‌روه‌ری
    قه‌ڵادزێی ڕه‌نگین و بووكی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌