دوو فاقی دەسەڵاتدارانی زۆنی زەرد و بێدەنگی موسڵمانان!

وتار/ 19/10/2020 731 جار بینراوە

فاخر برادۆستی

دوو فاقی دەسەڵاتدارانی زۆنی زەرد و بێدەنگی موسڵمانان!

لە شەوی (۲۰۲۰/۹/۲٥) یادی ڕیفراندۆمی شکەستخواردوو لە هەولێر کرایەوە! سەرەتا سەیرە کەسانێک لە سەدەی(۲۱) دا بژین، کەچی ئەوەندە داماو بن یادی شکەست بکەنەوە! دەسەڵاتدارانی زۆنی زەرد، ئەگەر بزانن دە کەس لە شوێنک کۆببنەوە، زیانیان بۆ دەسەڵاتدارانی ئەم زۆنه هەبێ، هەموویان ڕاپێچی ناو ئۆتۆمبێڵی پاراستن و ئاسایش دەکەن، چ بگات به گردبوونەوەی ڕێژەیەکی واها زۆر! نەک هەر ڕێگر نەبوون لە یادی ڕیفراندۆمی شکەستخواردوو بەو ڕێژە زۆرە، بگرە هاوکاریشیان بوو! بن پێکردنی ڕێنمایی تەندورستی هەر مەپرسن! پێش یادکردنەوەی ڕیفراندۆمی شکەستخواردوو، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا هەر کەسێک ماسک نەبەستێ بە (۲٥)هەزار سزا دەدرێ!
 کەچی کەمتر لە مانگێک، لە (۲۰۲۰/۱۰/۱۹) ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاری دا: ڕێگە نادرێ هیچ ئاهەنگێک بە بۆنەی یادی سەروەری مرۆڤایەتی بکرێتەوە! ئەگەر موسڵمانان و مەلایانی زۆنی زەرد ئەوە قەبووڵ بکەن، بەتایبەت مەلایەکانی ئەم سنووره دەکەونە ژێر پرسیار. چ مەعقووڵە هاوکاری گردبوونەوەیەک بکرێ، کە کەسانی جۆراو و جۆری تێدان، دوور لە هەموو ڕێنمایەکی تەندورستی... کەچی ڕێگە به یادکردنەوەیەک نەدرێ که لەناو مزگەوت و به ڕێژەیەکی کەمتر لە یادکەرەوەکانی ڕیفراندۆم لە هەولێر(۲۰۲۰/۹/۲٥) خەڵک بەژداردەبن، بەوە دەڵێن بانێکەوە دوو هەوا، جگە لەوەی دوو فاقییە.
فاخر برادۆستی

 


نوێترین نوسینەکانی فاخر برادۆستی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌