دەست لەکارکێشانەوەی "عادل عبد المهدی" عیراق بەرو گۆڕانکاری دەبات!

وتار/ 30/11/2019 639 جار بینراوە

فاخر برادۆستی

دەست لەکارکێشانەوەی "عادل عبد المهدی" عیراق بەرو گۆڕانکاری دەبات!

فاخر برادۆستی
 ئەگەر ڕۆژئاوا، بەتایبەت ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە بهێڵن عیراق هەنگاوێکی گرنگ دەنێ.
 کێشەی عیراق ئەوەیە بڕیاری حکومەت لەدەست خۆیان نییە، ئەگەر خپیشاندەران ژیرانە هەنگاو بنێن و، پێداگری لەسەر داواکاریەکان بکەن، لەسەرووی هەموویان بەدامەزراوەکردنی حکومەت، ئەوە عیراق گۆڕانکاری گەوره بەخۆییەوە دەبینێ.

 دوای تیرۆرکردنی زیاتر لە ٤۰۰ کەسی بێ تاوان، حەقه عادل عبد المهدی و دەستەی بەڕێوەبردنی وڵات ببرێنە پێش دادگا نەک بۆیان دڵگران بین، بیانوو ئەوەیه گوایه بۆ کورد باشه، سەرۆکێک لەژێر سێبەری ئەودا خوێنی خەڵک بڕژێرنرێ کوێی باشه.
 باشی ئەو بۆ کورد تەنها لەوەدا خۆیدەبنیەوە، بەڕێکەوتنی ژێر بەژێر بەشە پارەیەک ڕەوانەی هەرێم کراوە.. لە هەرێمدا داهاتی نەوت نادیاره، داهاتی ناوەخۆ ناڕوونە، نەوت ڕادەستی حکوومەتی ناوەند نەکراوە، نا شەفافی بینە قاقای دامەزراوەکانی هەرێمی تەنیووە، هەموویان کورت کردۆتەوە لە ناردنی چەند ملیارێک ئەویش تەواو دابەش نەکراوە. گومانم نییه ڕێککەوتنێکی ناڕوون کراوە، گەرنا دوای ڕادەست نەکردنی نەوت، بەکام حەق موچەدەنێرێ؟! با بشڵێن بە یاسا کراوە.. خۆ لەسەر ئەو بڕگەیه چەندان جار هۆشداری درابویه خودی عادل عبد المهدی، کەوابوو ئەو پشگیرییەی حوکمڕانانی هەرێم بۆ عادل عبد المهدی دەڕدەبرن بۆ هەریسەکەیە، چونکە دەزانن ئەگەر پەرلەمانێک لەژێر داوای خۆپیشاندەران گۆڕانکاری بکات، داوا شەخسیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەق دەبێ.

 هەندێک کەس پێیان وایە، دوای دەست لەکارکێشانەوەی عبد المهدی عیراق بەڕەو تاریکی هەنگاو دەنێ.
 وەک ڕای خۆم، پێموانییه هیچی وا ڕووبدات.. ئەگەر خۆپیشاندەران، بەرنامەی تەواویان هەبێ، پێداگری لەسەر داواکارییەکانیان بکەن، دەتوانن گۆڕانکاری گەوره لە عیراقدا دروست بکەن، نەک عیراق وێران بێ!
  ئەوەی پێویستە ڕای گشتی عیراقی داوای گۆڕانکاری ڕیشەیی بکەن، لەسەرووی هەمووی کۆتایی هێنان به دەستی دەرەکی.
 خاڵێکی تر، ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە و ڕژئاوا، بەتایبەت ئەمریکا بهڵێن عیراق هەنگاوێکی گەورە بەرەو گۆڕانکاری دەنێ. ڕۆژئاوا لەسەرووی هەموویان ئەمریکا نایەوێ هیچ وڵاتێکی ئیسلامی موسڵمان نشین، بە دامەزراوەبکرێ، چونکە ئەوان سوود لە کەسانی خۆفرۆش و حوکمڕانی نا تەندورست وەردەگرن. بیرتانە دواناڵد تڕامپ وتی: ئێمه بۆ نەوت لە سووریان! سەیرکەن بەنموونە چۆن پشگیری لەوڵاتێکی دکتاتۆری وەک سعودیا دەکەن.. کەوابوو نابێ هیچ تاکێکی موسڵمان چاوەڕوانی ڕۆژئاوابێ حوکمڕانی تەندورستیان بۆ دابمەزرێنن.. بەڵکوو دەبێ خۆمان هەوڵی گۆڕان کاری بدەین.
 
  ئەوەی گرنگە خەڵکی هەرێم نابێ بێدەنگ بن لەو دوو هێزە دەنگدز و نەوت دزانە.. دەبێ ناچار بە دەست لەکار کێشانەوە بکرێن، دواتر بۆ پێش دادگا. گومانم نییه تا ئەو دوو هێزە هەمەکاری ئەو هەرێمە بن، هیچ گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی ڕوونادەت، چبگات به دامەزراوەکردنی دامەزراوەکانی هەرێم.

نوێترین نوسینەکانی فاخر برادۆستی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌