زۆر بڕیار و یاسا لە هەرێم دەرچوونە، بەڵام وەک دێری سەر وەرەقە ماونەتەوە

وتار/ 16/12/2019 619 جار بینراوە

فاخر برادۆستی

زۆر بڕیار و یاسا لە هەرێم دەرچوونە، بەڵام وەک دێری سەر وەرەقە ماونەتەوە

فاخر برادۆستی
  چەند ساڵ پێش ئێستا وتوومە چاکسازی ڕیشەیی واتە لێدانە له پێگەی خۆیان، کەوابوو چۆن ئەم هەنگاوە دەنێن.
  چاکسازی کاتێک مانایی دەبێ، کە ڕیشەیی و هەمە لایەنەبێ، نەک تەنها چەند بڕگە و بڕیارێک بێ، زۆرجار ئامانج لێی لێدانە له پڕۆژەی کەسانی تر و، خۆ پێ بەهێزکردنە و بەرامبەر لاوازکردن.. ئەوەش بەڕوونی بەدیدەکرێ.. باشه گواستنەوەی پارەی داهاتی نەوت لە "بانکی کوردستان" کەهی نێچیرڤان بارزانییە، بۆ سەر بانکی "ئارتی بانک" کەهی مەسروور بارزانی ئامۆزای و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمە، کە مانگانە هەزاران دۆلار بەس لە گۆڕینەوەی پارە.. قازانج دەکەن، واتای چییە؟!
زۆر تێبینی و پرسیاری تر..

  ناکرێ هیچ کەسێکی وشیار بە بەڵێنە درۆینەکانیان هەڵخەلەتێ، چونکە ڕاستگۆنین..
  فەرموو با داهاتی هەرێم شەفاف بکەن و بوجەی هەرێم ڕابگەینن، دادگایەکان لەژێر دەستی بەرپرس و کادیر و کوڕه ئاغا و خزمانی ئەو دوو حزبه "پارتی و، یەکێتی" دەربێنن.. هێزەکان بکەن بە هێزی نیشتمانی و دەستی ئەو دوو حزبەی لێ دووربخەنەوە.. کە بەخشینەوەی پلە و دامەزراندنیش تێیدا زۆربەی بۆتە خزم خزمێنە. لەسەرووی هەموویان ڕاستگۆیانە ملیاران دۆلار لەداهاتی نەوتی میللەت کە دزراوە، ڕوونە کێ دزیویەتی بیگەڕێنەوە و، دزەکانی بدەنە دادگا و بیخەنە زیندان، کە گومانم نییە ئەوە ناکەن.. چونکە خۆیان و دار ودەستەکانیانن.   
  فەرموون دەستی حزب لە پەرلەمان و دام ودەزگایەکانی تری هەرێم دوور بخەنەوە، دزی لە دەنگی میللەت کۆتایی پێبهێنن، ناکرێ بە دەنگدزین بڕۆنه سەر کورسی حوکمڕانی کەچی باسی چاکسازی بکەن، گومانتان نەبێ ئەوانە پیاوی چاکسازی نین و چاکسازیش ناکەن، جگە لەکات بە فیرۆدان و خۆڵکردنە چاوی خەڵکی بێدەنگی هەرێم و، دەرکردنی چەند بڕیارێکی سواوی چەند بارە.

 لەم ڕۆژانە سەرۆکی حکوومەت وتی: چەندان بەرپرسمان داونەتە دادگا! دەی بۆ ئاشکرای ناکەن کێنە و لەسەری چی دراونەتە داگا و کوا ئەو ماڵ و مڵکەی دزیویانە و، لەکام حزب و کێ له پشتیان بووە.
 باشه بۆ مێرد مناڵێکی هیچ نەزان بەناوی مەلەفی تیرۆر، نەک ناوی خۆی و باوکی، وێنە وعەشیرەت و جۆری کار و، هەتا لەگەڵ کێ گەڕاوە و لەکام مزگەوت نوێژی کردووە، هەمووی لە کەناڵە نەوتخۆرەکانیان پێشان دەدەن.. ئەی ئەوانەی دزی لە داهاتی ملیۆنان خەڵک دەکەن، ئەولاتر نین لەپێش چاوی ڕای گشتی ڕیسوا بکرێن.. کەوابووره ڕوونە ئەوانە چین و چیان دەوێ و، مەڕامیان چییە.
 
  ئەوەی گرنگە خەڵک وشیار بێتەوە، خۆی گەندەڵکاران و ڕۆژنامەنووس کوژان و، مەلا کوژان ڕاپێچی پێش دادگا بکەن و دواتر بۆ کونجی زیندانەکان.. گەرنان بەتەمای ئەمانە مەبن چاکسازی بکەن کەخۆیان بەشێکی سەرەکین لە گەندەڵی.

نوێترین نوسینەکانی فاخر برادۆستی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌