لادانی لیوا و بەرپرسه باڵایەکانی هێزی پێشمەرگە و قسەیەک!
وتار/
20/03/2020
694 جار بینراوە
فاخر برادۆستی
لادانی لیوا و بەرپرسه
باڵایەکانی هێزی پێشمەرگە و قسەیەک!
فاخر برادۆستی
وەکخۆم باوەڕم بەو دەسەڵاتە نییە،
چبگات بە هێزەکانی پێشمەرگە کە ڕوونە ئەوانەی هەرێمی "زەرد" هەموویان سەر
بە پارتین، ئەوانەی هەرێمی "سەوز" هەموویان سەر بە یەکێتین، ئەوە لای هەموو
کورد زمانێک ڕوونە، مەگەر کەسێک لە قاوغی خۆی بخولێتەوە و دان بەوەیان نەنێ.
ئەو هێزانە نەک تەنها بەحزبی
کراون، بگره بە شەخیش کراون.. کەوابوو فرمێسکی تیمساحی ڕشتن بۆ دوو لیوا و چەند بەرپرسێکی
سەربازی کەلادراون، هیچ مانایەکی نییه.. ئەوان تا پێش لادانیشیان فەرمانی حزبیان جێ
بەجێ کردووە، نەک بە ڕێگای یاسایی هەنگاویان نابێ. وای بۆدەچم بگەڕێندرێنەوە سەر
کارەکانیان، چونکە ئەو جۆره پلانە دڵسۆزی حزبیانن، دەرکردنیان هەنگاوێکی باش نییه
بۆ حزبیان.
من دەپرسم: ئەوکاتەی شەری داعشی
تیرۆرست هاتە پێش، خێره ئەو لیوا و بەرپرسه لادراوانە نەیان وتە وەزارەتی پێشمەرگە
بەکام یاسای وەزارەتی پێشمەرگە، ڕێگە درابوو بەرپرسە باڵایەکانی یەکێتیی و پارتیی"
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیان" بکرێنە فەرماندی فلان میحوەر و فلان
ناوچە؟
دووەم. خێره هەمان
فەرماندە لادراوانە بێ هەڵوێست بوون، لەبەرامبەر بازرگانی ئەو بەرپرسە میحوەرانە،
کە لەگەڵ داعشیان کرد و هیچیان نەوت؟
کەوابوو پێم خۆشه نەک دەربکرێن سزاش بدرێن.. ئێستاش
لەگەڵ بێ، پێشمەرگە و تاکی ناو هێزی ئاسایش هەیه، وێنەی مەسعود بارزانی و مام جەلالی
لەسەر شانە، ئەو لیوا و بەرپرسه دەرکراوانە دەوێرن بڵێن ئەوە نا یاساییە، ڕێگە پێدروان
نییه، جگە لەوەی مسعود بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێم نەماوە، مام جەلالیش مردووە.
نوێترین نوسینەکانی فاخر برادۆستی
-
فاخر برادۆستی
10/12/2020
-
فاخر برادۆستی
19/10/2020
-
فاخر برادۆستی
21/03/2020
-
فاخر برادۆستی
20/03/2020
-
فاخر برادۆستی
16/12/2019
-
فاخر برادۆستی
30/11/2019