دوو دەزگای حزبی لەژێر سێبەری داهاتی هەرێم، تێک بەربوونە!

وتار/ 21/03/2020 605 جار بینراوە

فاخر برادۆستی

دوو دەزگای حزبی لەژێر سێبەری داهاتی هەرێم، تێک بەربوونە!

فاخر برادۆستی
  ئەو شەڕەدەنووکەی دوو دەزگای تەواو حزبیەی لەسەر قوتی خەڵک ڕێدەکەن، ئەوەمان پێدەڵێن کە ئەو دوو هێزه "پارتی و یەکێتی" هیچ کات ناتوانن پێکەوە ڕاستگۆیانە کاربکەن.. ئەگەر لەبەر دابەشکردنی داهاتی بیرە نەوتەکان و سوودی بازرگانی هاوبەشیان نەبوایه، دەمێک بوو پڕی یەکتریان دابوو.. وەک ساڵی(۱۹۹٦)، کەچۆن هێزی بێگانەیان هێنایه سەر یەک و دواتر داهاتی بیرە نەوتەکانی خەڵکی بێ نوتی هەرێم و ناوەخۆ، لەسەر یەک مێز کۆی کردنەوە، هەر ئەوەشنا، مسعود بارزانی و جەلال تالەبانی، وتیان: ئەوەی شەری کرد ئێمە نەبووین، بەڵکوو خەڵک بوو!!

  ئەوەی ئێستا دەیڵێم پێش پێنج ساڵ، زیاتر لە نووسینەکانم وتوومە:
تا ئەو دووهێزه لەو هەرێمە حوکمڕان بن، دانیشتوانی هەرێم خۆشی لەخۆیان نابینن. ناشتوانن بەپێی یاسا کاربکەن، هێزەکان یەکبخەن.. داهات شەفاف بکەن.. چونکە لە سوودیان نییه.
 باشه ئەگەر حکوومەتێکی یاسا سەروەر و حوکمڕانی یەک هەرێمی هەبوایە، ئەو دوو دەزگا حزبییە دەیان توانی ئەو هەموو سوکایەتییە بەیکتر بکەن؟!

 دووبارەی دەکەمەوە تا ئەو دوو هێزە لەهەرێم بمێنن، چاوەڕێی هیچ گۆڕانکاری و خۆشیەک مەبن.. تا خەڵکیش لێیان بێدەنگ بن، ئەوانە هەر بەو ڕیتمە حوکمڕانییەوە بەردەوام دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانین، ئەو شەڕەدەنووکە تەواو دەبێ، پێکەوە دادەنیشن، وەک ئەوەی نە بای هاتبێ، نە باران.. چونکە داهاتی بیرە نەوتەکان و ناوەخۆ کۆیان دەکاتەوە.. بینیمان لەکاتی هەڵبژاردن چیان پێککرد، چۆن یەکتریان شۆرییەوە لەگەڵ جوێن و دەستەواژەی غەیانەت کاری و هتد، دواتر چۆن پێکەوە دانیشتن و لەسەر کێکی حوکمڕانی ڕێککەوتن و پێکەوە پێکەنین.. ئەوانە تەڕنابن.
 ئەوەی گرنگ هیچ کوردێکی ژیر خۆی لەسەر ئەو دوو هێزە، نەکاتە دوژمنی هیچ کورد زمانێکی تر، نەکەن شەریان لەسەر بکەن، ئەگەر بە یەک کۆمێنتیش بێ، والله کە کاریان پێنەمای، یان لەحزبیان دوورکەوتییە، دوورمەبینن بشت بکرن..

نوێترین نوسینەکانی فاخر برادۆستی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌