گەلی سوید چۆن لە ئایندە دەڕوانن؟

وتار/ 02/12/2016 662 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

گەلی سوید چۆن لە ئایندە دەڕوانن؟
سەلیم میراودەلی
ساڵانە بەھۆی گەشەسەندنی ئابوری ئەو وڵاتە داھاتی تاک بێ گومان زیاد دەکاتن، بۆ ئەم مەبەستە دەوڵەتی سوید ویستی موچەی فەرمانبەران زیاد بکات جیا لەوەش خەرجیەکان کەمتر بکاتەوە ،بەڵام گەلی سوید چونکە نیشتیمان و تەنانەت ئایندەی نەوکانیشیان خۆش دەوێت دژی ئەو بڕیارە خۆپیشاندانیان کرد ، داوایان کرد دەسەڵاتداران مافی ئەوەیان نیە ئایندەی نەوەکانمان کەم بکاتەوە و بەرژەوەندیەکانیان لە بەرچاو نەگرێت ، خوێنەرانی بەڕێز بەھۆی سیاسەتی پتەوی ئابوری و بەختەوەری ھاونیشتیمانان گەلانی جیھان گەیشتونەتە ئەو ئاستەی کە بیر لە بەرژەوەندی ئایندەیان بکەنەوە و ئایندەشیان دەپارێزن ، بەدەخەوە لە مەملەکەتی ئێمە سەڕەڕای خاوەنی مێژوویەکی پڕ کارەساتی دڵتەزێن بەداخەوە سودمان لە ڕابردو وەرنەگرتوە ئەگەرچی ئابوریەکی بەھێزمان ھەیە لەڕوی ژێرخان و سەرخان وەلێ تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆری ھاونیشتیمانانمان لە خوار ھێڵی ھەژاریدا دەژین تەنانەت لە بچوکترین مافی سەرەتایش بێ بەشن کە بێ گومان ئەوەش بۆ بێ پلانی و گەندەڵی و خۆ بەزۆر زانین لاینە پەیوەندارەکان دەگەڕێتەوە ،نابێت ئەوەش لەیادبکەین تا گەل وشیار نەبێت و ئەرک و مافەکانی خۆی نەزانێت بەداخەوە بارودۆخی نیشتیمانمان لەمڕۆ باشتر نابێت .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌