9 ساڵ بەردەوام، (((((پەیام )))) ماڵێک بۆ هەمووان

وتار/ 01/12/2016 697 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

9 ساڵ بەردەوام، (((((پەیام )))) ماڵێک بۆ هەمووان
مه‌عروف مه‌جید
پەیام هیوا و ئاوات و خه‌ونێك بوو كه‌ به‌رده‌وام راگه‌یاندكاران و رۆژنامه‌نوسانى كۆمه‌لى ئیسلامى به‌و ئاواته‌وه‌ بون بێته‌دى ئه‌وه‌بوو كه‌ناڵێكى ئاسمانى كوردى له‌ كوردستانى ئازیز دابمه‌زرێت , دیاره‌ خواى گه‌وره‌ش ئه‌و پله‌و پایه‌ به‌رزه‌ى به‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌خشى و له‌ باشورى كوردستان یه‌كه‌م كه‌ناڵى كوردى ئیسلامى راگه‌یه‌نرا, هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو واى كرد كه‌ جه‌ماوه‌رى دیندار و خواناسى هه‌رێمى كوردستان تامه‌زرۆ بوون ئه‌و كه‌ناڵه‌ بكه‌وێته‌ كار دوای ماوه‌یه‌ك په‌خشى ئه‌زمونى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌یام له‌ رۆژى 1-12-2008 ده‌ستى كرد به‌ په‌خشى ئاسایی خۆى , هه‌رچه‌نده‌ به‌نده‌ پێش ده‌ستپێكردنى په‌خشى ئاسایی وه‌كو كارمه‌ندێكى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌ستنیشان كرام , له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ شارى كه‌ركوك به‌رنامه‌یه‌كم ئاماده‌ كرد به‌ناوى (كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه‌ ) كه‌ چوار ئالقَه‌ بوو تایبه‌ت بوو به‌بارودۆخى شاره‌كه‌و جىَ به‌جىَ كردنى ماده‌ى 140 , هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م له‌بیر ناچىَ كاتژمێر 9ى به‌یانى كاك شاخه‌وان عه‌لى له‌ به‌شى نیوز رووم په‌یوه‌ندى پێوه‌كرد وتى ئه‌مرۆ په‌یام په‌خشى ئاسایی ده‌ست پێده‌كات و هه‌واڵیشمان هه‌یه‌ ده‌بێت راپۆرتێك ئاماده‌ بكه‌ى خۆش به‌ختانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گه‌شتى هه‌واڵه‌كان راپۆرتێكى چه‌مچه‌ماڵى تێدا بوو له‌سه‌ر گرفتى خانوى تایبه‌ت به‌ كه‌سوكارى ئه‌نفال كراوه‌كان , نامه‌وى باسى چۆنێتى ئاماده‌كردنى ئه‌و راپۆرته‌ بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچه‌نده‌ پێشتر كارم كردبوو به‌لاَم بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى نا , خۆشبه‌ختانه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ وه‌كوكارمه‌نێكى ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌سه‌دان راپۆرت و به‌رنامه‌و به‌ دواداچونى تایبه‌تم له‌سنوره‌كه‌ كردووه‌ هه‌ر له‌ بواره‌كانى مندالاَن وگه‌نجان و ته‌رفیهى و وه‌رزش و بۆنه‌كان به‌گشتى , وێراى سوپاسم بۆ سه‌رجه‌م دۆست و خه‌مخۆرانى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌مه‌وىَ لێره‌وه‌ سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سو لایه‌ن و فه‌رمانگه‌ حكومیانه‌ بكه‌م كه‌ له‌ماوه‌ى كاركردنم له‌و سنوره‌ زۆرترین هاوكارییان كردووم , به‌تایبه‌تى ئه‌و  هاولاَتیانه‌ى له‌كاتى روداوه‌كاندا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووم , به‌تیایبه‌تى تر ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ شوێنه‌ دوره‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام هاوكارم بونه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم به‌ چه‌ند دێرێك نوسین پاداشتى ئه‌و كارانه‌یان بده‌مه‌وه‌ , لێره‌شه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى كه‌ناڵه‌كه‌و سه‌رجه‌م كاراو كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ شه‌ونخونى ده‌كه‌ن له‌ پێناو به‌رده‌وامى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئازیزه‌دا , دڵنیام په‌یام بۆ هه‌مووان ماڵى دووه‌ممانه‌  ته‌مه‌نا ده‌كه‌م خواى گه‌وره‌ ئه‌و ماڵه‌مان بۆ به‌رده‌وام بكات , وێرایی به‌رده‌وامى له‌ ساڵى نۆیەمدا، ئیستا بەندە لە ژوری هەواڵی پەیام وەک هەواڵسازێک بەردەوامم لەکارکردن.

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌