حكومەتی هەرێم لە دووڕییانێكی چارەنوسسازدایە !
وتار/
13/09/2020
490 جار بینراوە
نهوزادی موههندیس
حكومەتی هەرێم لە دووڕییانێكی چارەنوسسازدایە !
نەوزادی موهەندیس
• بەداخەوە
حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش ئەم كابینەی نۆهەمە،لە دۆخێكی سیاسی و ئابوری
و ئەمنی و تەندروستی و ...هتد. زۆر خراپدایە لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی كێشە و گرفتەكانی
17 ساڵی ڕابووردووی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و لەلایەكی تریشەوە بەهۆی ململانێ سیاسی
و حیزبیە تەسك و بێزراوەكانی ناو هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە نێوان هەر سێ
لایەنی پێكهێنەری ئەم كابینەیەدا كە بریتین لەهەریەكە لە ((پارتی و یەكێتی و گۆڕان)).بۆیە
ئەم هۆكارانە كاریگەریەكی توند و خرپیان كردۆتە سەر ئەدا و كارنامە و ئیشوكارەكانی
حكومەت و هێندەی تر لاواز و بێزراویشی كردوە لەبەردەم حكومەتی بەغداد و شەقامی
كوردیشدا كە چارەنوسەكەی وەك دەڵێن كەوتۆتە سەر دەستی عفریت.و لە ئان و ساتدایە بۆ
هەڵوەشاندنەوە و ڕووخان و پێشبینی دەكرێت
كە نەتوانێت تەمەنی ئاسایی خۆی كە 4 ساڵە تەواو بكات بەهۆی:
• نەبوونی
متمانەی تەواو لە نێوان هەرسێ لایەنەكەدا بەیەكتری.
• جێبەجێنەكردنی
ڕێكەوتنە سیاسیەكانی نێوانیان وەكو خۆی.
• جیاوازی
لە بیروبۆچوون و بەرنامەیاندا بۆ ئیدارەدانی حكومەت و چۆنێتی حوكمڕانی و چارەسەری
قەیرانەكان.
• هەستكردن
بۆ خۆسەپاندنی بڕیار و هەژموونی لایەنێكی سەرەكی حكومەت بەسەر ڕێڕەو و سیاسەتی گشتی
حكومەتدا.
• بۆیە
لە ئێستادا حكومەتی هەرێم كەوتۆتە سەر دوو ڕییانێكی چارەنوسساز،بەوەی یان دەبێت دەسبكاتە
پڕۆسەیەكی چاكسازی بێكەموكوڕی و چاوپۆشی نەكات لەهیچ كەس و لایەنێكی گەندەڵكار و
بكەوێتە خۆ بۆ كۆكردنەوەی تەواوی داهاتەكانی لە گەنجینەی حكومەت و بە شەفافانە مامەڵەی
لەگەڵدا بكات و خەرجیەكانیش ڕوون و ئاشكرا بێت. و هەرچی كردوە سەرچاوەی داهاتەكانی
حكومەت كە بریتین لە نەوت و گومرگ و باج و ڕسوماتە ناوخۆییەكان كۆنتڕۆڵی تەواویان
بكات و چاكسازیش لە ئۆرگانەكانیدا بكات. بۆئەوەی بتوانێت مانگانە مووچەی فەرمانبەران
بدات و پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان پێشكەش بكات و وڵاتیش ئاوەدان بكاتەوە و بازاڕ و
ئابوریش ببوژێنێتەوە.
• یان
دەبێت حكومەتی هەرێم نەتوانین و بێتوانایی خۆی ڕابگەیەنێت لە چارەسەری قەیرانەكە و
حكومەت هەڵبوەشێتەوە و كاربكرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە .
• كە
هەردوو بژاردەكە ئاسان نین،بەڵام دەكرێت هەنگاویان بۆ بنرێت بەتایبەتی لە بواری
چاكسازی و شەفافیەتی داهات و خەرجیەكان و ڕێكخستنەوەی مووچە و بودجەی ساڵانە ئەویش
بە ڕێكەوتن دەبێت لەگەڵ بەغدادا،(( دوور لە موزایەدەی سیاسی بەسەر یەكتردا و فرۆشتنەوەی
كوردایەتیش بە یەكتری))، چونكە تا ئەوكاتەی هەرێم بەشێك بێت لە دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ،هەم
ئەركی لە ئەستۆدایە و هەم مافیشی هەیە،بۆیە دەبێت لەلایەك ئەركە یاسایی و دەستوریەكانی
جێبەجێبكات و لەولاشەوە مكوڕبێت لەسەر داواكاری و ماف و شایستە دارایی و سیاسی و ئەمنی
و خاكەكەیدا لەبەرامبەر دەوڵەتی عێراقدا.چونكە هەر بەغداد قوڵایی پەیوەندی و ڕێكەوتنەكانی
هەرێمە نەك ئەنقەرە و تاران و دیمەشق و پایتەختەكانی تر.بۆیە گەرەكە حكومەتی هەرێم
بۆ بەردەوامبوونی تەمەن و مانی ئەم قەوارە سیاسیە دەستوریەی هەرێم هەرچی دەكرێت و
دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت هەنگاوی جدی بۆ بنێت و خەمسارد و بێ خەم نەبێت،چونكە شەقامی
كوردی لە ئێستادا زۆر توڕە و زویر و ناڕازیە لەم حكومەتە بەتایبەتیش كاتێك هەنگاوەكانی مستەفا كازمی دەبینێت
لە عێراقدا بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی هاوڵاتیان و نەهێشتنی گەندەڵی و بچووكردنەوەی ڕۆڵی
سەركردە و حیزب و میلیشیا چەكدارەكان و قۆرخكاری و ..هتد. بۆیە حكومەتی هەرێمی
كوردستان و ئەم كابینەیە تەنها و تەنها بە گرتنە بەری سیاسەتی شەفافیەت لەهەموو كەرت
و بوارەكاندا و بە ڕۆنانەوە و بوژانەوەی متمانەی جەماوەر بەكار و كردەوەكانی دەتوانێت
خۆی دەرباز بكات لە توڕەیی شەقام و هاوڵاتیان ،جا ئەو وتە عەرەبیە كە دەڵێت (( اژا
صلح القائد،فلن یجرا احد علی الفساد)) زۆر پڕ مانایە بۆ ئەم دۆخ و ساتە هەستیار و
مەترسیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
نوێترین نوسینەکانی نهوزادی موههندیس
-
نهوزادی موههندیس
17/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
07/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
29/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
21/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
12/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
04/07/2021