ئەو كاتەی لێبووردەیی و سازان مرد لاوازی لە دایك بوو ‼️

وتار/ 12/09/2020 528 جار بینراوە

موحسین حسێن

ئەو كاتەی لێبووردەیی و سازان مرد لاوازی لە دایك بوو ‼️
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺

✍🏻 كاتێك بەسەر ڕوداوەكانی مێژوودا دەچەمینەوە دەبینین لە نێو گەلانی موسڵماندا هەستێكی توهمە بەخشینەوە بووەتە سیمایەكی نەگریس و جیل لە دووای جیل وەك پەتایەك دەگوێزرێتەوە  ، ئەم هەستە نامۆیەش بووەتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە تووند و تۆڵەكانی نێوان [ نەتەوە جیا جیاكان ، مەزهەبە جیا جیاكان ، ئەهلی ڕەئی و ئەهلی حەدیس ، ڕیفۆرمخوازان و محافزكاران ، پارتە ئیسلامیەكان ، صوفی و سەلەفی ، لە نێوان..... هتد ] .

✳️ ئەم پەتایەش وایكردووە بەردەوام وێنە و تابلۆكانی جیلەكانی پێش خۆمان لەبەر چاو ناشیرین بكرێت ، بە جۆرێك كە چاو خشاندنەوە بە مێژووەدا تەنها بۆ خۆ بچوككردنەوە و لەقاڵبدانی هەنگاوەكان بێت  ، بەداخەوە بەرهەمی ئەم دەردە كوشندەیەش بووەتە هۆكار بۆ تێكشكاندنی موسڵمانان نەوە لە دووای نەوە ، چونكە یەكڕیزی پەكخستووە و ئوممەتی ئیسلامی كردووەتە كیانی بچوك بچوك و گەورەیی نەهێشتوون.

❇️ ئەوەتا وڵاتی موسڵمانان خاوەنی سەروەرت و سامانێكی زۆر و ئیمكانیاتێكی لە بن نەهاتوون ، كەچی نەبوونی لێبووردەیی و تەساموح و سازان لە نێوان پێكهاتەكانیدا وایكردووە كە دوژمنەكانیان زۆر بە ئاسانی سەیتەرە بە سەریاندا بكەن و سەروەت و سامانیان بە تاڵان بەرن ، كەواتە ئەوە ئەو دەردە كوشندەیەیە كە هەموومانی بە خۆمانەوە مەشغوڵكردووە ، مەشغوڵبوونێك كە كاتی بۆ نەهێشتووینەتەوە تا گرنگی بدەین بە پێشكەوتن و داهێنان و شارستانیەت ، بەڵێ‌ پارچە پارچە بوونمان وایكردووە كە هەر پارچەیەكمان بە تەنها ڕوبەڕوی نەهامەتییەكان ببینەوە و وە هەر لایەنە بە تەنها هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانە بدات كە ئاسایشی كۆمەڵگا تێكدەدات ، خۆ ئەگەر هەموومان بەیەكەوە پلانێكی تۆكمەمان بۆ دابڕشتایە و بە یەك پارچەیی بەرەنگاری بوونایەتەوە ئەوا هەنگاوەكان گەورەتر و گرنگتر و كاریگەر تر دەبوون.

🌿 بەو هیوایەی بە خۆدا چوونەوەیەك بكەین و چاوێك بە گوتاری سیاسی و ئاینیماندا بگێڕینەوە ، بە جۆرێك دایبڕێژینەوە كە گونجاو بێت لەگەڵ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكان ، چونكە ئەركی داهاتوومان دابینكردنی مافی ڕەوای گەلانی موسڵمانە و سەندنەوەی مافی خوراویانە و پارێزگاریكردنە لە كەرامەتیان.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌