له‌شكركێشی توركیا و به‌ بارمته‌ گرتنی پارتی

وتار/ 10/09/2020 671 جار بینراوە

دانا مەنمی

له‌شكركێشی توركیا و به‌ بارمته‌ گرتنی پارتی

دانا مه‌نمی
له‌ دوای سی و یه‌كی ئابه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ شانۆی ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی توركیا، به‌ڵام له‌یه‌كه‌مین رۆژی هاتنه‌ سه‌ر حوكمی ئاكپارتی به‌ دیدو ڕوانینكی ناسیۆنالیستانه‌ی ڕاسیزم له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا وپاشان هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیه‌وه‌ جه‌نگی بردووه‌ته‌ نێو شاره‌كان، سه‌ره‌تا له‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستی پێكرد ،دواتر ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ و هاوسه‌رۆكه‌كان و هه‌ڵگرتنی پاریزبه‌ندی ئه‌نجام دا ،پاشانیش ده‌ستیكرد به‌ پاكتاوكردنی چالاكووان و سیاسییه‌كانی كورد له‌ توركیا ، ئاكپارتی له‌ هه‌نگاوێكی تردا به‌ پاساوی پاراستنی سنوره‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌لاماری سنوره‌كانی رۆژئاوای كوردستانی دا ،ئامانجی ئاكپارتی له‌م په‌لاماردانه‌ بۆ ڕێگریكردن بوو له‌ دروستكردنی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا و له‌باربردنی چالاكی سیاسی ،ئاكپارتی سێ ئۆپراسیۆنی به‌ناوی "قه‌ڵغانی فورات و كانی ئاشتی و چڵه‌ زه‌یتون " ئه‌نجام دا به‌ڵام نه‌یتوانی ئامانجه‌كانی بهێنێته‌ دی .

دوای په‌لاماردانی ڕۆژئاوای كوردستان ،ئامانج و پلانی ئاكپارتی به‌ چاوساغی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌لاماردان و له‌شكركێشی له‌ ژێرناوی "چنگی پڵنگ و چنگی هه‌ڵۆ" بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا ،جگه‌ له‌ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ،توركیا خاوه‌ن چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازییه له‌ ناوچه‌كانی ژێر نفوزی پارتیدا ، توركیا له‌ دوای ۳۱ی ئابی ۱۹۹٦ به‌فه‌رمی ده‌ستیكرد به‌ دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی و خۆجێگیركردن له‌ قه‌له‌مڕه‌وی پارتیدا ،دوای سالێك ئۆپراسیۆنی "چه‌كوش" ی ئه‌نجام دا و دوای دوو ساڵی دیكه‌ ئۆپراسیۆنی "چه‌كیچ وموراد و سه‌ندویچ" وله‌ ساڵی ۲۰۰۰یش به‌ قوڵای ٤۰ كیلۆمه‌ترهاته‌ نێوخاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ،توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكدا زیاتر خۆی خزاندووه‌ته‌ ناو شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌ی بنكه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كان و ژماره‌ی سیخوره‌كانی هه‌واڵگریشی زیاتر كردووه‌ ، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێستا توركیا زیاتر له‌ ۳۷ بنكه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌ قه‌له‌مڕه‌وی پارتیدا هه‌یه‌ ،هه‌موو ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگرییانه‌ی توركیا په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندنی پارتی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌وه‌، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌زامه‌ندی عێراق .

وه‌كچۆن بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق نایاساییه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ بوونی سه‌ربازی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان نایاساییه‌و به‌داگیركاری و پێشلێكردنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم-عێراق ته‌ماشا ده‌كرێت ،په‌رله‌مانی كوردستانیش مێش میوانی نیه‌، ته‌نانه‌ت بوێری بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بنكه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی توركیاشی نیه‌ چ بگات به‌ ده‌ركردنی جه‌ندرمه‌ی تورك و داخستنی بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كان !توركیا له‌ په‌نای جه‌نگی په‌كه‌كه‌دا جه‌نگی تێكچوونی ژیانی خه‌ڵكی سڤیل و گوندنشینان و خیڵه‌ كۆچه‌رییه‌كانی سه‌رسنورو ناو خاكی هه‌ریمی كوردستانیش ده‌كات ، ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌ خاك و باخ و باخات و شاخ وچیاو ئاوو ئاوه‌دانی گوندنشینانی ئه‌و به‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ له‌ ژێر قه‌له‌مڕه‌وی پارتیدایه‌ و توركیا په‌لاماری ده‌دات ،پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌ پێناو پاراستنی ڕێكه‌وتنامه‌ په‌نجا ساڵه‌ییه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بووه‌ته‌ چاوساغی تورك و ده‌ستی جه‌ندرمه‌ ده‌گرێت بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان .

خاڵی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی نێوان پارتی و توركیا بازرگانی نه‌وت و پاره‌یه‌،‌ ‌توركیا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژیه‌تیه‌كانی خۆی پارتی به‌كاریده‌هێنێت ، تاڕاده‌یه‌ك توركیا توانیویه‌تی كایه‌ گرنگه‌كانی ناو خودی پارتی و كایه‌ گرنگه‌كانی هه‌رێمیش كۆنترۆڵ بكات ، پارتی له‌ ئێستادا حیزبیكه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ بارمته‌ گیراوه‌ و دواجار گریمانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت رۆژێك توركیا پارتی گورگان خواردوو بكات؟ !


نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌