چیڕۆکی گەڕانەوەی جولەکەکانی دۆڵی ڕوست بۆ ئیسڕائیل
وتار/
02/09/2020
536 جار بینراوە
نهوزادی موههندیس
داهاتی نەوتی
كوردستان مەتەڵێكی نەزانراو یان ...؟
نەوزادی موهەندیس
• لەو
كاتانەی كە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ كە تەنها خۆی لە فرۆشتنی نەوت و غازی سروشتی
كوردستاندا دەبینیەوە دوور لە سێكتەرەكانی تری گرنگ بەها لە كشتوكاڵ و پشەسازی و گەشتوگوزار
و سەرچاوە مرۆییەكان و..هتد.ئیدی نە داهاتەكان دیار و ڕوون و ئاشكرادەكران و نەخەرجییەكانیش.بەم
شێوەیە داهات و خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای ساڵی 2014وە بونە مەتەڵێك و
كەمترین كەسەكان پەیان پێبردوە و لایان ڕوون و ئاشكرا بوە.كە هەرچەندە لەدوای ساڵی
2003شەوە كە پشكی 17% لە بەغدادەوە دەهات كە ئاشكرا و شەفاف نەبووە بەڵام لانی كەم
ساڵانە یاسای بودجە هەبوە و داهات و خەرجیەكان گەر بەتەواوەتیش ڕاستەقینە نەبوایە،دەكرا
بۆ توێژینەوە و لێپرسینەوەی كابینەكانی حكومەتی هەرێم پشتیان پێببەسرایە.بەڵام لەدوای
ساڵی 2014وە كە بەغداد پشكی هەرێمی بڕیوە و مووچە و بودجەی نەناردوە.ئیدی داهات و
خەرجیش دیارنەماون.
• پرسیارەكە
لێرەدا ئەوەیە. ئایە بۆچی حكومەتی هەرێم بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ داهات و خەرجیەكان
دەكات لە نەوت و دەروازە سنوریەكان وەكو دوو سەرچاوەی گرنگی داهاتەكان؟بۆ شاردنەوە
و ئاشكرا نەكردنیان؟ بۆ لانی كەم بەبێ پشكی هەرێم لە بەغدادوە ساڵانە لەلایەن پەڕلەمانەوە
یاسای بودجە ناخەمڵێنرێت و ناكرێتە بنەما بۆ لێكۆڵینەوە و چاودێری ئیشوكارەكانی
حكومەت؟ئایا داهاتەكانی هەرێم هێندە كەمە كە بەشی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران
ناكات بەبێ پاشەكەوت و لێبڕنی نایاسایی؟یان ئەمەش بۆخۆی مەتەڵَێكی ترە و كەم كەس ئاگاداری و زانیاری لەسەریان هەیە؟
• لەدوای سەرهەڵدانی
قەیرانی دارایی و توندبونەوەی لەسەرەتای ساڵی 2020 و سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا و
دابەزینی نرخەكانی نەوت و كەمبونەوەی داهات،حكومەتی هەرێم كە لە ئێستادا 8 مانگ تێپەڕیوە
تەنها توانیویەتی 1 مووچەی تەواو و دوو مووچە بەلێبڕنی 21% دابەش بكات.دوای ئەوەی
كە عێراق پشكی 453 ملیار دینارەكەی نەناردوە و كردویەتیە 320 ملیار دینار.حكومەتی
هەرێم خۆی ڕایگەیاندوە كە داهاتی مانگێكی بریتیە لە :
90 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ
21 ملیار دینار تەمویلی هاوپەیمانان
165 ملیار دینار داهاتی نەوت
كۆی گشتی دەكاتە
276 ملیار دینار.بەمەش حكومەت ناتوانێت مووچەی تەواوی فەرمانبەران بدات بەبێ لێبڕین
كە بڕەكەی برتیە لە 894 ملیار دینار.
بەم شێوەیە هەرێمی
كوردستان و مووچەخۆران بەتایبەتی كەوتونەتە گێژاو و شڵەژانێك و قەیرانێكی توندی
ئابوری و داراییەوە و مەترسی داڕمانی ژێر خانی ئابوری و هەژاری و برسێتی زیاتر دەبێت.بەهۆی
بێكاری و وەستانی جوڵەی بازاڕ و بازرگانی و ئابوریەوە.
• ئەم دۆخە
چۆن دروستبوو؟ بۆچی گەیشت بەم ئاستە؟داهاتەكان چییان لێدێت و بۆ بەرژەوەندی چ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك خەرج دەكرێن؟
ئەم دۆخە لەئەنجامی
سیاسەتی هەڵەی ئابوری سەربەخۆوە دروست بوو،لەئەنجامی فرۆشتنی نەوت و گرێبەستی 50
ساڵەیی لەگەڵ توركیا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد و هاوبەشیكردنی و ڕاوێژپێكردنی، بەهۆی
پێداگیری و دەمارگیری و توندڕەوی دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێم لە كابینەكانی پێشووتری
حكومەتدا لەگەڵ بەغداد و نەرمونیانیان لەگەڵ توركیا و لایەنی تر دۆخەكە گەیشتە ئەم
قۆناغە پڕ مەترسیە.ئەوەی ئاشكرایە داهاتەكان لەدەستێكی ئەمیندا نیە و بەشێوەیەكی
زانستی و دەستپاكانە كۆناكرێنەوە و دواتریش بە قازانجی مووچەخۆران و ئاوەدانی هەرێمی
كوردستان خەرج ناكرێنەوە و تەخشان و پەخشانی پێوەدەكرێت بە قازانجی حیزب و سەركردە
و كۆمپانیا و مافیای ناوخۆیی و دەرەكیش.بۆڕاستی ئەم وتانەمان ئەوەتا:
• حكومەتی
هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی دا لە 17/8/2020دا ڕوونیكردۆتەوە كە
داهاتەكانی بەردەستی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 3/2020 بەم شَوەیە بوە:
• تەمویلی
بەغداد 320 ملیار دینار، پێشتر 453 ملیار
دینار بوە.
• وەزارەتی
سامانە سروشتیەكان 270 ملیار دینار،پێشتر
354 ملیار دینار بوە.
• داهاتی
ناوخۆ 120 ملیار دینار
• تەمویلی
هاوپەیمانان 20 ملیار دینار
• كۆی گشتی
دەكاتە 730 ملیار دینار،هەربۆیە ناتوانرێت كە مووچەی تەواو دابەشبكرێت چونكە پێویستیان
بە بڕی 894 ملیار دینار دەبێت.
• بەڵام لەلایەكی
ترەوە هەر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە كە مانگانە بەم شێوەیەی لای خوارەوە نەوت دەفرۆشێت:
• ڕۆژانە بڕی
467000 بەرمیل،گەر زیاتریش نەبێت ،چونكە ئەم بوارە تاریكێنراوە و هیچ كەس بەتەواوەتی
نازانێت چەند دەفرۆشرێت و چەند بەرهەمدێت و چەندیش هەناردە دەكرێت.چونكە وەزارەتی
سامانە سروشتیەكان ڕاپۆرتی مانگانە بڵاوناكاتەوە و ڕاپۆرتەكانی كۆمپانیایی دیلۆیتیش
پچڕ پچڕ و زۆر متمانە پێكراو نین.
• كەواتە
مانگانە 467000*30 ڕۆژ دەكاتە 14010000 ملیۆن بەرمل نەوت
• گەر 1 بەرمیل
بە 30 دۆلاریش بفرۆشرێت كە ڕەنگە بە زیاتریش بیفرۆشن ئەوا دەكاتە 420300000 ملیۆن
دۆلار
• گەر نرخی 100 دۆلار بە 120000 دینار دابنرێت ئەوا بڕی
پارەی نەوتی مانگانە دەكاتە 504360000000 ملیار دیناری عێراقی.
• لەگەڵ
داهاتەكانی تردا:
• 90 ملیار
داهاتی ناوخۆ
• 21ملیار
تەمویلی هاوپەیمانان
• 320ملیار
دیناری عێراق
• كۆی گشتی 934360 ملیار دیناری عێراقی.
• بەم شێوەیە
دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران بدرێت و بڕی 40360 ملیاریش دەمێنێتەوە.
• پرسیارەكە
لێرەدا ئەوەیە ئەی ئەم داهاتی نەوتە چی لێدێت؟
• وەك لە ڕوونكردنەوەكەی
وەزارەتی داراییدا هاتوە لەماوەی 2مانگدا تەنها 270 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی
سامانە سروشتیەكانەوە دراوە بە وەزارەتەكەیان بۆ مووچە، كەواتە لە 1 مانگدا داهاتی
نەوتی بریتیە لە 135 ملیار دینار. كە لە كۆی 504 ملیار دیناری مانگانە تەنها بریتیە
لە 7ر3 واتە 1/3 داهاتی نەوت.ئەی ئەوەی دەمێنێتەوە كە 2/3 داهاتەكەی بۆ كوێ و بەقازانجی
كێ خەرج دەكرَت.كە بریتیە لە 369360 ملیار دینار خەرج دەكرێت
بۆ كرێی تێچووی بەرمیلێك نەوت و كرێی گواستنەوە و كرێی بۆری نەوت وشایستە داراییەكانی
كۆمپانیا نەوتیەكان و خزمەتگوزاریەكان و كۆمپانیا ئەمنیەكان و ..هتد.
• بەشێوەیەكی
تر لە كۆی 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشراوی مانگانە تەنها بڕی 4583333بەرمیل نەوت دەگەڕێتەوە بۆ داهاتی حكومەتی
هەرێمی كوردستان.
• ئەمە حەقیقەتی
داهات و خەرجیەكانی نەوتی هەرێمەكە بۆتە مەتەڵێكی هەڵنەهێنراو و تاكو ئێستاش نەوت
و داهاتە دیارنەبوەكەی بونەتە تەوقێكی نەفرەتی وچوونەتە گەردنی تاك بەتاكی ئەم كۆمەڵگایە
و لەجیاتی ئەوەی هەموان خۆشگوزەران بكات هەمووانی خستۆتە ژێر باری قەرزێكی 27 ملیار
دۆلارییەوە وەكو بەڕێز سەرۆكی حكومەت ڕایگەیاند.كە بەنزیكەیی هەر تاكێكی ئەم هەرێمە
بڕی 5400 دۆلار قەرزارە.
• جا چارەسەر
بریتیە لەوەی كە بەزووترین كات حكومەتی هەرێم مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغداد بكاتەوە
لەبەرامبەردا داوای پشك و شایستە داراییەكانی هەرێم بكات وەكو ساڵانی پێش 2014 و ئەمەش
هەنگاوێكی خەمخۆرانە و بوێرانەی گەرەكە و نەرمی و دیپلۆماسیەتێكی باڵای پێویستە نەك
تەعەنوتی سیاسی و دەمارگیری و توندڕەوی و پێداگری و چەقبەستوویی لە خاڵێكدا.و نەگەیشتنە
ڕێكەوتنیش هێندەی تر قەیرانەكە توندتردەبێت و هەرێم و قەوارە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكەشی
دەكەوێتە بەر مەترسی لێكهەڵوەشانەوە.
نوێترین نوسینەکانی نهوزادی موههندیس
-
نهوزادی موههندیس
17/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
07/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
29/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
21/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
12/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
04/07/2021