جیاوازی نێوان 10 ی محەڕەم و 31 ی ئاب ‼️
وتار/
31/08/2020
797 جار بینراوە
موحسین حسێن
جیاوازی نێوان 10 ی محەڕەم و 31 ی ئاب ‼️
✍🏻 هەردووكیان ڕوداوی مێژووین و گۆڕانكاری گەورەیان بە دووای خۆیاندا هێناوە ، بەڵام یەكیان بەرەو باشبوون و چاكبوون ، ئەوی تریان بەرەو خراپبوون و ماڵوێرانی.
1- ڕۆژی 10 ی موحەرەم ڕۆژی سەركەوتنی گەلێكە بەسەر گەورەترین و دڕندانەترین دیكتاتۆری سەردەمی خۆی ، ئەویش سەركەوتنی موسا و شوێن كەوتوانیەتی بەسەر فیرعەون و دارودەستەكەی ، بەڵام 31 ی ئاب ڕۆژی سەپاندنی دەسەڵاتی دیكتاتۆریە بە هاوكاری دوژمنانی گەل لەم مەملەكەتەدا.
2- ڕۆژی 10 موحەڕەم بووەتە شانازی بۆ هەموو میللەتانی سەر زەوی ، بەڵام 31 ی ئاب ڕۆژێكی ئابڕوبەرانەیە و باسكردنی شەرمە.
3- بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژی 10 ی موحەڕەمدا ڕوداوی شەهیدكردنی ئیمام حوسەین ڕویداوە ، شیعە ئاڕاستەی ئەو ڕۆژەی گۆڕیوە و خەریكە خەڵكی بیری دەچێتەوە كە مەسەلەكە موسا و فیرعەونە نەك شەهیدكردنی ئیمام حوسەین ، بۆیە لە جیاتی ئاهەنگی سەركەوتن شیوەن شوێنی گرتۆتەوە ، بەڵام ڕودای 31 ئاب كە خۆی خیانەتێكی گەورەیە و شەرم ئامێزە ، دەسەڵات شانازی پێوە دەكات و دەیەوێت وەك دەسكەوتێكی مێژوویی و نەتەوەیی بیناسێنێ ، كە لە ڕاستیدا ئەم ڕۆژە شیوەنی دەوێت نەك عاشورا.
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021