ساده‌ترین دروشمی خۆپیشانده‌ران

وتار/ 29/11/2016 592 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ساده‌ترین دروشمی خۆپیشانده‌ران
 سه‌لیم میراوده‌لی
ئه‌وه‌ی له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی ئێمه‌ ڕوده‌دات له‌هیچ قتوی عه‌تارێكدا نیه‌ ، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی هه‌شت هه‌ر پێنج حیزبه‌كان به‌شی خۆیان برد كه‌س نه‌ما ببێته‌ چاودێر به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها مایه‌وه‌ هاونیشتیمانانی ئه‌و گه‌له‌ مه‌ینه‌ته‌ بوون كه‌ زیاتر له‌ سه‌دان ساڵه‌ له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا خه‌باتی كرد ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد له‌ یاتی ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت وه‌كو سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی بۆ دابین بكرێت به‌داخه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی نابه‌رامبه‌ر بۆته‌وه‌ نازانێت هانا بۆ كێ به‌رێت له‌ لایه‌ك حكومه‌تی عێراق به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشێت له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ خه‌ڵكی كوردستان دابووی بێنێته‌ی ، زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌ ، بێ گومان زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌ چینی هه‌ژارانن بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران به‌ زوترین كات بێنه‌ سه‌ر خه‌ت ، هیچیتر یه‌كتر تاوانبار نه‌كه‌ن ، چونكه‌ ماڵی هه‌مووان له‌ شوشه‌یه‌ هه‌موویان له‌ گه‌نده‌ڵی به‌شیان هه‌یه‌ ، ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر كردنیشدا هاوبه‌ش بن ده‌نا كوا ڕه‌وایه‌ گه‌ل باجی بێ پیلانی ده‌سه‌ڵات بدات .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌