نەوت و زێڕ و دۆلار سێ كوچكەی گرنگ وكاریگەر لەسەر ئابوری جیهان !
وتار/
25/08/2020
564 جار بینراوە
نهوزادی موههندیس
نەوت و زێڕ و دۆلار سێ كوچكەی
گرنگ وكاریگەر لەسەر ئابوری جیهان !
نەوزادی موهەندیس
3
پێكهاتەی جیاواز كاریگەری گەورە دەكەنە سەر ئاستی داهات و بازاڕ و نرخەكانی كەلوپەل
و پێداویستیەكانی ژیانی ڕۆژانەی تاك و كۆمەڵگا و وڵاتان.كە برییتین لە:
1.
نەوت : سامانێكی سروشتیە و تائێستا سەرچاوەی یەكەمی وزەیە لە جیهاندا و پێكهاتەیەكی
هایدرۆكاربۆنیە و سەرچاوە و كەرەسەی خاوی زۆرێك لە پێداویستی و كاڵاكانی ڕۆژانەی
مرۆڤەكانە.ڕۆڵی گەورە و كاریگەری هەیە لە بازاڕ و لەسەر نرخەكان و هەژاری و دەوڵەمەندی
و پێشكەوتن و دواكەوتنی كۆمەڵگاكان.هاوشان غازی سروشتیش گرنگیەكی گەورەی هەیە لە
پاڵ نەوتی خاودا.
2.
زێڕ : كانزایەكی گرانبەهایە و لەسروشتدا دەستدەكەوێت و پاڵپشت و داپۆشەری نرخی
دراوە كاغەزیەكانە لە بانك و ڕێكخراوە داراییەكانی جیهانیدا و متمانەی زۆرە و لەكاتی
تەنگانە و هەڵاوسان و نزمبونەوەی نرخی دراوەكاندا هەمووان ڕووی تێدەكەن و دەیكڕن و
هەڵیدەگرن. و ئەمیش كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر بازاڕ و بازرگانی و نرخی كاڵاكان لە
جیهاندا.
3.
دۆلار: دراوێكی كاغەزی جیهانیە و بە ڕەسمیش دراوی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە و
بەهۆی بەهێزی و دەوڵەمەندی ئابوری ئەمریكاوە و هەژموونی بەسەر جیهاندا بۆتە دراوێكی
جیهانی و زۆربەی مامەڵە بازرگانیەكانی جیهان بە دۆلار دەكرێت و كاریگەری گەورەی هەیە
لەسەر بازاڕ و نرخەكان و ئابوری و بازرگانی جیهانی. بەڵام هەندێك جار دەكەوێتە ژێر هەژموونی دراوە بەهێزەكانی ترەوە وەك
((یوانی چینی و یەنی یابانی و یۆرۆی ئەوروپی و جونەیهی ئستەڕلینی بەریتانی))ەوە.
*
پەیوەندییەكانی ئەم 3 كوچكەیە بەیەكەوە:
1.
پەیوەندی نەوت و زێڕ:
پەیوەندیەكی ڕاستەوانەیە و هەركات
نرخی نەوتی خاو بەرزبۆوە ئەوا نرخی زێڕیش بەرزدەبێتەوە و بە پێچەوانەشەوە.چونكە هەركات
نرخی نەوت بەرزبۆوە داهاتی نەتەوەیی بەرزدەبێتەوە و خەڵكی خۆشگوزەران دەبن و ڕوودەكەنە
كڕینی زێڕ و هەڵگرتنی و بەمەش نرخەكانی نەوت و زێڕ لە بازاڕەكاندا بەرز دەبنەوە. لەهەمان
كاتیشدا هەردووكیان پەوەندیان هەیە بەنرخی دۆلارەوە.
2.
پەیوەندی زێڕ و دۆلار:
پەوەندیەكی پێچەوانەیە و هەركات
نرخی زێڕ بەرزبۆوە نرخی دۆلار دادەبەزێت و بە پێچەوانەشەوە.لەبەر ئەوەی زێڕ یەكێكە
لە ئامڕازەكانی ئەمان و پاراستن دژی هەر مەترسیەك لە گۆڕانی تێكڕای نرخی دراوەكاندا،هەربۆیە
وەبەرهێنەكانی بواری بازاڕی دراوەكان،دەتوانن زێڕ بكڕن بۆ داپۆشینی مەترسیەكانی
دابەزینی نرخی دۆلار.
3.
پەیوەندی نەوت و دۆلار:
پەیوەندیەكی پێچەوانەیە،واتە
هەركات نرخی نەوت بەرزبۆوە ئەوا نرخی دۆلار دادەبەزێت و بە پێچەوانەشەوە.ئەم پەیوەندیە
پەیوەندیەكی ئاڵۆزە.بەهۆی بەرزبونەوەی خەرجی هاوردەكردنی نەوتی ئەمریكی لەلایەك و
لەلایەكی تریشەوە بەهۆی بەرزبونەوەی كورتهێنان لە بودجەی دانەوەكاندا،ئەم بەرزو
نزمیە ڕوودەدات لەنرخی نەوت و دۆلاردا.
بەم شێوەیە ئەم 3 كوچكەیە ڕۆڵی
گەورە و كاریگەر دەگێڕن لەسەر ئابوری جیهان و بەتایبەتی نەوت و زێڕ وەكو دوو مادەی
گرنگ كە گەشە و ئاستی ئابوری وڵاتانیان پێدەپێورێت.
• جا بۆئەوەی پەیوەندی نرخەكانی نەوت بە دۆلارەوە
نەمێنێت ،دەكرێت:
1.
نرخەكانی نەوت بە غەیری دۆلار دیاربكرێت.
2.
دەبێت ئەمریكا پشت نەبەستێتە سەر نەوت بە تەواوەتی.
*
هۆكارەكانی دابەزینی نرخی دۆلار لەم كاتەدا:
1.
پاشەكشەی ئابوری ئەمریكا و تووشبوونی بە شڵەژانێكی ئابوری.
2.زۆربوونی
خەرجیە حكومیەكانی دامودەزگاكانی ئەمریكا.
3.شكستهێنانی
لە دۆزینەوەی چارەسەری پەتای كۆڕۆنا و نەتوانینی كۆنتڕۆڵكردن و دیارنەبوونی كاتی كۆنتڕۆرڵكردنیشی.
*هۆكاری
بەرزبونەوەی نرخەكانی نەوت و زێڕ لەم كاتەدا چییە؟
گەلێك هۆكار كاریگەریان هەیە
لەوانەش:
1.
جەنگی تەكنەلۆجیا و بازرگانی نێوان چین و ئەمریكا.
2.
ململانێ سیاسی و ئابوریەكان لە جیهاندا.
3.
ڕێكنەكەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە ناو خۆیاندا لەسەر بڕی بەرهەم و نرخەكان.
4.
گەشە یان ڕاوەستانی ئابوری جیهانی.
5.
بڵاوبونەوەی پەتای كۆڕۆنا لە جیهاندا.
*
بۆیە گرنگە وڵاتان و حكومەتەكانی جیهان،هەمیشە ئەم هاوكێشە و پەیوەندیانەی نەوت و
زێڕ و دۆلار لەبەرچاوبگرن و پلانەكانیان لەسەر بنەمای ئەم پەیوەندیانە دابڕێژن و
دووربین بن و پێشبینی ئاڵوگۆڕەكانی بازاڕ بكەن و باش خوێندنەوە بكەن بۆ گۆڕانكاری
و هاوكێشە ئابوریەكان و جەنگ و ململانێكان، و هەر لەخۆوە و بەبێ پلان دەست نەبەن
بۆ بازاڕ و ئابوری و كڕین و فرۆشتن و دەرهێنانی
نەوت و غازی سروشتی وڵاتەكانیان. چونكە وەك
ئاشكرایە نەوت لە ئێستادا شادەماری زۆرێك لە ئابوری و بازاڕ و گەشە و پێشكەوتن و
داهێنانەكانی جیهانە و ناكرێت بە سەركێشی و بێئاگاداری و شارەزایی دەستی بۆببرێت
،چونكە ئەوكات خۆت دەبیتە سووتەمەنی و زیانی گەورەت پێدەگات.
بەداخیشەوە زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنی
نەوت لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە بە عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە و هەموانیشیان
نەزان و نەشارەزان لە هاوكێشە ئاڵۆزەكەی ئابوری و بازاڕەكانی جیهان ،هەربۆیە لەبەردەم
بچوكترین شڵەژانی ئابوریدا چۆكدادەن و تووشی قەیرانی توندی دارایی و ئابوری دەبنەوە
و خۆشیان و میلەتەكانیشان تووشی برسێتی و نەهامەتی و بێكاری و گەندەڵی و بێ مووچەیی
دەكەن و دەیان ساڵ دەیانگێڕنەوە بۆ دواوە و خۆشی و خۆشگوزەرانیان لێ حەرام دەكەن
و تەنها و تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان و دەستوپێوەند و بنەماڵە حومكڕانەكانیان كاردەكەن
.
بەم شێوەیەش سەروەری و شكۆی نەتەوە و نیشتیمانەكانیان
كردۆتە قوربانی چاوچنۆكی و حەز و غەریزە نەگریسەكانیان لەكەڵەكەكردنی سەروەت و
سامان و دزین و بەهەدەردانی توانا مادی و مرۆییەكانی گەل و كۆمەڵگاكانیان و هەربۆیە
هەمیشە كۆمەڵگایەكی بەرخۆر و بێبەرهەم و دواكەوتوو بەرهەم دێنن و بۆخۆشیان هەمیشە
دواكەوتوو و پاشكەوتەی كۆمپانیا و ڕێكخراو و وڵاتە پێشكەوتوو زلهێزەكانی ئابورین لە
جیهاندا.
نوێترین نوسینەکانی نهوزادی موههندیس
-
نهوزادی موههندیس
17/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
07/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
29/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
21/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
12/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
04/07/2021