هۆکارى دابینکردنى موچەى بەنداوەکان لە لایەن بەغداوە

وتار/ 07/08/2020 475 جار بینراوە

عبدالمطلب رفعت سرحت

هۆکارى دابینکردنى موچەى بەنداوەکان لە لایەن بەغداوە

عبدالمطلب رفعت سرحت
هەرچەندە بەغدا کەم تەرخەمە لە بەرێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاو، بەڵام هەستى بە گرفتى ئاو کردووە ودەزانێ لە چەند ساڵى داهاتوو عیراق ڕوبەرووى گەورەترین گرفتى کەم ئاوى دەبێتەوە لە مێژوودا. بۆیە لە ١٦ى ئکتۆبەر دواى کەرکوک، بەغدا دەستى بەسەر بەنداوەکانى کوردستاندا گرت. بە بێ ئەوەى حکومەتى کوردى بە وشەیەکیش نا ڕەزایى دەربڕێ, بە پێچەوانە بەڵکو زۆریش پێى خۆش بوو چونکە موچەى (٤٠٠-٦٠٠) فەرمانبەرى لە کۆڵ دەبێتەوە (ئەمە عەقڵیەتى حکومەتەکەى ئێمەیە!!) وتا ئێستاش تینەگەشتوون لە سیاسەتى حکومەتى ناوەند. بەغدا باش دەزانێت بە چ عەقڵیەتێکەوە حوکمى کوردستان دەکرێت، هەرجارەو چەند پەرپرسێک یا چەند ڕاوێژکارێکى تێنەگەشتوو هەڕەشەى گرتنەوە ئاوى بەنداوەکانیان لە بەغدا دەکرد، ئەم هەڕەشانە تا ڕادەیەک حکومەتى ناوەند وهەردوو وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاو و کشتوکاڵى عیراقى ئیحراج کردبوو (هەرچەندە گرتنەوەى ئاو کارەسات دروست دەکات وزیانى بۆ هەرێم زیاتر دەبێت).

بۆیە بەغدا هەوڵى دەدا بەنداوەکان بخرێتە ژێر کۆنترۆڵى خۆى، وچیتر حکومەتى هەرێم ئەو هەڕەشانە نەکات وئەو ئاو و بەنداوانە بە دەردى نەوتدا نەبات. وبەغدا سەرکەوتوو بوو لە پلانەکەى وئەوەى ویستى لە سەر بوو بەدەستى هێنا. وشتێکى زۆر سەیر, تەنانەت بەغداش تەصورى نەدەکرد بەو ئاسانییە حکومەتى هەرێم بەنداوەکان تەسلیم بکات. وئێستا بەغدا خەریکە ڕاژەى فەرمانبەرانى بەنداوەکان ئەگوازێتەوە سەر میلاکى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى ناوەند. ئەمە بۆ حکومەتى هەرێم چ دەگەیەنێ؟! ئەگەر تۆزێ فکرى لێ بکەنەوە.

من لە گەڵ ئەوەم لە پرۆسەى بەرێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاودا حکومەتى هەرێم بگەڕێتەوە بۆ ناوەند چونکە گرفتى ئاو لە گەڵ وڵاتانى سەرچاوە (ئێران وتورکیا) بە حکومەتى ناوەند چارەسەر دەکرێت (ئەگەر هەوڵى ڕاستەقینەى بۆ بدرێت). بەڵام کە داواى سەربەخۆیى دەکات وپێشتر بڕیارى سەربەخۆیى ئابورى دابوو وتا ئێستاش ئامادە نییە نەوت تەسلیم ناوەند بکات، خێرە ڕازى بووە ئاو و بەنداوەکان تەسلیمى بەغدا بکات؟!

ئەوەندە ئاو بێ نرخە لاى حکومەتى هەرێم؟! ئایا بەم عەقڵیەتەوە دەیانەوێ کوردستان بکەنە دەوڵەتى سەربەخۆ؟!. کە ئامادە نیت نەوت تەسلیم بکەى, بەنداوەکانیش تەسلیم مەکە.

نوێترین نوسینەکانی عبدالمطلب رفعت سرحت

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌