دیارده‌ی به‌بیابانبوون له ناوچه‌ی گه‌رمیان
وتار/
15/06/2020
837 جار بینراوە
عبدالمطلب رفعت سرحت
دیارده‌ی به‌بیابانبوون له ناوچه‌ی گه‌رمیان
عبدالمطلب رفعت سرحت
به‌بیابانبوون یه‌كێكه له گرفته ژینگه‌ییه‌كانی
ئه‌م سه‌ده‌یه‌و زۆرێك له وڵاتانی جیهان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌بیابانبوونیان له سه‌ره.
ئه‌م دیارده‌یه له ناوچه‌كانی وشك ونیمچه وشك سه‌رهه‌ڵده‌دات به هۆی چالاكییه
نا ته‌ندروستیه‌كانی مرۆڤه‌وه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێناسه‌ی به‌بیابانبوون
ده‌كات به تێكشكاندنی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان به تایبه‌تی له ناوچه وشك ونیمچه
وشكه‌كان به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌واو چالاكی مرۆڤه‌وه. وپێشبینی ده‌كرێت
كه ئه‌م دیارده‌یه ببێته هۆی كۆچكردنی زیاتر له (50) ملیۆن كه‌س له گۆی زه‌وی
له ناوچه‌كانیانه‌وه بۆ ناوچه‌كانى تر.
ئه‌م دیارده‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی
كوردستان به‌دیی ده‌كرێت به تایبه‌تی له ناوچه‌ی گه‌رمیان. به هۆی گرنگینه‌دان
به كشتوكاڵ وسیستمی ئاو‌و هه‌وای ناوچه‌كه كه بووه‌ته هۆی له ناوچوونی ڕووه‌ك
به گشتی وڕوهكی سروشتی به تایبه‌تی له ئه‌نجامی لاواز بوونی چینی سه‌ره‌وه‌ی
خاك، كه پێویستییه‌كانی ڕووهكی تێدایه. بۆیه ئێستا زۆرێك له خاكی ناوچه‌ی
گه‌رمیان تووشبووه یا ئاماده‌یه بۆ تووشبوون به دیارده‌ی به‌بیابانبوون.
و گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌بیابانبوون له
ناوچه‌ی گه‌رمیان پێكهاتووه له:
1- گۆرێنی ڕه‌گه‌زی زه‌وی: گۆرێنی ڕه‌گه‌زی زه‌وویه كشتوكاڵیه‌كان
یا له‌وه‌ڕگاكان بۆ بازرگانی یا شوێنی نیشته‌جێبوون گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له
سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك. ئه‌م حاڵه‌ته به مه‌به‌سته‌وه وبه شێوه‌یه‌كی
به‌رفراوان له كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت وپێویسته رێگری لێ بكرێت ئه‌گینا زۆربه‌ی
زۆری زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان له ده‌ست ده‌چن.
2- برینه‌وه‌ی دارستانه‌كان: برینه‌وه‌ی دارستانه‌كان كاریگه‌ری زۆر
خراپی هه‌یه له سه‌ر پاراستنی سیسته‌می ژینگه. له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان
له دوای ساڵی 1991ه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام درا به هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نیه‌وه.
وتا ئێستا له قه‌یرانه‌كاندا ئه‌م دیارده‌یه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. دیارده‌ی به
بیابان بوون خێراتر ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه دارستانه‌كان
تووشی له ناوچوون وبیڕینهوه ده‌بن.
3- شێوازی كشتوكاڵكردن: خراپ به‌كارهێنانی زه‌وییه كشتوكاڵیان
وماندووكردنیان به هه‌ممان جۆری به‌روبووم بۆ ساڵانێكی زۆر به بێ په‌یڕه‌وكردنی
خولی كشتوكاڵی هۆكارێكه بۆ تێكچوونی ئه‌و زه‌وییانه وبه ئاسانی توشی به‌بیابانبوون
ده‌بن. ته‌نانه‌ت خراپ به‌كارهێنانی ئامێره كشتوكاڵیه‌كان وپه‌یڕه‌و كردنی سیستمی
كۆن له كشتوكاڵكردن وئاودێری, وكێلانی نا دروست وخراپ به‌كارهێنانی په‌ینی كیمیاوی
هه‌ممان گرفت دروست ده‌كات.
4- گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی وزیادبوونی
رێژه‌ی به‌هه‌ڵمبوون وكه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و دووباره بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكی
ووشكه ساڵی هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ به‌بیابانبوون.
5- خراپ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان: ده‌رهێنانی نه‌وت
وكانزاكان زیانی زۆریان هه‌یه بۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان. بۆ نموونه ده‌رهێنانی
نه‌وت واده‌كات كه رێژه‌ی مادده پیسكه‌ره‌كان كه له رێگه‌ی دووكه‌ڵ كێشه‌كانه‌وه
ده‌چێته به‌رگی هه‌وایی ودواتر ده‌نیشنه‌وه له زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی ده‌وروبه‌ری
كێڵگه نه‌وتیه‌كان, تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان له ناو
ده‌به‌ن. وله به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو یا وڵاتانی جیهانی سێهه‌م
گرنگی زیاتر به ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌درێ وكراوهته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی وڵات
بۆیه ئه‌م گرفته ڕووی له زیادبوونه به تایبه‌تی له كوردستان وپێویسته سنورێكی
بۆ دابنرێ.
6- پیسبوونی ژینگه: پیسبوونی ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه وه‌كو (خاك,
ئاو‌و هه‌وا) كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان وهۆكارێكن
بۆ تێكچوونی سیستمی ژینگه. بۆ نموونه پیسبوونی خاك به خاشاك, زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان
تێكده‌دات وزۆر قورسه چاره‌سه‌ر بكرێت وئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی به‌بیابانبوون زیاتر
ده‌بێته‌وه.
7- چاندنی له‌وه‌ڕگاكان: : له‌وه‌ڕگای سروشتی ئه‌و پارچه زه‌وییانه‌یه
كه بۆ كشتوكاڵكردن گونجاو نییه به هۆی تابه‌تمه‌ندییه فیزیایی وكیمیایی وبایڵۆجیهكانیانههوه.
به‌ڵام سوودی یه‌جگار زۆری هه‌یه له پاراستنی ژینگه.
8- كاره‌ساته سروشتیه‌كان: دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتیه‌كان
وه‌كو لافاو وبوومه‌له‌رزه كاریگه‌ری نیگه‌تیڤیان له سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان
هه‌یه. بۆ نموونه كێشه‌ی لافاو به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه كه گۆڕانكاریه‌كانی
كه‌ش وهه‌وا وایكردووه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا زۆرترین رێژه‌ی دابارین هه‌بێ.
بۆ نموونه له ماوه‌ی (2-3) رۆژی وا هه‌بووه له كوردستاندا نزیكه‌ی (60-70) ملم
باران یا زیاتر باریووه. ئه‌مه بۆ خۆی كاره‌ساته چونكه زه‌وی توانای گلدانه‌وه‌ی
ئه‌و رێژه زۆره‌ی نییه له باران بۆیه ده‌بێته لافاوو له ئه‌نجامدا چینی سه‌ره‌وه‌ی
خاك توشی ڕاماڵین ده‌بێت ومادده ئۆرگانیه‌كان له خاكدا ناهێڵێ.
9- كۆچ كردن له لادییهو بۆ شار: له گه‌رمیاندا تا ئێستا ئه‌م كێشه‌یه
چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و ناكرێت. له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه حكومه‌تی عیراقی
لادییهكانی ڕۆخان وخه‌ڵكی گواسته‌وه به زۆره‌ملێ بۆ نێو شاره‌كان. وله سه‌ره‌تای
نه‌وه‌ده‌كان وته‌نانه‌ت دوای پرۆسه‌ی داگیركردنی عیراق, حكومه‌تی كوردستان دیتوانێ
خه‌ڵكی لادییهكان بگه‌رێنێته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان وپرۆسهیهكی زانستی ئه‌نجام
بدایه له پێناو بوژانه‌وی لادییهكان وپاراستنی ئاسایشی خۆراك, به‌ڵام نه‌یكرد.
ئێستا ودوای تێبه‌ڕبوونی زیاتر له (30) ساڵ ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی لادییهكان بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆكارانه‌ی
كه ئاماژه‌یان پێكرا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه جۆری به‌بیابانبوونی ناوچه‌كانی
كوردستان وبه‌تایبه‌تی ناوچه‌ی گه‌رمیان له جۆری (پله‌ی یه‌ك/جۆری سوك)ه كه
زۆر به ئاسانی ئه‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێت له‌م قۆناغه. چونكه سه‌رچاوه‌ی ئاوی
باش هه‌یه له‌م ناوچه‌یه كه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی زانستیانه به‌كاربهێنرێت
وقه‌ره‌بووی ناهاوسه‌نگی ئاو و هه‌وا له‌م ناوچه‌یه بكاته‌وه. ئه‌ویش له رێی
دروستكرنی پڕۆژه‌ی ئاودێری وبه‌كارهێنانی سیسته‌می ئاودێری نوێ. به‌ڵام به‌هۆی
سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردن ونههێشتن یا
كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌بیابانبوون نه‌كراوه.
نوێترین نوسینەکانی عبدالمطلب رفعت سرحت
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
16/05/2021
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
07/08/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
28/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
26/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
08/07/2020
-
عبدالمطلب رفعت سرحت
15/06/2020