بۆدەبێت گەل باجی بێپلانی حکومەت بدات

وتار/ 27/11/2016 610 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

بۆدەبێت گەل باجی بێپلانی حکومەت بدات
 سه لیم میرئاودەلی
بیست و پێنج ساڵە نەتان توانی ته‌نانه‌ت ده‌ستورێكی شیاو هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنێن تا هاوڵاتیان ئه‌رك و مافه‌كانیان تێدا دیاری بكرێت ،نه‌تان توانی گەندەڵی بنبڕ بکەکەن نەتان توانی خەڵکی شیاو لەشوێنی شیاودانێن نەتان توانی کار بۆ بێکار دابین بکەن و بەروبومی کشتوکاڵ زیاد بەکەن گوندەکان بەشێوەیەکی سەردەمانە ئاوەدان بکەن نەتان توانی تەندروستیەکی شیاو بەهاو نیشتیمانان دابین بکەن، خەڵکی بۆ بچووکترین نەخۆشی سەردانی دەرەوەی وڵات بکات وە چەندین شتی ترتان نەتوانی بکەن (ڕێگا بان و پەروەردە و...........هتد) باشتان توانی نرخی بەنزین زیاد بکەن باجی هاتووچۆ زیادبکەن پەرە زیاتر بەگەندەڵی بدەن بۆخۆتان دەسەڵات داران لەقوتی خەڵک مووچەی بێبەرام بەر زیاد کەن بەکەیفی خۆتان خەڵکی نەشیاو شیاو بکەن سوپایەک لەگەندەڵی دابین بکەن بەهەزاران کەس بەپلەی بەرز خانەنشین بکەن کوردگوتەن ئەوەئ نەزان بیکات بەهەزار زانا چارەسەر نابێت ئەتۆش ئەی پەڕلەمانە بێدەسەڵاتەکەم چاوتان لەدەستی حکومەتە بۆیە ناتوانن هەڵوێستان هەبێت هەردوێن بوو لەدەرگەی ماڵانی هەژارتاندەدا ژمارەی تەلەفۆنەکانتان هەڵدەواسە دەتان گووت ئێمە پارێزەی ئێوەین ئەمڕۆش کە بمانەوێت لەگرفتەکانتان ئاگاداربکەینەوە یان تەلەفۆنەکانتان دادەخەن یان زۆر بە پەلە گوێمان لێدەگرن وەک ئەوەی ئێمە بۆ بەرژەوەندی خۆمان پەیوەندیتان پێوەبکەین پێتان دەڵێین مێژوو لەکەس خۆشنابێت ڕۆژێکدادێت لەدادگای بەر پسیاردەبن تۆڵەی گەلتان لێدەستێنن باجی بێدەنگیتانبدەن.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌