كۆڕۆنا كۆتایی ژیان یان وێسگەیەك بۆ بەخۆداچونەوەی مرۆڤایەتی؟
وتار/
25/07/2020
555 جار بینراوە
نهوزادی موههندیس
كۆڕۆنا كۆتایی ژیان یان
وێسگەیەك بۆ بەخۆداچونەوەی مرۆڤایەتی؟
نەوزادی موهەندیس
• وەك دەڵێن ژیان خوێندنەگەیەكە و هەموان تیایدا
فێردەبن و فێری كەسانی تریش دەكەن جا كەسە هۆشەمەند و بیرمەند و زیرەكەكان پێش هەموان
دەكەون و دەبنە ڕابەر و پێشەوا و داهێنەر هەریەكە لە بوار و پسپۆڕیەكدا.بەڕاستیش هەروایە
و سروشتی گەشەكردنی ژیان و مرۆڤەكان و تەنانەت ئاژەڵ و ڕوەكەكانیش بۆ سەركەوتوو و
زیرەك و بەهێز و داهێنەرەكانن نەك دواكەوتوو و هەژار نەخوێندەوارەكان بەپێی بنەماكانی چارلس داروین.
چونكە ئەوان زووتر لەهەموان هەست بە گۆڕانكاری و پێشهاتەكان دەكەن و دەشتوانن پلانی
زانستی و واقعیشیان بۆ دابنێن و بە قازانجی خۆیان و كۆمەڵگاكانیان بیانشكێنەوە. هەمیشە
پەند و عیبرەت لە ڕابووردوو و هەڵە و نەزانی و كەموكوڕیەكانیان وەردەگرن و بۆ ئایندەش
دەیكەنە هۆكاری سەركەوتنی زیاتر و گەورەتر.جا ئەم ڕاستیە بۆ تاك و بۆ كۆمەڵگا مرۆڤایەتیەكانیش
دەگونجێت.
• ئەوەی لەم سەردەم و سەدەی بیست و یەكەدا بەرۆكی
كۆمەڵگای مرۆڤایەتی گرتوە بریتیە لە زۆرێك لە قەیرانەكان، هەر لە قەیران و ململانێ
سیاسیەكانەوە تا قەیرانی ئابوری و بازاڕ و بازرگانی و ئەمنیەكان و دواتریش قەیرانی
كۆمەڵایەتی و تەندروستیەكانیش،كە هیچ دەیە ساڵێك گوزەرناكات بەبێ سەرهەڵدانی یەكێك
لەم قەیرانانە كە هەموانیان لەسەر حسابی گیان و زیانی گەورەی ئابوری و تەندروستی كۆمەڵگاكان تەواو دەبن.بەداخەوە هۆكاری قەیرانەكانیش
لە زۆرجاردا هەر مرۆڤەكان خۆیانن و ڕژدی و بێباكی و چاوتێرنەبوون و بەرژەوەندخوازی
و هەوڵدان بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان هۆكارن
بۆ دروستكردن و سەرهەڵدانی جۆرەها قەیران بۆ شكاندنی بەرانبەرەكانیان و بەناو سەركەوتنێكی
كاتی بۆ خۆیان.تەنانەت كارەساتە سروشتیەكانیش زۆر جاران بەهۆكاری نەزانی و بێ بەرنامەیی
و بێباكی مرۆڤەكانەوە ڕوودەدن و دەبنە هۆكاری كاولكاری زیاتری ژینگە وژیان و گوزەرانی
سەر گۆی زەوی.
• كۆڕۆناش لە ئێستادا بۆتە ئەو پەتا نەگریس و تۆقێنەرەی
كە بەرۆكی تەواوی مرۆڤایەتی گرتوە بەبێ جیاوازی لەنێوان دەوڵەمەند و هەژار و زلهێز
و بچوكەكاندا.كۆرۆنا بۆتە وەیشومە و دروێنەكەری گیانی مرۆڤەكان و بۆتە هۆكاری ڕاوەستانی
گەشەی ئابوری و داهات و خۆشگوزەرانی، بۆتە
مۆتەكەیەك و دەستی خستۆتە بینە قاقای مرۆڤایەتیەوە.كۆرۆنا لە ئێستادا زیاد لە 13
ملیۆن مرۆڤی توشكردوە و زیاد لە نیو ملیۆنی
گیانی بێتاوانانی سەندۆتەوە و ڕۆژانەش لە
هەڵكشانی مەترسیداردایە.
• پرسیار لێرەدا ئەوەیە،ئایا كۆرۆِنا بۆتە
وێسگەی كۆتایی ژیان؟ یان هێندە دڵڕەق و بێبەزییە كە هەموو جوانیەكانی سەر ئەم گۆی
زەویە ڕابماڵێت ؟ یان دەكرێت ببێتە وێسگەیەك بۆ بەسەرداچوونەوەی كار و گوتار و
كردار و پیلانە دوژمنكارەكانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی؟
بەڕای بەندە كۆرۆنا و
بڵاوبونەوەی و ترس و تۆقاندنەكانی جگە لە وێسگەیەكی ژیان و گوزەرانی مرۆڤایەتی چیتر
نیە،وەكو هەموو وێسگە مێژووییە ڕەش و تاڵەكانی تری ڕابووردوو هەر لە پەتای ڕەشی
تاعونی سەدەكانی ناوەڕاستی ئەوروپا و برسێتی
و قەیرانە دارایی و سروشتیەكانی تر.بۆیە بەدڵنیایی
هۆشەمەندی و عەقڵانیەتی مرۆڤ پەی بە دەرمانی ئەم دەردەش دەبات و كۆتایی پێدێنێت و
دەیكاتە لاپەڕەیكی ڕەش و تاریكی مێژووی مرۆڤایەتی.
بەڵام گرنگ ئەوەیە كە
پەند و عیبرەت و وانەی لێوە فێر ببین،نەك وەك كار و كردەوە و كارەسات و ڕووداوێكی
بچوك و بێكاریگەر لێیبڕوانرێت،چونكە لەم سەردمە و لە ڕابووردوشدا هیچ پەتایەك هێندەی
كۆڕۆنا نەبۆتە هۆی پەكخستنی ژیان و گوزەرانی مرۆڤایەتی لە هەمووو بوارەكاندا لە
ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا،كە هێشتاش دیار نیە كەی و چۆن مرۆڤ زاڵدەبێت بەسەریدا و كۆتایی
پێدێنێت.ئەوەتا كاریگەری گەورەی هەبوە لەسەر ئابوری و داهاتی تەواوی جیهان و بۆتە
پەكخستنی كارگە بەرهەمهێنەكان و ڕاوەستانی گەشتو گوزار و دابەزینی نرخەكانی نەوت و
زیادبوونی بێكاری و هەژاری و ڕاوەستانی گەشەی ئابوری و و سەرهەڵدانی كێشەی كۆمەڵایەتی
و داخستنی خوێندنگە و زانكۆ و جێگەی عیبادەت و زۆری تریش. كە تائێستا هیچ كارەسات و پەتایەك بەم شێوەیە كاریگەری توندی نەكردۆتە
سەر تەواوی ژیانی مرۆڤایەتی و لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە كە ئاسەوارەكانی بۆ دەیان
ساڵی تریش درێژە دەكێشێت.
بۆیە گرنگە تەواوی مرۆڤایەتی
بەیەك دەست و بەیەك هەڵوێست و بوێریەوە ڕووبەرووی ئەم پەتا نەگریسە ببێتەوە دوور لە
خۆپەرستی و خود پارێزی وڵاتێك یان كۆمەڵگایەك بەتەنها چونكە دەركەوت مرۆڤایەتی و ژیان
لەسەر ئەم گۆی زەویە زۆر لەوە بچوكتر و نزیكترە و تێكچڕژاوترە كە مرۆڤەكان بیریان
لێدەكردەوە،هەربۆیە چۆن كۆرۆنا هەموانی یەكخستوە و ڕووبەڕووی هەموانیش بۆتەوە گەرەكە
هەموو مرۆڤایەتیش بەیەك و یەكگرتویەوە بەرەنگاریببنەوە و پلانی زانستی و واقعی هەبێت
بۆ ڕووبەڕووبونەوەی، نەك پەتاكە پشتی بشكێنێت بەڵكو بیكاتە وێسگەیەك بۆ بەسەرداچوونەوە
و تێڕامان لە توانا و كاریگەری مرۆڤەكان بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی مێژوو بەرەو ئایندەیەكی
گەشتر و ڕووناكتر لەوەی كە ئێستا هەیە.
نوێترین نوسینەکانی نهوزادی موههندیس
-
نهوزادی موههندیس
17/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
07/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
29/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
21/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
12/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
04/07/2021