کۆمێنتی کادیرێک دڵخۆشی کردم

وتار/ 24/07/2020 959 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

کۆمێنتی کادیرێک دڵخۆشی کردم

عەلی قەڵادزەیی
نیگەرانبووم  کاتێک  لەبەرایی   مانگی  تەمموزدا  پارێزگاری  هەولێر  لەپرێس  کۆنفڕانسێکدا  بڕیاریدا  هەر  سەرنشینێک  بیەوێت  داخڵی  پایتەخت  بێت  لەبازگەکان  لەبەرامبەر  پشکنینی  کۆڕۆنای  (٥٠) هەزار  دیناری  لێوەردەگیرێت، بەڵام  ئەوەی  بەخێرایی  ئەم  نیگەرانیەی  ڕەواندمەوە  بریتی  بوو  لەکۆمێنتی  کادیرێکی  پارتی  کەنوسیبوی: (ئێمەی  کادیرانی  پارتی  بێدەنگنەبوین  وتوانیمان  لەڕێگەی  فشارەوە  بڕیارەکەی  پارێزگاری  هەولێر  ڕابگرین).
لەبنەڕەتدا  مۆدێرنەی  سیاسی    حزبی  کردبە  وێستگەیەک  بۆ  بەرهەمهێنانی  کادیرانێک  کە  خاوەن  هۆشیارییەکی  سیاسی  وعەقڵێکی  ڕەخنەیی  جیدی  بن، بەگوتەی  (کانت)ی  فەیلەسوف  (تەنویر)ی  سیاسی  ئەوروپی  بریتیەلە    بەرهەمهێنانی  مرۆڤانێکی  قسەکەر  وخاوەن  ئیرادە، کادیرێک  کەبەر  لەهەموو  کەسێک  ڕووی  دەمی  ئاراستەی  حزبەکەیی  وسەرکردە  سیاسیە  باڵاکانیەتی، لەجێگەی  ماکیاجکردنی  بڕیارە  ناشیرینەکانی  حزب  وبەرگری  دەمارگیرانەش  لەسیاسەت  وئەجێندەی  خراپەکانی  حزب  وئەنجامدانی  شەرەقسە  لەسۆشیال  میدیا  وپەیجەکان  لەسەر  حزب  وکارەکتەرەکانی  لەبەرامبەر  هەموو  ئەو  دەنگە  دڵسۆزو  خەمخۆرانەی  کەبەویژدانەوە  ڕۆژانە  بەحزب  دەڵێن  ئەوەت  باشە  وباشتری  بکە  وئەوەش  خراپە  ولایبدەو  ستۆپێک  لەسەری  بکە.
کۆمێنتەکەی  ئەم  کادیرە  بۆنی  ئەوەی  لێدێت  کە  شنەبای  گۆڕانکاری  واخەریکە  عەقڵی  داخراوی  ژمارەیەک  لەکادیرەکانی  حزبی  کوردیش  دەکاتەوە  ولەخەوی  غەفڵەت  بەئاگایان  دێنێتەوە، بەجۆرێک  لەمەودوا  لەجێگەی  کلتوری  سەقەتی  دروستکردنی  فشار  لەسەر  شەقام  ودەنگە  ڕەخنەییە  جیدیەکانی  دەرەوەی  حزب  ولەجێگەی  چەپڵەکوتان  بۆ  بڕیارەکانی  حزب  وکلتوری  بەدێوکردنی  عەقڵە  ڕەخنەییە  ناڕازیەکان، واخەریکە  ئەمجارە  ئەم  کادیرانە  ببنە  فاکتەرێکی  خێر  بۆ  بیناکردنی  فشاری  ئەرێنی  لەسەر  بڕیار  بەدەستەکانی  حزب  لەڕێگەی  چاودێری  وڕەخنەکردن  وڕاستکردنەوەی  بڕیارو  ڕاسپاردە  هەڵەکانی  سیاسیەکان، واتە  هیوادارم  ئەم  کادیرانە  هەمیشە  لەمەودوا  بەباش  بڵێن  باش  وبەخراپیش  بڵێن  خراپ، چونکە  ئەم  مۆدێلە  لەهۆشیاری  کادیری  حزب  سەرئەنجام  لەمەودوا  بڕیارو  سیاسەتێک  لای  حزب  وحکومەت  بەرهەم  دەهێنێت  کەلەجێگەی  ڕووتاندنەوەو  برسیکردنی  خەڵک  ئاقاری  تێرکردن  وخزمەتکردنی  شەقامی  کوردی  لەخۆی  دەگرێت، کەسەرئەنجام  ئەم  کایەش  بەرلەهەر  کەسێک  خزمەتە  بەحزبی  کوردی  خۆی  لەڕێگەی  ئیعلانکردنی  ئاشتەوایی  هەمیشەیی  لەنێوان  زۆرینەی  شەقامی  کوردی  ناڕازی  لەمۆدێلی  سیاسەت  وحزبایەتی  ئەمڕۆی  کوردستان.
ئەگەر  لەدونیای  هاوچەرخ  پرسی  چاودێریکردن  وڕەخنەگرتن  وڕاستکردنەوەی  بڕیارە  هەڵەکانی  حزب  وحکومەت  لەلایەن  کادیرانەوە  یەکجار  ڕاستبێت  بەو  پێیەی  حکومەت  لەوێ  هەمیشە  بریتیەلە  دامەزراوەیەکی  تەکنۆکرات، بێگومان  لەکوردستان  ئەم  پرسە  چەندان  جار  ڕاستترو  ئەرێنی  ترە، لەوسۆنگەوەی  لەکوردستان  کلتوری  دانانی  وەزیرو  بەرپرسە  ئیداریەکان  لەسەر  مەبنای  عەقڵی  میزاجگەرایی  حزبی  و  بنەماڵەییە، بەجۆرێک  ئەوەی  ئیهمالکراوە  بریتیەلە  گرنگی  نەدان  بەکەفائەت  ودڵسۆزی  وڕۆشنبیری  خودی  کەسەکان،  بەڵکو  ئەولەویەت  بۆ  ئینتمای  دەمارگیرانەیانە  بۆ  حزب  وماڵباتەکان  و  بچوکتریش  لەمە  بریتیەلە  ئینتما  بۆ  سەرکردەیەکی  باڵادەستی  ناو  حزب، بۆیە  لەسۆنگەی  ئەم  مۆدێلەی  دانانی  وەزیرو  بەرپرسەکان  نامومکین  نیە  کەئەمڕۆ  لەکوردستان  ڕۆژانە  گوێبیستی  ژمارەیەک  لە  بڕیارو  لێدوانی  هەڵەی  ژمارەیەک  لە  وەزیرو  بەرپرسی  ئیداری  لێرەو  لەوێ  ببین  کەبەداخەوە  سەلمێنەری  ئەو  واقعەیە  کەئەم  بەرپرسانە  لەوەزارەت  وپۆستەکانیاندا  بەدەست  هەژاری  پسپۆری  وڕۆشنبری  خودیەوە  دەناڵێنن، وەکو  لێدوانەکەی  وەزیری  کشتوکاڵ  کاتێک  وەسفێکی  تەماتەی  کوردستانی  بەکورتی  کردو  گوتی: (تەماتەی  کوردستان  بەکەڵک  دروستکردنی  دۆشاوی  تەماتە  نایەت)، هەروەها  لەگەڵ  لێدوانە  نزیک  مەوداکەی  وەزیری  ناوخۆی  هەرێم  کاتێک  گوتی: (لەبەر  ئەوەی  ئەمساڵ  حاجیمان  نەبون  بۆیە  مەراسیمەکانی  جەژن  ونوێژی  جەژن  لەکوردستان  ئەنجامنادرێت).

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌