هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم ، له‌نێوان مه‌رامه‌كانی ئه‌ردۆگان و بێده‌نگی كورداندا !
وتار/
19/07/2020
533 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم ، له‌نێوان مه‌رامه‌كانی ئه‌ردۆگان و بێده‌نگی كورداندا !
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• نزیكه‌ی مانگێكی ته‌واوه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرش و په‌لاماردان و داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان و تائێستا به ڕووبه‌ری 15 كم قوڵی خاكی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناوچه‌ی بادینان و پارێزگای دهۆكی داگیر كردوه و بنكه و باره‌گای سوپای تیادا جێگیر كردوه و به فعلیش بۆته ده‌مڕاست و بڕیار به‌ده‌ستی ناوچه‌كه و له سه‌ر زه‌وی و له ئاسمانیشدا بالاَده‌سته و ڕۆژانه تۆپباران و خاپوركردنی گوند و ناحیه و ئاوه‌دانیه‌كانی كوردستان كاول و وێران ده‌كات.و سووریشه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بونی هێرش و په‌لاماره‌كان و به‌مافی سه‌ره‌تایی خۆشی ده‌زانێت به بیانوی به‌رگریكردن له ئه‌من و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌ناوی دژایه‌تیكردنی تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه كه زیاد له 25 ساڵه له‌م هه‌رێمه و له‌م به‌شه‌ی كوردستانی گه‌وره‌دا وه‌ك مافی تاك و گروپه‌كانی كورد له ولاَت و خاكی نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا درێژه به‌خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن دژی توركاندن و داگیركاری و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایتیرن مافی كوردانی باكور له ده‌وڵه‌تی توكریادا.
• ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه ته‌نها خاك و ئاو و ئاوه‌دانی باشوری كوردستان و خه‌ڵكی گوندنشینانی بێ ده‌سه‌لاَت و هه‌ژارن.گوند و ئاوه‌دانی و سه‌وزایی و باخ و باخات و كانی و شاخ و دۆڵه‌كانی كوردستانن.گه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كان به‌رده‌وام بن ،مه‌ترسی گه‌وره‌تر ڕووده‌كه‌نه ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستانیش.
• پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه،ئه‌رێ بیانوی توركیا هه‌ر بونی په‌كه‌كه‌یه؟ ئایای مه‌رامه شاره‌واكانی ئه‌ردۆگان له پشت په‌رده‌وه چین؟گه‌ر په‌كه‌كه‌ش بونی نه‌بوایه توركیا و ئه‌ردۆگان ئه‌م كاره‌یان هه‌ر نه‌ده‌كرد؟ و زۆر پرسی تریش.
به‌دڵنیاییه‌وه توركیا و ئه‌ردۆگان گه‌ر په‌كه‌كه‌ش نه‌بوایه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لاماردانه‌ی كوردستان و ئاشكراشه له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991وه چه‌ندین جار هێرش و په‌رماری سه‌ربازی كرۆدته سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌ر جاره‌ی به‌بیانویه‌ك،توركیا دوژمنایه‌تی خۆی بۆ كورد و كوردستان له‌هه‌ر 4 پارچه‌كه و له‌هه‌موو دونیاشدا نه‌شارۆده‌ته‌وه‌ـ ئه‌وه توركیا بوو شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا گڕده‌دا و به فعلیش به‌شداری تیادا كرد و به‌ناوی هێزی ئاشتی پارێزه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار هێزی توركیای جێگیر كرد له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا پێش زیاد له 20 ساڵ.ئه‌وه توركیا بوو پاره و كۆمه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی هێزه‌كانی باشووری ده‌كرد بۆ دژایه‌تیكردتی په‌كه‌كه،ئه‌وه توركیایه له ئێستادا دژایه‌تی كوردانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌لاَتیش ده‌كات و ڕۆژانه تۆپباران و تیرۆركردنی به‌رده‌وامه بۆیان و زیندووترین نمونه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هاوینه‌هواری كونه ماسی و شه‌هیدكردنی گه‌ریلایه‌كی پژاك بوو.له باكوور هێنده‌ی كوردان به‌ده‌ست ئه‌ردۆگانه‌وه زه‌لیل و بچوكراوه و مافخوراو و له زینداندا توندكراون نیوهێنده له‌سه‌رده‌مه‌كانی پێشووتردا پێیان نه‌كراوه.بۆیه مه‌رامه شاراوه‌كانی توركیا ته‌نها لێدانی په‌كه‌كه نیه،به‌ڵكو له‌بنچینه‌دا نه‌هێشتن و ڕووخادن و بچووكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانه ،ئێ ئه‌ردۆگان چۆن چاوی به‌رایی بێت به‌م هه‌رێمه‌دا كه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌كان بوه پێش 500 ساڵ و به‌زۆری زۆرداره‌كی لێی سه‌نراوه‌ته‌وه له‌ساَی 1926دا.توركیا به‌مافی خۆی ده‌زانێت كه ولایه‌تی موصڵ بگێڕێته‌وه سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی و خێر و بێری زۆروزه‌وه‌ندی بۆخۆی به‌تالاَن به‌رێت.بۆیه بونی په‌كه‌كه ته‌نها بیانویه‌كی چاوبه‌سته‌كیه و هیچی تر.
پرسیاری بێ وه‌لاَمی مه‌ترسیدارتریش ئه‌وه‌یه،كه ئایا بۆچی حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵوێست و ده‌نگ و ڕه‌نگێكی بوێر و به‌رزیان نیه دژ به‌م داگیركاری و كوشت و بڕینه‌ی توركیا و ئه‌ردۆگان؟
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له عێراقدا زۆر شه‌رمنانه و له‌ژێر لێوه‌وه چه‌ند لێدوان و به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردوه و ناڕازی بونی خۆیان ئاشكرا كردوه،به‌لاَم له هه‌رێمی كوردستاندا تائێستا هه‌ڵوێستێكی جدی و بوێرانه و شێلگیرانه نه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و نه له حكومه‌ت و نه له حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كانیشه‌وه به‌رزنه‌بۆته‌وه و ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، ئایا له بێده‌سه‌لاتیانه‌وه‌یه یان له ترسی ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه‌وه‌یه یانیش پێیان خۆشه كه په‌كه‌كه بون و كاریگه‌ری نه‌مێنێت له هه‌رێمی كوردستاندا.گه‌ر به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه بێت ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌م بێده‌نگی و قڕوقه‌پكردنه‌ی ده‌سه‌لاَتدارانی كوردستان هێنده‌ی تر توركیا و ئه‌ردۆگانی مكوڕتر كردوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و دگیركاریه ناڕه‌واكانی و بوێری زیاتری پێبه‌خشیوه.
• له‌كۆتایدا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه مێژوویانه وه‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه كه توركه‌كان هه‌میشه خه‌ونی زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی پان‌وپۆڕی عوسمانیان له خه‌یاڵداندا و به‌تایبه‌تیش له‌دوای ده‌سه‌لاَتگرتنه ده‌ستی ئاكه‌په و ئه‌ردۆگان له‌ساڵی 2002وه وگه‌ره‌كیانه له یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیادا له‌ساڵی 1923دا گه‌ر هه‌موو قه‌ڵه‌مڕه‌وی خه‌لافه‌ته له‌گۆڕنراوه‌كه‌شیان به‌ده‌ستنه‌هێننه‌وه لانی كه‌م جێگه و پێگه ستراتیژی و گرنگه سیاسی و ئابوریه‌كانی وه‌كو ولایه‌تی موصڵ وكوردستانی ڕۆژئاوا و لیبیا و ..هتد بگێڕنه‌وه ژێر ڕكێفی خۆیان.
به‌لاَم ئاشكراشه ئه‌م خه‌ون و خه‌یاڵ پلاَوییه‌ی ئه‌ردۆگان هه‌روا به ئاسانی نایه‌ته‌دی و دونیای زلهێزه‌كان و ناوچه‌ییه‌كانیش هه‌روا به سانایی لێناگه‌ڕێن كه توركیا خه‌لافه‌ته له‌ده‌ستچوه‌كه‌ی وه‌ده‌ستبێنێته‌وه كه زیاد له 300 ساڵ زۆربه‌ی ئه‌ورپای هه‌راسان كردبوو.بۆیه خه‌ونه‌كانی و مه‌رامه‌كانی ئه‌ردۆگان به‌زڕی ده‌مێننه‌وه ،وه‌لێ تائه‌وكاته ته‌نها كورد زیان و زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی گیانی و ماڵی ده‌كه‌ن.ئه‌وه‌ش بۆ نه‌بوونی یه‌ك و یه‌كگرتوویی شه‌قام و سه‌ركرده و حیزبه سیاسه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌م هه‌رێمه‌داو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانیش.
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021