قەوارەی هەرێم کارتێک بۆ مانەوەی حیزبەکان

وتار/ 19/07/2020 458 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

قەوارەی هەرێم کارتێک بۆ مانەوەی حیزبەکان
ئەمیر مام والی

ساڵی (١٩٩١)، ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری (٦٨٨)ی تایبەت بە پاراستنی هەرێمی کوردستان دەرکرد. بەپێی بڕیارەکە دەبێت هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی پارێزراو بێت لە هەر هێرشێکی ئاسمانی یان داگیرکاریەک کە دەکرێتە سەری. لەوکاتەوە بەشێوەیەکی ڕەسمی هەرێمی کوردستان گرەنتی مانەوەی لە ئەنجومەنی ئاسایش وەرگرتوە، کاتێکیش (حشدی شعبی)، ویستی بەرەو هەولێر بکەوێتە ڕێ ئەوەبوو هاوپەیمانان ڕێیان لێگرتن و گورزێکی بەهێزیان لێدان.

وەک دەڵێن: بەردێک نەزان بیخاتە ئاوەوە بەسەد زانا دەرنایەت. دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانیش بەو بەردە ئەچێت کە فڕێدراوە بەڵام ئەم لەلایەن نەزانێکەوە نەبوە بەڵکە دەیان نەزان و نەشارەزا بەرپرسن لە فڕێدانی بەردەکە.(٣٠)، ساڵە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە گرەنتی مووچە بۆ فەرمانبەرانی بکات و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، گەنج و پیر، بە ژن و پیاوەوە بێزار و بێ ئومیدن لەم دۆخەی ئێستا کە تێی کەوتوین، حکومەت باکی بە هاوڵاتیان و نەهامەتیەکانیان نیە.
تاکە شتێک کە هاوڵاتیان لەبەرامبەر ئەو هەمووە نادادیەدا پەنای بۆ دەبەن خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە.
حکومەتی هەرێم ئەو مافەشیان پێ ڕەوا نابینێت.

هەرچی حیزبەکان و بەناو کوردایەتیە وانانیش هەیە بە لێدانەوەی قەوانی کۆنی پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان و تێکنەچونی هەرێم، دەیانەوێت پێمان بڵێن کە نابێت ناڕەزای دەر ببڕن، ئەرێ ئەپرسین ئەو درۆیە کەی بەکۆتا دێت؟ بێشک تا میلەت هێندە بێ ئاگا بێت بۆتان ئەچێتە سەر!
وەک ئاماژەم پێدا بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان پارێزراوە و هیچ وڵاتێک بۆی نیە هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە. چەواشەکردن و ترساندنی خەڵک کارتێکی سەدبارەی حیزبەکانە بۆ ترساندنی خەڵک و مانەوەی خۆیان له دەسەڵاتدا نە هیچی تر.
هەڵوەشانەوەی هەرێم بە قسە و بڕیاری هیچ کەسێک نیە.
بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێم ئەبێ ئەنجومەنی ئاسایش کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدات، هەرێم نە بەقسەی تەشیوعگەراکان هەڵدەوەشێتەوەو نە بە بازوی کوردایەتیەوانانی فاشیلیش پارێزراوە.
ئەوەی هەرێمی کوردستانی هێشتوەتەوە بەم جۆرەی ئێستا، ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشە و بەس. ترساندنی خەڵک و باسکردن لە پاراستنی هەرێم قسەیەک نیە بۆ ئێمە جێی باوەڕ بێت، خەڵکێکیش کە نان نیە لە ماڵەکەیدا و لەتاو برسیەتی پەنا بۆ خۆکوشتن ئەبات باسکردنی قەوارەی هەرێم لە نوکتەیەک زیاتر هیچی تر نیە بەلایەوە.

نوێترین نوسینەکانی ئەمیر مام والی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌