حکومەت خێر بەفەرمانبەران ئەکات

وتار/ 13/07/2020 488 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

حکومەت خێر بەفەرمانبەران ئەکات

هەر وەزارەتەو بە ئارەزووی خۆی بڕی مووچەی فەرمانبەرەکانی دیاری ئەکات .

هەتا تەمەنی ئەزموونی حوکمڕانی تان زیاتر بێت بڕیارو کاری سەیر و سەمەرەتان لێ دەر ئەکەوێت، ئەم شێوازە لە دابەشکردنی مووچە بەسەر مووچەخۆراندا لەکاتێکدا لە کوێی دنیادا بوە لە گەرمایی هاویندا و لەمانگی تەمووزدا مووچەی چلەی زستان و مانگی کانوونی دووەم وەربگریت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاووڵاتیان و مووچە خۆران بە دۆخێکی نەخوازراودا گوزەر ئەکەن و ڕۆژانە بیسەرو بینەری دیمەن و تراژیدیای ناخ هەژێنی فەرمانبەرانین کە، بەداخەوە لە ووڵاتێکی دەوڵەمەندا فەرمانبەران  شکۆ و پسپۆڕی و خزمەتیان و دڵسۆزیان بەهەند ناگیرێت و حکومەت بێباکانە مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکات، لەگەڵ ئەوەی هەموو موچە خۆرێک بەدەیان مووچەی بەناوی سیستەمی پاشەکەوتەوە قۆرخکراوە بەبێ ویستی خۆی ستەمێکی گەورەی لێکراوە،  لە هەمان کاتیشدا ماوەی چەندین ساڵە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەناوی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە و وەستێنداراوە، دوای ئەوەی کە جارێکی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی مانگی شوبات کە لەمانگی تەمووزدا بڕیارە بدرێت بڕیاریان داوە لە( 21 ٪ ) کۆی  مووچەکەیان لێببڕدرێت ئەوەی مایەی لەسەروەستان و جێگای سەرنجە ئەوەیە حکومەت وەزارەتەکانی سەرپشککردوە هەریەکەو بە بۆچون و ویستی خۆیان بڕو ڕێژەی بڕینی مووچەی مووپەخۆرانی وەزارەتەکەی دیاریبکات، ئەم شێوازە لە دابەشکردنی مووچە لە کاری حکومەت و دەزگایی بوون و کاری کارگێڕی ناچێت بەڵکو لە کاری پیاوێکی خێر خواز ئەچێت کە بەئارەزو و ویستی خۆی چەندی بوێت بڕی  ئەوەندە  پارە ئەدات بە هەژاران و لێقەوماوان و دەستکورتەکان ئەوی کە  ناڕەوایە هەمان پلەو هەمان قۆناغ لەوەزارەتێک و فەرمانگەیەک بڕێک وەربگرێت ڕێژەیەکی لێببڕدرێت، بەڵام هاوشێوەی ئەو لە خزمەت و پلەو قۆناغدا بڕێکی کەمتر وەربگرێت ئەم شێوازە لە دابەشکردنی مووچە ناو ئەنرێت چی ئایە ئەمە لە کارو بەرنامەی وەزارەت و حکومەت دەزگا ئەچێت یان لە کاری پیاوێکی خێرۆموند ئەچێت خۆی چۆنی وویست ئاوا بڕی مووچەی فەرمانبەرەکانی دیاریبکات .

               دارا سێکانیانی 27/ 6/ 2020
4:48 AM
کێ هەیە وەڵامی ئەم پرسیارانە نەزانێ

کێ بوو لە سەردەمی شۆڕشی شاخدا  شەری براکوژی ئەنجامدا بەداخەوە خوێنی پیرۆزی پێشمەرگە لەململانێی نەگریسی ناوخۆیدا ڕژایەر سەر خاک و تاشەبەرد و هەوراز و نشێوی نیشتیمان ، لەکاتێکدا دەسەڵات و سنورێکی زۆر بچووک و سنورداریان هەبوو.

بەناو دیموکرتخوازەکان و شوڕشگێڕەکان ئەنجامی یەکەم  هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان قبوڵ نەکرد لە ( 19/ 5 /1992) دا.

ناپرسن کێبوون ئەوانەی سیستەمی حوکمرانی پەنجا بە پەنجایان ( فيفتي بە فیفتی ) یان  داهێنان، هەر دیموکرتخوازەکان نەبوو لەشاریش  شەیپوری شەڕی ناو خۆیان لێ ئەدا هەزان ڕۆڵەی بێچارەی کوردیان کردە  قوربانی عەقڵیەتی پاوانخوازی ناوچەگەرێتی و بیری تەسکی حیزبایەتی و بەرژەوەندی بنەماڵەو سەرانی حزبەکانیان.

کێ بوو سوپای دووژمنانی پەلکێش کردە سەر خاکی  کوردستان و ڕۆڵەکانی گەلی کوردیان پێ ئەکردە قوربانی.

کێ هەرێمی بەم دۆخە گەیاند، کێیە قەوارەکەی  خستۆتە مەترسیەوە، کێ بوو ئەرزشێکی بۆ هەڵبژاردن نەهێشتەوە، کێ بوو سەرخان و ژێرخانی ئەم ووڵاتەی تاڵانکرد، کێ بوو بندیواری داهێنا ، کێ بوو متمانەی هاوڵاتیانی نەهێشت بەرانبەر بە ئە زموونی حوکمڕانی و کار گەیشتە ئەوەی هیوا خوازبن کە بێگانە حوکمیان بکات، کێ بوو سازشی لە سەر خاکی نیشتمان کرد دەستی لەگەڵ دوو ژمنان و نەیاران تێکەڵاو کرد.

لە هەموو ئەمانە خراپتر خەونی سەدان ساڵەی لە مێژینەی گەلیان بەدەستی دەسەڵاتدارانی کوردی کوردستان لە گۆرنا، بەداخەوە چارەکە سەدەیەک زیاتر لە ئەزموونی حوکمڕانی کوردی جگە لە شەڕو ماڵ وێرانی و تاڵانی و ..هتد چی تیا ئەنجام درا .

ئەبێت نەوەکانمان چۆن ئەم مێژووە بخوێنەوە چۆن ڕوویان بێت شانازی بە حکومەت و دەستکەوتێکەوە بکەن کە لەسەر خاکێکی دەوڵەمەند و ژێرخانێکی وەک گەوهەر و خەزێنە نەک هەر ئێستا داهاتووی ئەوانیش یان وێرانکرد چۆن ڕوویان بێت لەوانەی مێژوودا بڵێن دوای پێنج خولی پەڕلەمان و نۆ کابینەی حوکمڕانی لەکوردستان مایە پوچ و دەست بەتاڵ و قەر زار بوون لەکاتێکدا هەرێمی دەوڵەمەند لەنەوت و سامانی سروشتیدا لە خاکێکی بەپیتی کشتوکاڵیدا لە ئاوێکی زۆر و کەشێکی  گونجاو لەباردا ئەنجامەکەی قەرزاربوون و دۆڕان و ئیفلاس بوون و تەسلیم بوونەوەبوو بەدوژمان و نەیارەکانمان، بەداخەوە هیوای گەل لەبار برا مێژوویەکی ڕەش تۆمار کرا بەهاری گەل بەپایز کرا ئائەمەیە  سوکایەتی کە بە شۆڕش و قوربانی و بەرخودان کرا.
 
ئەمە نمونەی مشتێک نیە لە خەروارێک لە دەستکەوت و ناشیرینیە کانی ئەزموونی ( 29 ) ساڵ لە حوکمڕانی و دەیان  ساڵ لە خەبات و هەزان قوربانی .

 
                  دارا سێکانیانی


نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌