مەلەفی نەوتی هەرێم لە بەرداشی عێراق و تورکیادا

وتار/ 08/07/2020 517 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

مەلەفی نەوتی هەرێم لە بەرداشی عێراق و تورکیادا

ئەمیر مام والی
گومانی تیا نیە کە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جێگەیەکی باش  و بەسود و کاریگەرە بۆ ساغکرنەوەی کاڵاکانی تورکیا هەر ئەوەشە کە ئێستا بازاڕەکانی هەرێم بەڕێژەیەکی زۆر کاڵای تورکی تیادایە. بازاڕەکانی هەرێم لایەنێکی بەهێزتربونی ئابوری تورکیایە، هەر بۆیە تورکیا نایەوێت ئەم بازاڕە پڕفرۆشەی لەدەست بچێت و کاڵای وڵاتێکی دیکە جێی کاڵا تورکیەکان بگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی (۲۰۱۲)، چەند ڕێککەوتنێکی گرنگ لە لایەن تورکیا و هەرێمەوە واژۆ کرا کە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (٢٠٠٨)، ئێستا بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جمەی دێت لە کاڵای جۆر بە جۆرەکانی تورکیا و فرۆشێکی باشی هەیە.
هاوکات لە ساڵی (۲۰۱۳)، شدا ڕێککەوتنێکی (٥۰)، ساڵی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا کرا. کە تیایدا هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە نەوتی خۆی دەفرۆشێت بە جیهان و لەو ڕێگەیەوە ئابوری هەرێم سەربەخۆ دەکات.

دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر پەرەشتی مەسرور بارزانی، هەرێم دەیەوێت مەلەفی نەوت ڕادەستی عێراق بکات و هەنگاوێک لە تورکیا دوور بکەوێتەوە. کێشەی سەرەکی کابینەکەی مەسرور بارزانی ئەوەیە کە پێشتر نەوتی هەرێم بە ڕێککەوتنێک دراوە بە تورکیا و لە حاڵەتی هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێککەوتنەشدا هەرێم بەبێ زیان قوتاری نابێت. تورکیا لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان پارەیەکی خەیاڵی دەست دەکەوێت و بەشی پێداویستی وڵاتەکەشی لە نەوتی هەرێم بەنرخێکی هەرزان لێهەڵدەگرێت. لەپارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە لایەن تورکیاوە، بڕێکی کەم بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت و پشکی شێریش بەر تورکیا و کۆمپانیا هاوبەشەکانیان دەکەوێت.

لەکۆبونەوەی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەڕونی ئەوە وتراوە کە هەرێم ئامادەیە مەلەفی نەوت لە تورکیا وەربگرێتەوە و ڕادەستی عێراقی بکات، لە بەرامبەر پێدانی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە.
گەڕانەوەی مەلەفی نەوتی هەرێم بۆ بەغدا دەسەڵات و وجودی نێچیرڤان بارزانی لاواز دەکات، هەر بۆیە پێناشێ بە ئاسانی ڕێگە بە ڕادەستکردنی مەلەفەکە بە عێراق بدات. ڕادەستکردنی مەلەفی نەوت بە حکومەتی عێراق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، زامنی بەهێزکردنەوەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی مووچەی هاوڵاتیانە کە تورکیا ئەم بژاردەیەی بە ئاسانی پێ قبووڵ ناکرێت و دەیەوێت بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی بە هەرێمی کوردستان بڵێت دوور کەوتنەوە لە ئێمە هێندە ئاسان نیە کە چاوەڕێی دەکەن.

نوێترین نوسینەکانی ئەمیر مام والی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌