دەست بردن بۆ چاکسازی کارێکی قورسە بەڵام ..

وتار/ 03/07/2020 545 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

دەست بردن بۆ چاکسازی کارێکی قورسە بەڵام ..

سەلیم میراودەلی
دەست بردن بە چاکسازی و بونیاد نانەوەی ئابووری و لێپرسینەوە لەگەندەڵ چیەکان بێ گومان کارێکی قورسە بەڵام مومکینیش نیە ئەوەی ئەو وڵاتەی ئێمەی بەرەو ڕووی قەیران و گرفتی دارای کردۆتەوە نادادپەروەریە
ئاخر کوا ڕەوایە مووچەی دادوەرێکی بەڕێز سێزدە ملیۆن دینار بێ و
کرێکارێکی ژینگە پارێزیش سێ سەدهەزار دینار بێ ،دادپەروەری بەکەسانێک بەڕێوە دەچێت کە لەخەمی ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانیان خۆیاندا دابن
گەر بێت و چاکسازی بکرێ بێگومان لەبەرژەوەندی پلە باڵا و کەسانێکدا نابن کەتا ئەمڕۆش بوونەتە هۆی بار گرانی بەسەر داهاتی گشتیدا
وەکو (ئێدوارد گالیلۆ )
دەڵێت : گرفتی وڵات ئەوەنیە کەپارە نیە بەڵکو گرفتەکە ئەوەیە دزەکان زۆرن .
تەنانەت گەندەڵیشیان بەئاسا کردوە و دەسەڵات لەخزمەت کۆمپانیە نایاسایەکاندادەنێن بۆ سودی خۆیان ئەوکات وڵات بەر و وێرانی و قەیرانی دارا دەبێتەوە کەسیاسیەکان دەبنە بازرگان .

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئەوی ئەو وڵاتەی بەو دەردەبرد بێ پیلانی و نەبوونی سیستەمی دەوڵەتداریە ،ساڵانە لەوەرزی هاوین دا جوتیاران لەبەر ئەوەی بەروبوومیەکانیان بۆ نافرۆشێ و لەوانەش دەیان گرفت هەیە ،نەبوونی  سارکەرەوەی گەورە و نەبوونی کار خانەی شیاو بۆ قدوبەندی و  هەڵگرتنی بۆ کاتی گونجاو تاوەکو  تووشی زەرەر و زیانێکی زۆر نەبن ،بەداخەوە  هیچ لایەنێکیش بیر لەڕێگە چارەی گونجا و ناکەنەوە هەموومان ڕەخنە و گلەیی دەکەین لەکاتێکدا بەوهۆکارەوە وڵاتمان تووشی قەیرانی دارایی بۆتەوە دەبوایە سێکتەری کوشتوکاڵ و گەشتوگوزار کاری گرنگی بۆ بکارابایە تاوەکو ببێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ ڕەخساندنی هەلیکار بۆ بەشێکی هاونیشتیمانیان.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌