خۆش پەڕلەمان: لەسێدارەدان + حەسیر مەیدان = بڕیارە ئاڵتونیەکانی پەڕلەمانی کوردستان

وتار/ 02/07/2020 700 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

خۆش پەڕلەمان: لەسێدارەدان + حەسیر مەیدان = بڕیارە ئاڵتونیەکانی پەڕلەمانی کوردستان

عەلی قەڵادزەیی
کەس  نەڵێ  پەڕلەمانی  کوردستان  دامەزراوەیەکی  ناکارا  و  خەواڵوە  و  هیچ  جێکەوتێکی  ئەرێنی  نیە  لەسەر  شانۆی  ڕووداوە  سیاسی  و  بابەتە  یاساییەکانی  هەرێمی  کوردستان ، مێژووی  دور و  نزیکی  سیاسی  هەرێمی  کوردستان  لە  دوای  ڕاپەڕینەوە  شاهیدی  بۆ  ئەو  ڕاستیە  دەدەن  کە  بەڵێ  ئەم  دامەزراوەیە  هاوشێوەی  پەڕلەمانەکانی  وڵاتانی  هاوچەرخ  ئەمیش  خاوەن  ژمارەیەک  لە  جوڵە  و  هەنگاوی  خۆیەتی  لە  ڕێگەی  ئەداکردنی  ژمارەیەک  لە  پڕۆژەو  بڕیاری  مێژوییەوە ، لێرەدا  مشتێک  لە  خەروارێکی  ئەم  پڕۆژە  نمونەیی  و  بڕیارە  مێژووییانەی  پەرلەمانی  کوردستان  بەکورتی  دەخەمە  ڕوو :
١- پەڕلەمانی  کوردستان  لە  کۆتاییەکانی  خولی  یەکەمی  تەمەنیدا  بڕیاری  لە  سێدارەدانی  بۆ  (کۆسرەت  ڕەسوڵ  عەلی)  جێگری  سکرتێری  گشتی  یەکێتی  دەرکرد ، وەکو  سزادانێک  بۆ  بەشداریکردنی  وەکو  سەرکردەیەکی  دیاری  یەکێتی  لە  شەڕی  ناوخۆی  نێوان  پارتی  و  یەکێتی  لە  میحوەری  هەولێر ، ئەم  بڕیاری  لە  سێدارەدانەی  پەرلەمان  بۆ  ناوبراو  تاکو  خولی  سێیەمیش  هەر  بەرکار  بوو .
٢- لە  خولی  سێیەمی  پەرلەمانی  کوردستان  لە  هۆڵی  پەرلەمانەوە  بڕیاری  فەلاقەکردن  و  حەسیرمەیدان  بۆ  ئەندامێکی  دیاری  پەڕلەمانی  کوردستان  (عەبدوڵای  مەلا  نوری) دەرکرا ، لە  ئەنجامی  جێبەجێکرانی  ئەم  حەسیر  مەیدانەش  ناوبراو  چەند  پەراسویەکی  شکا ، سزاکەش  بە  ئامانجی  تەمێکردنی  و  عاقڵکردنی  ئەم  کاراکتەرەو  هاوڕێکانی  ئەنجامدرا .
٣- ئەم  خولەی  پەرلەمانی  کوردستان  کە  وەک  بڕیاربوو  خولی  چاکسازی  بێت  لە  هەرێمی  کوردستان ، لەم  خولەدا  پەرلەمان  بە  زۆرینەی  دەنگی  ئەندامانی  بڕیاری  هەڵگرتنی  پارێزبەندی  لەسەر  یەکێک  لە  ئەندامانی  پەرلەمان  (سۆران  عومەر)  دەرکرد ، بەمەبەستی  خستنە  ڕووی  ئەو  حەقیقەتەی  کە  بە  سۆران  و  هاوڕێکانی  بگوترێت  کە  پەرلەمان  لەمەودوا  نابێ  دامەزراوەیەک  بێ  بۆ  دەرخستنی  عەیب  و  عارەکانی  حکومەت  و  بەرپرسانی  هەرێم ،  بە  پێچەوانەوە  ئەندامی  پەرلەمان  دەبێ  کاری  لەپێشینەی  بریتی  بێ  لە  پڕۆسەی  جوانکردن  و  کردەی  دەمامککردنی  عەیب  و  عارە  گەورە  و  بچوکەکانی  حکومەتی  هەرێم  و  سیاسیەکانی  کوردستان .
پەرلەمانی  کوردستان  هاوشێوەی  بڕیارە  مێژووییەکانی  ساڵانی  پێشوی  بە  لە  (سێدارەدانی  کۆسرەت  ڕەسوڵ  و  حەسیرمەیدانی  عەبدوڵا  مەلا  نوری  و  هەڵگرتنی  حەسانەی  سەر  سۆران  عومەر) ، خۆزگە  ئەم  دامەزراوەیە  پڕۆژەیەکیشی  دەکرد  بە  ئەجێندەی  کارو  بڕیارەکانی  خۆی  بۆ  ئەوەی  ئەم  بڕیارە  بەنوکی  خامەی  مێژوونوسان  بۆ  ئەم  دامەزراوەیە  وەک  شانازیەک  لەمێژودا  دەنوسرایەوە ، بە  جۆرێک  کە  لەسەر  پرسی  دەستکاریکردن  و  کەمکردنەوەی  موچەی  فەرمانبەرانی  هەرێم  و  بە  دوو  مانگکردنی   موچە  و  دابەشکردنی  موچەی  چلەی  زستان  لە  چلەی  هاویندا  تەنیا  یەک  کۆبونەوەی  تایبەتی  لەسەریان  گرێدەدا  و  تەنیا  گەر  بۆیەکجاریش  بێ  لە  جێگەی  (کۆسرەت  و  عەبدوڵا  و  سۆران) ناوەکان  ئەمجارە  بریاری  محاسەبەکردنی  دوو  سێ  وەزیری  کابینەکەی  برا  گەورەی  دەردەکرد ، بۆ  ئەم  هەنگاوەش  واباشە  هیچ  نەبێ  چاوێک  لەپەرلەمانی  عێڕاق  بکات ، چونکە  کاتێک  حکومەتی  (کازمی) نیەتی  وابوو  کە  موچەی  فەرمانبەرانی  عێڕاق  کەمبکاتەوە ، کەچی  پەڕلەمان  لەوکاتەدا  هاتە  سەر  خەت  و  بەدەرکردنی  بڕیارێک (ستۆپ)ی  بە حکومەتی  کازمی  کرد ، پەرلەمان  لە  جێگەی  پەنا  بردن  بۆ  خیاری  کەمکردنەوەی  موچەی  فەرمانبەران  بەهۆی  کورتهێنانی  بودجەی  عێڕاق  خیاری  دووەمی  بە  قەرزکردنی  دەرەکی  بۆ  پڕکردنەوەی  کورتهێنانەکە  خستەبەردەمی  حکومەتەکەی  کازمی .

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌