یابان چۆن توانی فه‌رهه‌نگی شه‌ڕ بگۆڕێت به‌ ئابوریه‌كی به‌هێز

وتار/ 24/11/2016 858 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

یابان چۆن توانی فه‌رهه‌نگی شه‌ڕ بگۆڕێت به‌ ئابوریه‌كی به‌هێز
وه‌ڵاتی یابان چۆن توانی فه‌رهه‌نگی توند و تیژی و شه‌ڕ بگۆڕێت به‌ پیشه‌سازی و ئابوریه‌كی به‌هێز
 سه‌لیم میراوده‌لی
یابان ئه‌و وڵاته‌ بوو كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی وێران و كاول بوو ته‌نانه‌ت چه‌كی قه‌ده‌غه‌ كراویشی له‌ سه‌ر تاقی كرایه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوشتنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كاول كردن و وێرانكردنی چه‌ندین شار ، وه‌لێ خۆشبه‌ختانه‌ توانی به‌ هاوكاری ڕاوێژكارانی به‌ ئه‌زمون و نیشتیمان په‌روه‌ر له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ مه‌زنه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌نیشتیمانه‌كه‌یان كه‌وتبوو ئه‌ویش له‌ ڕێگای پێشنیارێكی كه‌سێكی به‌ ئه‌زمونی گوندنشین ،. پێیشنیاری كرد وتی ئێمه‌ ناتوانین به‌ چه‌ك و به‌ شه‌ڕ به‌ره‌ و ڕووی داگیر كه‌ران و زلهێزان ببینه‌وه‌ وا باشه‌ له‌ ڕووی پیشه‌ سازی و به‌هێزكردنی ئابوری نیشتیمان ئیراده‌ و هێز بۆ هاونیشتیمانانمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بتوانین ئینتیمای نیشتیمانی بوون بگه‌ڕێنینه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌توانین سه‌ركه‌وتنی سه‌رتاسه‌ری به‌ده‌ستبێنین و ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ و پیشه‌سازی و ئابوریه‌كی به‌هێز به‌دی بێنین ، ئه‌و په‌یامه‌ بۆ سه‌ركرده‌ و سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌ی كورد زۆر به‌سوده‌ ئه‌گه‌ر گوێ بۆ ئامۆژگاریه‌كانی خه‌ڵكانی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا و نیشتیمان په‌روه‌ر ڕابگرن ئێمه‌ی كورد سه‌دان ساڵه‌ به‌هێز و چه‌ك و شه‌ڕ ڕووبه‌ڕووی داگیر كه‌ران وه‌ستاوین به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش ته‌نها چه‌ك بۆته‌ ئه‌وه‌لیه‌تی خه‌باتمان، له‌ دانوستاندن و گفتوگۆدا سه‌ركه‌وتو نه‌بووین ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر مافمان داوه‌ كه‌متر مافمان ستاندوه‌ ، با ئێمه‌ش فه‌رهه‌نگی توند و تیژی بگۆڕین بۆ ئابوریه‌كی به‌هێز و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئینتیمای نیشتیمانی و باوه‌ڕ به‌خۆبوون بۆ هاونیشتیمانان و نه‌وه‌ی نوێ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌