تیرۆری دكتۆر هۆشیار گومان و متمانە

وتار/ 23/11/2016 894 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

تیرۆری دكتۆر هۆشیار گومان و متمانە

 

تیرۆركردنی مەلا هۆشیار لە ناو پایتەخت ، درێژكراوەی هەموو ئەو تیرۆرو كوشتنانەیە كە لە ساڵی 1991ەوە لەم هەرێمە بێدۆزینەوەی بكەرەكانی تێدەپەڕێت ، خوا بكەم ئەمەیان وانەبێت ، هەڵبەت هەندێك لە تیرۆرەكان بكەرەكان دیاریشن بەڵام هەر نادۆزرێنەوە ، ئەوەی كەبۆمن جێی داخ و هەڵوەستەشە ، حزبە كوردیەكان ئەوەندە كاری نەشیاویان كردووە لە گەڵ هەموو كوشتنێكا كومان بۆ ئەوان دەچێت ، دیارە جگە لەوەی متمانەە كردنیش بەوان زۆر لاوازبووەو خۆیشیان هەمیشە لە بارو دۆخی ئاوادا دەستی تۆمەت بۆ یەكتر درێژدەكەن .

لە رابردودا پۆلیس و ئاسایشیش وەك پێویست نەیانتوانیوە دەست لەسەر بكوژان و تۆمەتباران دابنەن بۆیە خەڵك لەوەش بە گومان دەبێت و هێندەی چاوەڕێی سیناریۆی دروستكراو دەكات ، هێندە چاوەڕێی دۆزینەوەی بكوژان ناكات ، ئێ‌ خۆ ڕەنگە خەڵكانێكیش دەستی تۆمەتیان بۆ درێژبكرێت زۆر دوور بن لەو كارەوە ، وەك سیناریۆ جیاجیاكان ، وەك گرتنی دوو كادیرە بێتاوانەكەی كۆمەڵی ئیسلامی ، بەو هیوایەی ئاسایش و پۆلیس ئەمجارە نائومێدمان نەكەن ، بە تایبەت پۆلیس چونكە ئەوە كاری ئەوەو لە رابردوشدا زۆر نا ئومێدیان كردووین .

ئێستا كە مامۆستا هۆشیار تیرۆركراوە وامان لێهاتووە ، دەبێ‌ بڕۆین بە دوای قسەكانی چەند رۆژلەمەو بەریدا بگەڕێین، بزانین چی وتووە، قسەكانی زەرەری بۆ پەزەكان هەبووە ، یان نا ، ئەو قسانەی كێی ئازار داوە ، ئاخر چەند رۆژێكە لە زاری گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتەوە ، رەخنە وەك ئیرهاب و جنێو مامەڵەی لە گەڵ دەكرێت ، من تا وتارەكەی قوباد تاڵەبانیم لە كوردستانی نوێ‌ نەخوێندەوە نەمزانی ئەمانە دەیانەوێ‌ بە چ پێوەرێك رەخنە بنووسرێ‌ ، دەی خۆ قوباد كوڕی مام جەلالە كە پێشەكی بۆ سەگوەڕ نووسیوەو خۆیشی لە بەریتانیاو ئەمەریكا ژیاوە ، بابە دەردە دڵ و توڕەیی و جنێوی كەسی ئاسایی لە فەیس بووك ، یان لە كەناڵێكەوە ناچێتە خانەی رەخنەوە ، رەخنە ئەوەیە كە سەرو سیمای حكومەتە جوانە كەتان دەكوتێتەوە .

تیرۆری مامۆستا هۆشیار وەك هەر تیرۆرێكی تری ئەم هەرێمە ئازار بەخشە ، وەك تیرۆری رەوف ئاكرەیی ، تیرۆرەكانی 1991ی دهۆك ، تیرۆرەكانی هەولێر شاپورو قابیل و ئەوانی تر ، تیرۆرەكانی سلێمانی ئەبو بەكر عەلی شاعیرو ئەوانی تر زنجیرەكە هێشتا نەپساوەو درێژەی هەیە خودا بكەم ئەمە دواتیرۆر بێت كە نابێت ، بەهیوای ئارامی بۆ كەس و كارو خانەوادەكەی .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌