تێڕوانینەکانی ئیحتیلال بۆ ئێمە نامۆ نین

وتار/ 26/06/2020 424 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

تێڕوانینەکانی ئیحتیلال بۆ ئێمە نامۆ نین

دوو هۆکاری گرنگ هەن کە بە درێژایی مێژوو ڕێگر بوە له پێشڤەچونی کوردستان، یەکەمیان قبوڵ نەکردنی یەکتری و خیانەتی ناوخۆی، دووهەمیان دژایەتی نێو دەوڵەتی. بەگشتی وڵاتانی جیهان هەرگیز نەیان ویستوە کورد سەربەخۆ بێت و ببێتە خاوەن کیانێکی سەربەخۆ لەناویاندا بە تایبەت تورکیا و ئێران و عێراق، ڕونتر بڵێین فارس و تورک و عەرەب، ئەوانیش لە کۆندا بە هاوکاری بەریتانیا و لەمڕۆشدا بە هاوکاری ئەمریکا، ڕاستە گەر پێشینەکانمان یەکگرتوو یەک دەست بوایەن دووژمنان هیچیان ‌پێنەدەکرا لە بەرامبەردا، بەڵام لێرەدا زیاتر تیشک ئەخەینە سەر هۆکارە نێودەوڵەتیەکان.

ئینگلیزەکان بەشێخی نەهریان ئەوت شێتێکی دواکەوتوو.
بە شێخ محمودیان ئەوت شەڕخواز و لاسەنگ، کە ڕقی هەستێت دۆو دۆشاو تێکەڵ ئەکات.
بە شێخ احمدی بارزانیان ئەوت شێت و پەتەڕی.
بە سمکۆی شکاکیان ئەوت هەزرە و ناکامڵ و ناسیاسی و ڕقن.
ئێستاش کابرای ئەمریکی بە کورد ئەڵێت ترسنۆک.
هەرچەندە بۆ ئێمە شتێکی نامۆ نیە کە وامان پێ بڵێن چونکە ئەمە یەکەم جار نیەو کۆتایشی نابێت.
عادەتی داگیرکەر وایە هەرکێ دژیان بێت نابوتی ‌ئەکەن و
هەرکەسێکیش دۆستیان بووبێت و بە نەغمەی ئەوان هەڵپەڕیبێت پێیان وتوە ڕۆشنبیر و بەتوانا!
 لەمێژوودا بگەڕێ بەدەر لە گشت خراپەکارییەکان گەلێک پێشک نابرێت کە هێندەی کورد جوامێر و بەشەرەف و بەغیرەت بووبێت و لە پێناو سەربەستی و سەربەخۆییا جەنگابێت، کەچی سەرۆکی ئەمریکا پێمان دەڵێت ترسنۆک، هەرخۆیبوو لە بەرچاوی جیهان وتی کوردەکان شەڕکەری ئازان وەک ئەوەی کورد ئاژەڵ بێت، وەلەو بەدیدی ئەوان ئێمە لە ئاژەڵ زیاتر نین!
لە ژورە تاریکەکاندا کورد ترسنۆکەو لەمیدیادا ئازایە.
ئەمە و شکاندنی پەیمانەکەی کیسنجەر بەرامبەر بە مستەفا بارزانی و دەیانی دیکە سەلمێنەری ئەوەن کە ئەخلاق بونی نیە لە سیاسەتی غەربدا بەرامبەر بە کورد.

ئێمەی کورد ئەبێ بەباشی ئەوە بزانین کە هیچ وڵاتێک دۆستمان نیە، هەر وڵاتێکیش کاری پێمان نەبێت بە بەلاش ناڵێ مەرحەبا.
هەر ئەمریکا بوو نەیهێشت شێخی نەهری دەوڵەتێکی سەربەخۆ دروست بکات، هەر ڕوسیا و بەریتانیا بوون ڕێگر بوون لە میر بەدرخان و شێخ محمود هتد ...،. کە دەولەتێکی سەربەخۆ دروست بکەن.
لێرەدا بە پێویستی ئەزانم ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە تەماشایەکی فرۆشتنمان بکەین بەدەستی ئیحتیلال.

ڕاپەڕینەکەی شێخی نەهری چۆن شکستی هێنا؟
لە ساڵی ۱٨٨۰ شۆڕشی شێخ عوبیداللەی نەهری دەستی پێکرد و لەچەند قۆڵێکەوە دەستیان به هێرش کرد، شێخی نەهری سەرپەرەشتی ئەو قۆڵەی ئەکرد کە دەستبە بەسەراگرتنی ورمێی ئامانج بوو. دوای ئەوەی شێخ نزیک بوەوەو خەریک بوو شارەکە بخاتە دەست کوردەکانەوە و مەودای ململانێکان گەورەتر بکات. لەو کاتەدا ( جۆزێف کاکرن )، ئەندامی کۆمیسێۆنی مژدە بەرانی ئەمریکا، بە بیانوی هێنانە دەرەوەی گاورەکان داوای لە شێخ کرد کە بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر هێرشەکە ڕابگرێت ، بەمەرجێک پێشتر شێخ بەڵێنیدابوو کە گاورەکپارێزراوئەبن، دواتر شێخ بۆماوەی ۲٤ کاتژمێر هێرشەکەی ڕاگرت، لە ئەسڵدا ڕاگرتنی شەڕ بۆ ۲٤ کاتژمێر پیلانی کاکرن و فەرماندەی سوپای ئێران بوو بۆ خافڵاندنی شێخ، لەو ۲٤ کاتژمێرەدا هێزی پشتیوانی ئێرانیەکان گەیشتنە ورمێ و ھێزە ئێرانییەکە لەسەر دەستی ئەفسەرانی ئینگلیز و فەرەنسا و ئیتالیا و نەمسا و ڕووسیا مەشقیان پێ کرابوو توانیان ڕاپەڕینەکە کۆتای پێ بهێنن و سوپای ئێران توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و بکەوێتە راوەدوونانی شۆڕشگێڕانی کورد.
دەیان نموونەی وامان هەیە کە سەلمێنەری ئەوەن کورد دۆستی ڕاستەقینەی نیە بەدەر لەخۆی.
ئەمیر مام والی

نوێترین نوسینەکانی ئەمیر مام والی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌