چونی شاندەکەی هەرێم لەم تەوقیتەدا بۆ شەرعیەتدانە بە دەستکاریکردنی موچە

وتار/ 24/06/2020 523 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

چونی شاندەکەی هەرێم لەم تەوقیتەدا بۆ شەرعیەتدانە بە دەستکاریکردنی موچە

عەلی قەڵادزەیی
چونی  شاندی  دانوستانکاری  هەرێم  بۆ  بەغدا  بە  ئامانجی  چارەسەرکردنی  قەیرانە  هەڵواسراوەکانی  نێوان  هەولێر  و  بەغدا  بەتایبەت  (نەوت  و  پارە) یەکێکە  لە  ڕێگەچارە  عەقڵانیەکانی  سەردەم  و  هەروەها  داخوازیەکی  گشتی  شەقامی  کوردی یە .
بەڵام  سەردانی  شاندەکە  بۆ  بەغدا  بە  سەرۆکایەتی  (قوباد  تاڵەبانی) و  ڕێک  لەم  تەوقیتەدا ، لاموایە  تەڵەزگەیەکی  سیاسی  سیاسیەکانی  کوردە ، بۆیە  مایەی  گەشبینی  نیە ، چونکە  مەبەست  لەسەردانەکە  بەپلەیەک  چارەسەری  دۆسێ  هەڵواسراوەکان  نیە  لەبەر  دوو  فاکتەر :
١- وەک  هەموان  ئەو  حەقیقەتە  باش  دەزانن  کە  ئەمڕۆ  بەغدا  بەدەست  گرفتی  کورتهێنانی  بودجەوە  دەناڵێنێ  بەهۆی  قەیرانی  دابەزینی  نەوت  لەبازارەکانی  جیهان  و  کۆڕۆنا  ڤایرۆسەوە ، بەو  پێیەی  کە  (٪٩٥) ی  بودجەی  عێڕاق  ئەمڕۆ  پشت  بە  فرۆشی  نەوت  دەبەستێ ، ئەم  فاکتەرە  هۆکارە  بۆ  ئەوەی  لە  کۆتایی  مانگی  حوزەیراندابین  و  بەغدا  تاکو  هێشتا  نەیتوانی  بێت  موچەی  ئەم  مانگەی  فەرمانبەران  دابەش  بکات ، بۆیە  ئەگەر  لەمکاتەدا  حکومەتی  کازمی  بەقورسی  بتوانێ  موچەی  فەرمانبەرانی  خۆی  بدات ، ئەوا  لە  مەحاڵ  نزیکە  بتوانێت  لەم  تەوقیتەدا  موچەی  فەرمانبەرانی  هەرێم  مانگانە  بەبەردەوامی  بنێرێ .
سیاسیەکانی  هەرێم  خۆیان  باش  دەرکی  ئەم  حەقیقەتە  دەکەن  بۆیە  بەهۆشیاری  تەواوەوە  ئەم  تەوقیتەیان  هەڵبژاردوە  کە  تیایدا  سەردانی  بەغدا  بکەن ، بۆ  ئەوەی  ئەگەر  کازمی  بە  مەرجەکانی  شاندی  کوردی  ڕازی  نەبوو ، ئەوکاتەی  وەفدەکەی  مامی  بچوک  کە  گەڕایەوە  بۆ  کوردستان  ئەوسا  حکومەتی  هەرێم  تۆپەکە  دەهاوێژێتە  گۆڕەپانی  بەغدا  و  بە  شەقامی  کوردی  دەڵێت  ئەوا  ئێمەین  دانوستان  دەکەین ، بەڵام  چی  بکەین  ئەوە  بەغدایە  دانوستانی  ناوێ ، ئەوکات  لای  حکومەت  دەرگاکە  دەکرێتەوە  بۆ  شەعیەتدان  بە  بڕینی  بەشێک  لە  موچە  و  بە  دوو  مانگ  کردنی  سیستمی  موچەی  فەرمانبەرانی  هەرێم  بە  بیانوی  نەبونی  پارەی  پێویستەوە .
٢- سەرکردایەتی  شاندەکە  ئەمجارەش  هاوشێوەی  جاری  پێشوو  لای  (قوباد  تاڵەبانی) جێگری  سەرۆکی  حکومەتی  هەرێمە ، ئەم  سەرکردایەتی  کردنەش  بەمامی  بچوک  ئەو  حەقیقەتە  دەسەلمێنێ  کە  هەرێم  ئیرادەی  ڕاستەقینەی  چارەسەرکردنی  دۆسێ  هەڵواسراوەکانی  نێوان  هەولێر  و  بەغدای  نیە ، چونکە  لە  ڕاستیدا  ئەمڕۆ  پارتی  حکومەتی  هەرێم  بە  ماڵی  گەورەی  خۆی  دەزانێ  و  خەڵکی  تریش  لە  یەکێتی  و  گۆڕان  بە  میوان ، لەم  سۆنگەوە  بڕیاری  کۆتایی  و  دۆسێی  نەوت  و  پارە  لای  پارتیە  نەک  خەڵکی  تر ، بۆیە  چونی  مامی  بچوک  وەک  ئەزمونی  شاندی  ڕابردوش  نیشانیدا  کە  ئەم  پیاوە  صلاحیەتی  قسەی  یەکەمی  لایە  بەڵام  قسەی  کۆتایی  و  واژۆ  لای  ئەو  نیە ، ئەم  پیاوە  هەر  بۆ  پڕۆسەی  جوانکردنی  فرەیی  لە  وەفدەکان  و  تەواوکردنی  شانۆ  تەواو  نەکراوەکەیە ، بۆیە  واباشتر  بوو  گەر  بۆ  جارێکیش  بێت  ئەو  پیاوەی  خاوەنی  قسەی  یەکەمین  و  کۆتایشە  لەم  حکومەتەدا  ئەویان  سەرکردایەتی  شاندەکەی  هەرێمی  کردبوانە .

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌