کەی بەرنامە و بەڵێنتان وابوو.
وتار/
21/06/2020
552 جار بینراوە
دارا سێكانیانی
کەی بەرنامە و بەڵێنتان وابوو.
لە کوێی دنیادا بوە؟ لەچ ؟ فەرهەنگ و یاسایەکدا بەرچاوتان کەوتوە؟ لەچ؟ ئەزموون و باگراوندێکی فکریەوە فێربوون و هێناوتانە.
ئەبێت دڵسۆزان و خەمخۆران و پسپۆڕان و فەرمانبەرانی ڕاستە قینە باجی بندیوار و مشەخۆروکان بدەن تا کەی، ئامادەنین سنورێک بۆ ئەم ستمە ناڕەوایە دابنێن، پەنا بۆ ستەمی بەناو چاکسازی ستەمکارانەتان ئەبەن،
ئەم هەموو بەڵێن و کۆبونەوەیە و هەڵایەی بەناوی چاکسازی وە ئەکرێت و ئەوترێت، بەداخەوە جورئەتی ئەوەناکەن گرفتەکە چارەسەرکەن، ئامادەنین موچەی بندیوارەکان ببڕن کە، چەندین ساڵە بوونەتە مشەخۆر بەسەر هاوڵاتیانەوە، بە ئاشکرا و بەنایاسایی و بەگەندەڵی مووچە و داهاتی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە ئەدرێت بەو بندیوارانەی کەتەنها بۆ ڕاگرتنی ژمارە و ڕێژەی دەنگەکانیان پارێزگارییان لێ ئەکەن.
هەتا خاوەنی ئەو عەڤڵیەت و لۆژیک و بەرنامەیە بن دڵنیابن ئەم ووڵاتە و ئەزموونەکەی و متمانە و ناو ناوبانگی کوردو کوردستان و ئێستا و داهاتوو مێژوەکەشی ڕەشتر ئەکەن .
ئەگەر سەیرێکی خۆتان بڕیارەکانتان و ئەنجامەکانی وکارەکانتان بکەن ئەزانن لە ماوەی ئەزموونی حوکمڕانیتان چ ستەمێکتان لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران و موچەخۆران کردوە، تا شەڕی ناو خۆ بوو کرتان کاتێک ئاهێک بەبەر خەڵکداهاتەوە دەستان خستە بینەقاقای هاوڵاتیان، لەساڵی ( 2014) تائێستا چیتان بەسەر ژیانی مووچەخۆرانداهێناوە ماوەیەک چارەکە مووچە و ماوەیەک نیوە مووچە ماوەیەک بەپاشەکەوتەوە هەر ساڵێک چەند مانگێکی لێببڕیت و ساڵێک نزیک ببینەوە لەمانگی حەوت تەنها مووچەی مانگی یەک درابێت بە مووچە خۆران .
ئەبێت هاوڵاتیان دڵیان بە کوێ و چی و کام کاری ئەم دەسەڵات و بەرپرسانە خۆشبێت لە ووڵات و هەرێمێکی دەوڵەمەندا .
دارا سێکانیانی
نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی
-
دارا سێكانیانی
06/08/2021
-
دارا سێكانیانی
17/07/2021
-
دارا سێكانیانی
19/05/2021
-
دارا سێكانیانی
06/03/2021
-
دارا سێكانیانی
01/03/2021
-
دارا سێكانیانی
19/10/2020