نەوت بوو یان نەهامەتی

وتار/ 19/06/2020 519 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

نەوت بوو یان نەهامەتی
نەوت بۆ ئەم میللەتە بوە مایەی نەهامەتی، نەگبەتی، ناتەبایی

دارا سێکانیانی 
ئەگەر لە ڕابردوودا بوبوە مایەی شەڕ و وێرانکاری و لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆڵەکانی گەلی کورد و مێرخاسەکانی، ئەمڕۆش بۆتە مایەی قەرزاری و نەهێشتنی متمانەو مایە پوچی و شکستی ئەزموونەکە، ئەوەی کە بوەتە مەتەڵ ئەوەیە نەوت بفرۆشیت و لە سەریشی قەرزاربیت نەک خۆمان بەڵکو ئەو نەوانەشمان کە لەدایک نەبوون ئێستا قەرزارن .
بۆ هەموو دنیا خۆماڵی کردنی نەوت بوە خێرو بەرەکەت و پێشکەوتن و گەشەسەندن کە چی بۆ ئەم میللەتی کوردە بوە مۆتەکەو ژیانی لە هەموان تێکدا ئەویش لەسایەی ئەزموونێکی شکستخواردوودا کە گەل و خاک و خەڵک کرانە ئامراز بۆ پاراستنی ئامانجی حزبی و چەند کەسێکی دیاریکراو .

ئەبێت لە داهاتوودا چۆن شانازی بەم ئەزموونی حوکمڕانیەوەبکرێت، ئەبێت لاپەڕەکانی مێژوو چی تۆمارکەن ، ئەبێت ئەوانەی خۆیان کردە قوربانی ئێستا زیندو ببنەوە ئەبێت بڵێن چیمان کردوو چی ڕوویدا و بەرهەمەکەی چیبوو ؟
لەکاتێکدا خودی نەوت نەک هەرتاوانی نیە بەڵکو بەخششێکی خواییە بۆ گەل بەڵام کارەکتەری نەشیاو لەبری ووزە و هێزو دەستمایە، کردیانە ئاگروو ئێستاو داهاتوو ڕابردوویان پێوەسووتاند.

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌