ئایینی زه‌رده‌شتیی و شوناسی كورد یان كوردایه‌تیی
وتار/
22/11/2016
914 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
ئایینی زه‌رده‌شتیی و شوناسی كورد یان كوردایه‌تیی
عه‌لی سیرینی
پێشه‌كیی
دوای ئه‌و گۆڕانكاریه گه‌وره‌یه‌ی به سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا
هات، وه‌ك ئه‌نجامێك بۆ ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی، گه‌ڕان به دوای شوناسی ناسیۆنالیی
و زه‌قكردنه‌وه‌ی، له نێو میلله‌تانی ناوچه‌كه سه‌ری هه‌ڵدا و خێرا بوو به دیارده.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش، هه‌ندێك توخمی هاوڕه‌نگی هه‌ستپێكراوی له خۆ گرت، كه له نێو
میلله‌تانی جیای ناوچه‌كه كاری له سه‌ر كرا‌و، بوو به ئامرازێكی هاوبه‌ش له نێو
بزوتنه‌وه ناسیۆنالییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌م هاوبه‌شییه‌ش وه‌ك سروشتێك بۆ ڕێڕه‌وی
ڕووداوه‌كان، نمایش و شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی وه‌ده‌ست هێنا. یه‌كێك له‌م
توخمانه، كه تا ئێستاش هاوبه‌شه له نێو پێكهاته ناسیۆنالییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات،
وه‌ك فارس و عه‌ره‌ب و تورك و كورد و...هتد؛ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كه‌لتوور و مێژووی
پێش ئیسلام 1 . بۆ نمونه، لای فارسه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشینانی په‌هله‌ویی و
زه‌رده‌شتیی و ده‌وڵه‌تی فارس، بوو به ئامراز و خولیا‌و جیهانبینیی هاوچه‌رخییان؛
وه‌ك شوناس بۆ ناسیۆنالیزمی فارسیی هاوچه‌رخ. لای تورك، ئه‌تاتۆرك، چه‌مكی نوێی مۆدێرنیزم
و به ئه‌وروپیبوون و هه‌ندێك توخمی پێشینانی توركی كرد به ده‌ستوری نوێی ده‌وڵه‌ت
و تاكه‌كان. لای عه‌ره‌بیش، وێڕای خۆ دزینه‌وه‌و دوور گرتن له ئیسلام، ئه‌و كه‌لتووره‌ی
كه ڕه‌نگێكی ئیسلامیی پێوه نه‌بوو، به تێكه‌ڵكردن له گه‌ڵ بیر و بۆچوونی ڕۆژئاوایی
وه‌ك ڕه‌نگێكی نوێ كرا به سه‌ر سیمای شوناسی عه‌ره‌ب2. ئیتر له‌م نێوه، له سه‌ر ئاستی شوناس و سیاسه‌ت
و ده‌وڵه‌ت، هه‌وڵی ئیسلام به خه‌ڵكی نامۆ كردن په‌ره‌ی سه‌ند. له هه‌ندێك وڵاتیش،
فوو كرا به هه‌وه‌سی خه‌ڵكدا، بۆ هاندان و هه‌ڵنانیان به‌ره‌وه هه‌ڵكه‌ندنی مێژووی
كۆنی وه‌ك فیرعه‌ونییه‌كان له میسر، بابلیی و ئاشوریی له عێراق و سوریا، فینیقیی
له لوبنان و تونس ...هتد. ئه‌مه‌یان وه‌ك زه‌مینه خۆشكردن بوو، بۆ دوور كه‌وتنه‌وه
له ئیسلام. له نێو كوردیش به هه‌مان شێوه. به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندێكی تریشی بۆ زیاد
كرا وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێو هه‌ندێك نێوه‌ندی فارس باو بوو، یان له ژێر كاریگه‌ریی
فارس، ناسیۆنالیی كوردیش ده‌ستی كرد به ده‌هۆڵ كوتینی "ئیسلام وه‌ك دینێكی
داگیركه‌ر و بێگانه"، به مه‌به‌ستی دروستكردنی شوناسێكی ناسیۆنالیی "بێ
گه‌رد"ی دوور له ئیسلام (به پێی ئه‌م بۆ چوونه، شوناسی كوردبوون ده‌بێ خاڵی
بێت له ئیسلام، چونكه ئیسلام دینی بێگانه‌یه‌و به زۆر فه‌ڕز كراوه به سه‌ر
كورد!). لێره‌شدا، كورد له گه‌ڵ فارس و ئازه‌ریی و میلله‌تانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران،
هاوبه‌شه، بۆ گه‌ڕان و وه‌خۆ گرتنی زه‌رده‌شتیی وه‌ك ئایینی نه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كورد ته‌نها نیه، له لاف لێدان به موڵكییه‌تی زه‌رده‌شتیی
وه‌ك پێشینانێكی بێگه‌ردی كورد!
ئه‌م ڕێڕه‌وه، كه وه‌ك ئامێزێك وابوو له‌م 100 ساڵه‌ی
دواییه بۆ بزوتنه‌وه ناسیۆنالییه‌كان، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕاده‌ستی فه‌وزا،
ئاشوب، شه‌ڕ، ون بوون، له‌ناو چوون و لاوازیی كرد. تا ئێستاش میلله‌تانی ناوچه به
ئاكامه‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره
له‌م وتاره‌دا، سێ خاڵ باس ده‌كه‌م، به مه‌به‌ستی شرۆڤه‌كردنی
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م خۆ هه‌ڵنانه مایه پوچه‌ی پێی ده‌گوترێ "گه‌ڕانه‌وه بۆ
زه‌رده‌شتیی"، یان ڕۆ چوون به‌ره‌و كه‌لتووری پێشی ئیسلام، چۆن و بۆچی سه‌ری
هه‌ڵدا. له خاڵی یه‌كه‌م، تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
گرته‌وه، له نێویشیدا كورد، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا به سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتدا
زاڵبوون. لێره‌دا، ئه‌م هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م بار و دۆخه، بێ‌تاوان نیه له فیت
و پلانی ده‌ره‌كیی و كاریگه‌رییه‌كانی. له به‌شی دووه‌مدا، ئه‌و كه‌لێن و سستییانه‌ی
كه تیایاندا بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌مومژاویی به‌ره‌و زه‌رده‌شتیی له نێو
كورددا هاته كایه‌وه شی ده‌كه‌مه‌وه‌و، باسی هۆكاره‌كانی ده‌كه‌م. له كۆتاییدا،
په‌یوه‌ندی پێكهاته‌كانی كورد به زه‌رده‌شتیی و ئاكامه‌كانی ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمه
تاوتوو ده‌كه‌م، كه له كۆی بۆچوونی ئه‌م وتاره‌دا، جگه له قوڕسكردنی باری كاره‌سات
بۆ سه‌ر كورد شتێكی تری لێوه نافامرێت.
سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتێكی گشتیی بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له ئیسلام
سه‌د ساڵ زیاتره ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتووه‌ته
ژێر داگیركردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه. ئه‌م داگیر كردنه فره ڕه‌هه‌نده، سیمای هه‌ره
دیاری هه‌یمه‌نه‌یه‌كی گشتگیره له بواره‌كانی ژیان و گرنگرتینیشیان له بواری ڕۆشنبیریی
و هزریی و سیاسییه. به‌ڵام له‌م داگیر كردنه ترسناكتر ئه‌وه‌یه، كه زۆر پێش ئه‌م
مێژووه، ناوچه‌ی ئێمه، له نێویشیدا كوردستان، ڕوو به ڕووی دزه‌كردن و هێرشی ڕۆژئاوا
هاتووه. ئه‌م دزه‌كردن و هێرشكردنه له ڕه‌نگی هزر، ڕۆشنگه‌ریی، نوێخوازیی،
ئازادیی و چاكسازیی و پێشكه‌وتن خۆی نمایش كردووه 3. ئه‌م نمایشه له زۆر شه‌پۆل و ڕه‌وتدا خۆی بینیوه
وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ته‌بشیر به مسیحییه‌ت، ڕۆژهه‌ڵاتناسیی، ڕۆشنبیریی هاوته‌ریب له
گه‌ڵ كۆلۆنیالیزم... هتد 4. لێره‌دا، هه‌ر
شتێك بوو بێت به مایه‌ی دژایه‌تیی كردنی یان لاوازكردنی ئیسلام، به شێوازێك پێشكه‌شی
كورد كراوه، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵك. له‌م
ئاسته‌شدا، ماركسیزم، بزوتنه‌وه‌ی ته‌بشیریی، ڕۆشنگه‌ریی، دیموكراسیی، لیبڕالیزم،
مۆدێرنیزم و زه‌ره‌ده‌شتیی و ...هتد هه‌مان ئامێر و هۆكارن، بۆ هه‌مان ئامانج به‌كار
دێن؛ ئه‌ویش له خشته بردنی گه‌لانی مسوڵمانه و پاڵنانیانه به‌ره‌و زیاتر نامۆ
بوون له ئیسلام 5. لێره‌شدا سه‌یر نیه،
ماركسییه‌كانی دوێنێ سه‌رچۆپی دیموكراسیی و لیبڕالیزم بگرنه ده‌ست، له زه‌ماوه‌ندی
گوایه فه‌رمووكردن له گه‌لانی ئێمه بۆ سیستمی دیموكراسیی و لیبڕال! نه‌ك هه‌ر
ئه‌مه، به‌ڵكو بێ باوه‌ڕان (مولحد) یان ماركسییه‌كان ئه‌وا به به‌ر چاومان ده‌بنه
پیاوی ئایینی ئاینێكی نامۆی پێشینانێكی دوور، كه ئێستا ته‌واو نامۆیه به كورد،
گوایه ئه‌م "ئایینه ئاینێكی كوردییه". ته‌نانه‌ت، هه‌ر له نێو خودی ئیسلامدا، چه‌ندین
جار بزوتنه‌وه‌ی نامۆ و سه‌یر دروست كراوه، یان زه‌مینه‌و یارمه‌تی بۆ ڕه‌خساوه،
چونكه فه‌وزاو و ئاشوبی له نێو ڕیزی میلله‌تی مسوڵمان دروستكردووه. بۆ نمونه
له سه‌ر ئاستی كوردستان، له ساڵی 1991ه‌وه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هه‌موو
شێوه پشتگیری كرد له سه‌ید مسته‌فا به‌رزنجی كه بانگه‌وازیی مه‌هدیی بوونی ده‌كرد،
سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ و نامۆی ده‌ستپێكرد كه ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو سه‌ری
تیادا چوو. زۆرێكی تر له جم و جۆڵ و هه‌ڵلاو
به‌زمی جیا، له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه یارمه‌تی و كار ئاسانی بۆ كراوه
چونكه دژ به ئیسلام بووه. كه‌واته هێزێكی ناوه‌كیی هه‌یه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
ڕه‌هه‌ندی بێگانه‌یه، ئه‌مڕۆ له وڵاتانی ئێمه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و پاره‌یه، ده‌یه‌وێ
هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك، هه‌ر هزرێك، هه‌ر بانگه‌وازێك به‌كار بێنێت دژ به ئیسلام،
ئه‌گه‌ر چی ناكۆكیش بن له گه‌ڵ یه‌ك، وه‌كو بۆ نمونه، پشتگیریی كردنی ماركسیزم،
ته‌بشیری مه‌سیحیی، زه‌رده‌شتیی و ده‌عوای مه‌هدییه‌ت له یه‌ك كاتدا. لێره‌شدا سه‌یر نیه، كه بازاڕێك كراوه‌ته‌وه،
تیایدا نوسه‌رۆچكه ی بێ به‌هره، به‌ناو كتێب، دژی ئیسلام ده‌نوسن، چونكه ئه‌مه
كاڵای خوازراوه له ڕۆژئاوا و خه‌ڵاتی له سه‌ر ده‌به‌خشرێته‌وه. شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره
كه ڕۆژئاوا پتشگیریی هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بتوانێـت جیهانی ئیسلام توشی
قه‌یران بكات، یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه بتوانێت سه‌ر ئێشه‌و گرفتی بۆ دروست
بكات. له‌م گۆشه‌یه‌دا، سه‌ر هه‌ڵدانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئایینی زه‌رده‌شتیی له ژێر
باڵی ده‌سته‌ڵاتێك ته‌واو خۆی ڕا ده‌ستی ڕۆژئاوا كردووه خه‌ریكه په‌ره ده‌ستێنێ.
له هه‌مان كاتدا ڕۆژئاوا هه‌یمه‌نه‌ی به سه‌ر ناوچه‌كه كردووه، ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمه‌ی
زه‌رده‌شتیی په‌یوه‌ندیی به شوناس و به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه نیه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی
به لێكۆڵینه‌وه‌و زانسته‌وه نیه، به‌ڵكو جم و جۆڵێكه ئاڕاسته كراوه دژ به ئیسلام
و هیچی تر.
نمونه‌ی ئه‌م دژایه‌تیكردنه بۆ ئیسلام حاشا هه‌ڵنه‌گره.
به‌ڵام هه‌ر له‌م سیاقه‌دا ده‌توانین ئاماژه به مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی بده‌ین
كه په‌یوه‌سته به ناوه‌ڕۆكی ئیسلام و زه‌رده‌شتیی و هه‌ڵوێستی به‌ناو عه‌لمانیی
و ناسیۆنالیی كورد و له‌ولاوه‌ش لافیته بریقه‌داره‌كانی ڕۆژئاوا. سه‌د ساڵ زیاتره،
جگه له یه‌ك دوو شوێنێ ئاڵۆز نه‌بێـت، له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه ئیسلام حوكمی پێناكرێت.
كه‌واته به گشتیی له وڵاتانی مسوڵمان، حوكم به شه‌ریعه‌تكردن ڕاگیراوه. كه‌چی
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستییان به‌رده‌وام، به هۆكار و بێ هۆكار دژی ئیسلامه، هه‌ر چه‌نده
خۆیان غه‌ڕقی تاوان و تیرۆرن، كه‌چی ڕه‌خنه‌یان له شه‌ریعه‌ت هه‌میشه نمونه‌ی ده‌ست
بڕینی دزی له خۆ گرتووه، گوایه ئه‌مه ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌قێكی تیۆریش بێت و كار
كردن پێی وه‌ستا بێت، به‌ڵام هێشتان به تیرۆر و تۆقاندن حسێبه. كه‌چی له به‌رامبه‌ردا، ئه‌و حوكمه سه‌رسوڕهێنه‌ر
و عاجباتییانه‌ی زه‌رده‌شتیی وه‌ك "بۆ پاك بوونه‌وه له گوناهه‌كان پێویسته
مرۆڤ له گه‌ڵ دایك و خوشكی خۆی جووت ببێت" و زۆر تاوانی تری قێزه‌ون و نامۆ
به كورد و مرۆڤایه‌تیی، لای ئه‌وانه‌ی به ناوی مافی مرۆڤ و كوردایه‌تیی ڕه‌خنه
له ئیسلام ده‌گرن، هیچ باس و خواسێكی له سه‌ر نیه. لێره‌دا ده‌بێ ئاگاداری سیاقێكی گشتیی بین كه
تیایدا هه‌موو جم و جۆڵێك و بزوتنه‌وه‌یه‌ك دژ به ئیسلام بێت پشتگیری لێده‌كرێـت
له نێو دوو چیندا: یه‌كه‌میان چینی ده‌سته‌ڵات كه چینێكی نه‌فام و ملكه‌چ و چاو
شۆڕه، به‌رامبه‌ر به هێزه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێك هێزی هه‌رێمیی،
كه له ڕووی زمان و كه‌لتوور و مه‌زهه‌ب له گه‌ڵ كورددا ته‌واو جیان. دووه‌میش
ئه‌و چینه‌ی كه پێی ده‌ڵێن "ڕۆشنبیر" و له دوو گواندا شیری خواردووه‌ته‌وه،
له گوانی نه‌فامیی و بوغز دژ به ئیسلام، ئنجاش له گوانی ماركسیزم و بێ باوه‌ڕیی
كه سه‌ره‌تا وه‌ك مۆدێلێك هاته نێو میلله‌ت، دواتر بوو به ڕه‌وتێكی هه‌ڕاجكرن بۆ
چینی یه‌كه‌م (ده‌سته‌ڵاتدار)، كه پاره ده‌خاته ده‌خیله‌ی سه‌ری ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیرانه،
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئیسلام. هه‌ر ئه‌م دوو چینه‌شن زۆربه‌ی
میدیایان له ده‌سته‌و شانۆگه‌رییه‌كی كزی خۆ ده‌رخستنی چه‌ند كه‌سێكی بێ ئاست،
گوایه گه‌ڕاونه‌ته‌وه "ئایینی كورد"، واته زه‌رده‌شتیی كه جێگای بایه‌خ
نیه، به‌ڵام ئه‌م میدیایه زه‌قی ده‌كاته‌وه بۆ مه‌رامی تایبه‌ت ئه‌ویش لێدانی ئیسلامه.
كه‌واته ئه‌م جۆره جم و جۆڵانه هه‌ڵقوڵاوی كوردایه‌تیی و دڵسۆزیی نیه بۆ كورد،
به‌ڵكو چه‌ند مه‌رامێكی له دواوه‌یه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك ڕوونه.
ئه‌وكه‌لێنانه‌ی بیرۆكه‌ی "گوایه گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و
زه‌رده‌شتیی" تیادا سه‌ری هه‌ڵدا
دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی (كه بێ گومان ده‌وڵه‌تی
كوردیشه شان به شانی تورك)، فه‌وزاو ئاشوبێكی زۆر ناوچه‌ی ئێمه‌ی گرته‌وه، ڕۆژ
له دوای ڕۆژ كه‌لێن و درزی زۆر كه‌وتنه نێو ژیانی میلله‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه. هه‌یمه‌نه‌كردنی
ڕۆژئاوا، ئه‌م كه‌لێن و درزانه‌ی زیاتر فراوان كرد و زه‌مینه‌ی له باری ڕه‌خساند
بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌ی نامۆ و سه‌یر، جێگایان ببێته‌وه‌و به‌ڵكو ببنه باڵا
ده‌ست له نێو گه‌لانی مسوڵمان. یه‌كێك له ترسناكترین ئه‌م ڕه‌وت و بزوتنه‌وانه،
ڕه‌وت و بزوتنه‌وه‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی بوو) كه بناغه‌ی نامۆكردنی گه‌لانی
مسوڵمان بوو به ئیسلام. ئه‌م بناغه ژه‌هراوییه بووه هۆی په‌رته‌واز بوونی گه‌لانی
ئێمه‌و به شێوازێكی مه‌نهه‌جییانه‌و پلان بۆ دارێژڕاو بوغز و كینه‌و دوو به‌ره‌كیی
كه‌وته نێو پێكهاته‌ی میلله‌تی مسوڵمان (یان میلله‌تی عوسمانیی: كورد، تورك، عه‌ره‌ب
و...هتد). سه‌دای ئه‌م ڕه‌وت و بزوتنه‌وه
گه‌یشته كوردستانیش، له ڕێگای چه‌ند به‌ناو ڕۆشنبیرێك كه خاڵیی بوون له په‌یوه‌ندیی
به ڕه‌سه‌نایه‌تیی و سه‌رچاوه‌كانی ڕۆشنبیریی و مه‌عریفه‌ی میلله‌تی ئێمه.
هاوكات، به شێوازێكی ته‌واو ملكه‌چ و خۆ به كه‌م زان بوون به‌رامبه‌ر به پیاوانی
ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسیی كه دار و ده‌سته‌ی كۆلۆنیالیزم بوون. ئه‌م جۆره له به‌ناو ڕۆشنبیر، كه‌وته دوای
ئه‌و ده‌نگ و سه‌دایانه‌ی بوون به شتێكی باو له سه‌رده‌می دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی
عوسمانیی، كه له دوو توێی به ڕۆژئاوایی بوون (یان ئه‌وروپیی بوون) خۆی بینییه‌وه.
وڵاتانی ڕۆژئاواش، به تایبه‌تی به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا، هه‌میشه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
دژایه‌تیی ئیسلامی‌یان ده‌كرد و ده‌یان ویست هه‌ر جم و جۆڵێك بیه‌وێ په‌رته‌وازه‌ی
مسوڵمانان به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی یه‌كبووندا بباته‌وه، وه‌كوگه‌ڕانه‌وه بۆ نێو
باوه‌شی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت، له بار ببرێت؛ له هه‌مان كاتدا، هانی ئه‌و بیرۆچكه‌و
بانگه‌وازه به‌تاڵ و پوچانه‌یان ده‌دا، كه كورد و گه‌لانی تر له ئیسلام نامۆ ده‌كات،
وه‌ك بۆ نمونه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی ده‌ڵێ زه‌رده‌شتیی ئایینی نه‌ته‌وه‌ی كورده.
لێره‌دا، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی هه‌رێمیی پاشایه‌تیی، پاشكۆ
بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، بوو به دیارده‌و، له توركیاش ئه‌تاتۆرك سیستمی كۆماریی عه‌لمانیی
به زۆر و زۆرداریی چه‌سپاند، هێواش هێواش جه‌نگ و ململانێی ناسیۆنالیی و تائیفه‌گه‌ریی
په‌ره‌ی سه‌ند و زیاتر به‌ره‌و ڕێگایه‌كی قوفڵدراو گلۆر ده‌بوونه‌وه، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی
زیاترییان لێده‌كه‌وته‌وه. بێگومان له ڕه‌وشێكی
ئاوادا، كاتێك ته‌نانه‌ت كه‌لتوور و مێژووی كۆنیش له نێوان ئه‌م پێكهاته
دوژمندارانه به‌شكران و شه‌ڕی له سه‌ر كرا، بانگه‌وازی له شێوه‌ی ئایا میراتی پێش
ئیسلام (وه‌ك زه‌رده‌شتیی) هی كورده یان هی فارسه، بووه جێگای گرنگی پێدانی نه‌وه
نوێیه‌كان، كه ئه‌مه‌یان به به‌شێك له فه‌خر و شانازیی و شوناسی نه‌ته‌وه حسێب
كرد، بێ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یكی مه‌عریفی ده‌وڵه‌مه‌ندییان هه‌بێت تا بزانن چۆن مامه‌ڵه
له گه‌ڵ ئه‌م بانگه‌وازانه ده‌كه‌ن، یان چۆن له پلانه ترسناكه‌كانی پشته‌وه‌ی
تێبگه‌ن. له به‌ر ئه‌وه، درزی هه‌ره گه‌وره كه تیایدا ئه‌م جۆره بانگه‌وازانه،
كه له چه‌شنی په‌تا و ڤایرۆسن بۆ ڕۆحی میلله‌تانی هاوچه‌رخی ئێمه، ڕوخانی شیرازه‌ی
ئیسلام بوو، كه بۆ ماوه‌ی 13 سه‌ده، شوناس و په‌یوه‌ندیی و شارستانییه‌كی گونجاو
و هاوبه‌شی له نێو میلله‌تانی جیای ناوچه‌ی ئێمه دروست كردبوو، كه تیایدا به هیچ شێوه زوڵم له شوناسی كورد
نه‌كراوه، به‌ڵكو خودی شوناس و میراتی نوسراوی كورد ده‌ستكردی ئه‌م ئیسلامه‌یه،
كه كه‌سایه‌تی و شوناسی كوردی پاراست. له‌م میانه‌شدا، ئه‌و زوڵمه‌ی له كورد
كرا، له سه‌ر ده‌ستی ناسیۆنالیزمی عه‌لمانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس، هۆكارێكه بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كوردی دابڕاو له مه‌عریفه‌و سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی زانین
له نێو گه‌لی كورددا، هه‌ست بكه‌ن كه فیعله‌ن ئایینێكی وه‌كو زه‌ره‌ده‌شتیی، ئایینێكی
كوردییه‌و ده‌كرێ كورد یه‌ك بخات. ئه‌مه‌یان كاره‌ساتێكی چه‌ند سه‌ره، كه‌مترینییان
بێ ئاگاییه، كه ئایینێكی سه‌رده‌مه پێشینه‌كانی مێژوو چۆن ده‌توانێت له نێو ئه‌م
هه‌موو ته‌عقیداته‌ی دونیای هاوچه‌رخ، میلله‌تێكی په‌رته‌وازه‌ی وه‌ك كورد یه‌كبخات؟!
ئه‌مه ته‌نها هه‌ژاریی نیه له زانین و مه‌عریفه‌ت، به‌ڵكو هه‌ندێك مه‌رامی نزم
و بچوكیشی له پشته‌وه‌یه، كه تیایدا، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی په‌ڕگیر، ده‌یانه‌وێ
پێگه‌یك و ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆیان حاسڵ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌وڵه دژ به به‌رژه‌وه‌ندی
گشتیی كوردیش بێت.
په‌یوه‌ندی كورد به زه‌رده‌شتییه‌وه چیه؟
كوردیش وه‌ك زۆربه‌ی میلله‌تانی دونیا، پێشینه‌یه‌كی تێكه‌ڵی
هه‌یه له ڕه‌گه‌ز و چین و توێژ. واته
شتێك نیه پێی بگوترێت ڕه‌گه‌زێكی كوردی بێ هاوتاو بێ گه‌رد، كه وابكات هه‌رچی
كورد هه‌یه، له هه‌مان توخم و له هه‌مان خوێن و له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه سه‌ری
هه‌ڵدابێت و هاتبێته بوونه‌وه. خوێندنه‌وه‌ی پێشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مین زه‌كی به‌گ
(پوخته‌یه‌كی مێژووی كورد و كوردستان)، به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌خات كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی
له نێو جوگرافیای كوردستانی ئێستا ده‌ژیان، تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوون له ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌و
چین و توێژ و ئایینی جیا. لێره‌دا، له هیچ
سه‌رده‌مێكدا، زه‌رده‌شتیی نه‌ك هه‌ر ئایینی هه‌موو كورد نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت
له هه‌ندێك شوێن به زۆر و به خوێن به سه‌ر كورددا فه‌ڕز كراوه. میدییه‌كان كه یه‌كێكن له‌و گروپانه‌ی كورد پێكده‌هێنن،
یان به باپیرانی كورد حسێبن، زه‌رده‌شتیی نه‌بوون، به‌ڵكو خوداوه‌ندی جۆراوجۆریان
هه‌بووه وه‌كو عه‌شتار، خۆر و بێل-مه‌تاتی. له‌مه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه كه كۆڕشی گه‌وره، یه‌كه‌م پاشای هاخامه‌نیش
بووه‌و له ساڵی 550 پ.ز ده‌وڵه‌تی میدیای ڕوخاندووه، یه‌كه‌م ئاهورامازدا په‌رست
بووه له مێژوودا، له هه‌مه‌دان (پایته‌ختی میدییه‌كان) و له هه‌ولێر قه‌تڵ و
عامی میلله‌تی میدیای كردووه‌و ڕۆڵه‌كانی ته‌فروتونا كردوون و به ئیفتیخاره‌وه
باس له بڕینی لوت و گوێ و سه‌ری میدییه‌كان ده‌كات. كه‌واته، گه‌ر چه‌ند خه‌ڵكێكی كه‌میش له‌و پێكهاتانه‌ی
كوردستانی سه‌رده‌مانی پێشوو، شوێنه‌كه‌وتووی زه‌رده‌شتیی بووبن، ئه‌وا له ژێر زه‌بر
و زه‌نگی ئه‌خمینییه‌كان و ده‌وڵه‌ته فارسییه‌كانی دواتر، ئه‌م ئایینه به زه‌بری
شمشێر و خوێن فه‌ڕز كراوه. به‌ڵام زۆرینه‌ی پێكهاته‌كانی كورد زه‌رده‌شتیی نه‌بوون
و ئه‌م ئایینه پێیان نامۆ بووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م چه‌ند كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ
له كوردستان ده‌یانه‌وێ ببنه زه‌رده‌شتیی، كه‌وتوونه‌ته نێو كۆمیدیایه‌كی سه‌یر
كه بۆ تێگه‌یشتن له نوسینه‌كانی زه‌رده‌شتیی، په‌نا ببه‌نه به‌ر ئاغاكانییان له
نێو فارس یان دوور تر له هیندستان، كه ئه‌م ئایینه تیایدا سه‌رده‌مانێك به زه‌بری
شمشێر گه‌شه‌ی كردووه. كه‌واته ده‌بێ بزانین كه ئه‌م ئایینه واته زه‌رده‌شتیی،
ته‌واو نامۆیه به میلله‌تی كورد و هه‌وڵدان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی له نێو
كوردستان، دوور نیه پلانێكی ژه‌هراویی بێت دژ به كورد، بۆ زیاتر دووبه‌ره‌كیی
خستنه‌وه‌و گه‌ڕدانی فیتنه‌و ئاشوب. ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌رێمیش، كه 25 ساڵه
قڕان و خاپوری كورد و كوردستان ده‌كات، سه‌ری بۆ ئه‌م به‌زمانه ده‌خورێ و به هه‌موو
شێوه یارمه‌تی ده‌دات، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و مه‌شغولكردنییان به شتی لاوه‌كییه‌وه،
تا له ئاقار زوڵم و سته‌می خۆی لا به‌لایان ببات. ئه‌م به‌ناو ئایینه‌ش زه‌مینه‌ی
له باری نیه له نێو گه‌لی كورددا، كه هۆشیارییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له ئاقار
ئه‌م به‌زم و ڕه‌زمانه. له ئاكام، له‌وانه‌یه چه‌ند كه‌سێكی بێ هیواو كۆنه
ماركسیی، یان گومڕا له نێو بێ هوده‌یی ئیلحاددا، تا ماوه‌یه‌ك به‌م به‌زمه‌ی زه‌رده‌شتیی
بوون بگیرسێنه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا، وه‌ك گروپێكی لاپه‌ڕگه‌و په‌ڕگیر و نامۆ
ده‌مێننه‌وه‌و خه‌رمانیان ده‌بێته پوشی با بردوو.
ده‌ره‌نجام
له‌م وتاره‌دا، شرۆڤه‌ی هه‌ندێك هۆكاری سه‌ره‌كیم كرد،
كه بوونه‌ته زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بانگه‌وازه نامۆیانه‌ی داوا له میلله‌تانی
ناوچه‌ی ئێمه ده‌كات، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كه‌لتوری پێشی ئیسلام. ئنجا باسی ئه‌و
درز و كه‌لێنانه‌م كرد، كه له دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی دروستبوون و بوونه
هۆی ئه‌وه‌ی، ئه‌م جۆره جم و جۆڵ و بزوتنه‌وانه، بتوانن په‌ره بستێنن و له ژینگه‌یه‌كی
بارگاویی به پلان و كۆست و كاره‌سات، به‌رده‌وامی به خۆیان بده‌ن. له كۆتاییشدا،
به ئاماژه‌دان به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و ڕێك و پێك له لێكۆڵینه‌وه‌ی
بابه‌تییانه‌و زانستییانه، چه‌پكێك له به‌ڵگه‌م پێشكه‌ش كرد، كه پێكهاته‌كانی
كورد له كۆنه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییان به زه‌رده‌شتیی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌م ئایینه
له لایه‌ن دوژمنانییانه‌وه به زه‌بری شمشێر و خوێن ڕشتن، به سه‌ر چه‌ند پانتایه‌كی
كه‌م فه‌ڕز كراوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردستان لێی دوور بوون و پێیان
نامۆ بووه.
ئه‌م بابه‌ته له مانگی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی 2016ی
زایینیی نوسراوه.
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018