گەڕانەوە بۆ عەشیرەتگەری بۆچی دەگەڕێتەوه‌

وتار/ 15/06/2020 687 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

گەڕانەوە بۆ عەشیرەتگەری بۆچی دەگەڕێتەوه‌

سەلیم میراودەلی
سەدەی بیستەم سەدەی کرانەوە و گەیاندن و پیشەسازی بونیادنانەوەی ژیانێکی نوێ بوو، لەو سەدەیەدا دەروازەیەکی گەورە بەڕووی کوردیش کرایەوە لەوانە بەدەیان حیزب و ڕێکخراو و ڕۆشنامە و ڕادیۆ و تیڤی دروست بوون ، بەڵام بەداخەوە ئەو هەمووە هۆکاڕە نەبووە هۆی، دروستبوونی دەوڵەتێکی شارستانی و دەستبەردای عەشیرەتگەری نەبوون، تەنانەت زۆربەی سکرتێر و سەرۆک پارت و ڕێکخراوەکان کوڕە شێخ و ئاغا و ناودارەکان بوون ، ئەوە نەک هەر کۆمەڵگایان نەگۆڕی بەڵکو خۆشیان پێ نەگۆڕا تا ئەمڕۆش خەڵکی کوردستان هانا بۆ عەشیرەت و تیرەکەی دەبات تاوەکو لەوێدا هێزی خۆی ببینێتەوە تەنانەت ساڵانە بڕە پارەیەکی باش بۆ ڤیستیڤاڵی هۆز و عەشیرەت سەرف دەکرێت دەبێتە ڕێکلامێکیش بۆ هەڵبژاردن و حیزبە گەورەکان بە دڵنیایەوە ئەگەر هاونیشتیمانی هەست بەوە بکە کە ئەو دەوڵەتە حکومڕانیەکی شارستانیەکی ئینتیمای نیشتیمانی بوونی بەهێزتر دەبێ و خۆی لەناو ئەو سیستەمەدا دەبینێتەوە ،کە مافەکانی تێدا پارێزراو بێت ، لێرەدا پەنجە دەخەمە سەر برینەکان تووەکو ساڕێژی بکەین و بەجدی بیر لە حکومڕانیەکی سیستماتیک بکەینەوە تاوەکو ئێمەش وەک گەلانی جیهان خاوەنی ئەرک و مافەکانی خۆمان بین پێکەوە لە بونیادنانەوەی وڵاتدا هاوبەش بین و دەستکەوتەکانیش بۆ هەموومان بێت بەرگری لە نیشتیمان و سەروەریەکانی بپارێزین بێ گومان ئەوکات دەبینە خاوەنی ئابوریەکی بەهێز، و دەوڵەتێکی بەهێز و پشتیوانیەکی بەهێز و دیموکراسیەکی بەهێز و گەڕانەوەی شکۆی تاک بۆ هەمووانمان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌